ئەلباب

ئەلباب
بە عەرەبی: الباب
ناو بە زمانی فەرمیالباب
وڵاتسووریا
پایتەختیal-Bab District
دابەشکاریی کارگێڕیAl-Bab Subdistrict
ناوچەی کاتیکاتی ئەوروپای ڕۆژھەڵات، UTC+02:00، UTC+03:00
پۆتانی شوێن٣٦°٢٢′٢١″N ٣٧°٣١′٤″E
دانیشتووان١٤٤٬٧٠٥
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٧١ مەتر
ڕووبەر٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

ئەلباب (بە عەرەبی: الباب) شارێکە لە سووریا. کەوتووەتە پارێزگای حەلەب. دانیشتووانی شارەکە ١٤٤٬٧٠٥ کەسن. ئەلباب ٤٧١ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزترە. شارەکە بەمانای دەرگا دێت. بەپێی جوگرافیاناسی عەرەب یەعقوب حەماوی لە ساڵی ١٢٢٦ ناوی شارەکە کورتکراوەتەوە و لەبنەڕەتدا ناوی شارەکە باب بیزا بووە واتە دەروازە یان دەرگای بیزا. بیزا ناوی شارۆچکەیەکە ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری باب دوورە.[١]

دانیشتووانى ناوەندى شارى ئەلباب زۆرینەى عەرەبن . بەڵام لەپێش شەڕى ناوخۆى سووریا (٢٠١٠) دەوروبەرى شارەکە زۆرینەى بریتی بوو لە کورد کە لە بنەڕەتدا بریتین لە هۆزى کێتکان و قەرەگێچان و شێخان و بێشاڵتى کە پێشتر بەشێک بوون لە کۆهۆزى بەرازى.[٢]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Al-Bab»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
  2. ^ علی سیدو الگورانى، من عمان الی العمادیة، جولة فی کردستان الجنوبیة، ص ٢٤٥. طبعة ١٩٣٩

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]