ئەلیسۆن فێلیکس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Allyson Michelle Felix | |
![]() | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥
وڵاتی وەرزش | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Allyson Michelle Felix |
پیشە | sprinter، athletics competitor |
پەروەردە | زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، Los Ángeles Baptist High School |
دانیشتووی | سانتا کلارێتا |
وەرزش | athletics |
ڕووداوی وەرزشی | 100 metres، 200 metres، 400 metres |
خەڵاتەکان | تایم ١٠٠، Women of the Year، ١٠٠ ژن |
وێبگە | https://www.allysonfelix.com/ |
ئەلیسۆن میشێل فێلیکس (لەدایکبووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥)[١] وەرزشوانێکی خانەنشینکراوی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکییە لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتر و ٢٠٠ مەتر و ٤٠٠ مەتردا. لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ یاریزانی ٢٠٠ مەتر بووە، دواتر گۆڕاوە بۆ ٤٠٠ مەتر.[٢] لە ٢٠٠ مەتردا، فیلیکس پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٢ یە، سێجار براوەی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانییە (٢٠٠٥ – ٢٠٠٩)، دوو جار براوەی میدالیای زیو لە ئۆڵۆمپیاد (٢٠٠٤ و ٢٠٠٨)، و براوەی میدالیای برۆنزی جیھانییە لە ساڵی ٢٠١١. لە ٤٠٠ مەتردا پاڵەوانی جیھانی ٢٠١٥ و میدالیای زیوی جیھانی ٢٠١١ و میدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ و میدالیای برۆنزی جیھانی ٢٠١٧ و میدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠. لە مەودای کورتدا، فێلیکس دە جار بووەتە براوەی پاڵەوانێتی نیشتمانی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا (٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٧ – ٢٠١٢, ٢٠١٥ و ٢٠١٦).
فیلیکس ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە تیپەکانی ڕیلەی ژنانی ئەمریکا، شەش مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا: چوار میدالیای لەسەریەک لە ٤ × ٤٠٠ مەتر (٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٦، و ٢٠٢٠) و دوو میدالیای ٤ × ١٠٠ مەتر (٢٠١٢ و ٢٠١٦). تیمەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ لە ٤ × ١٠٠ م ڕیکۆردێکی جیھانییان تۆمارکرد کە ٤٠٫٨٢ چرکە و دووەم خێراترین کاتیان بە ٤١٫٠١ چرکە تۆمارکرد. بەم شەش زێڕە لە یارییەکانی ڕیلەی و یەکێکیش لە ڕووداوێکی تاکەکەسی، فێلیکس بووە یەکەم وەرزشکاری مێینە کە تا ئێستا حەوت مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنابێت.[٣] ھەروەھا دیارترین وةرزشوانی طؤرِةثان و مةیدانی ژنە لە مێژووی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و ئةمریکا لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا، کە کۆی گشتی ١١ مةدالیای لە پێنج یارییە ئۆڵۆمپیادةکانی یەک لە دوای یەکدا بەدەستھێناوە.[٤] فێلیکس دیارترین وەرزشوانە، نێر یان مێ، لە مێژووی پاڵەوانێتییەکانی گۆرەپان و مەیدانی جیھانیدا بە ٢٠ مەدالیا، ٧ مەدالیا لە پێشبڕکێی تاکەکەسی و ١٣ لە یارییە تیمییەکان.[٥] بە کۆی گشتی ئۆڵۆمپیاد و پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدان کە بەشداریکردوە ٣١ مەدالیای بەدەستھێناوە.[٦]لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی گۆڤاری تایم بەشداربووە. لە ساڵی ٢٠٢٢، فێلیکس بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە نامە مرۆیییەکان لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا وەرگرت و ھەروەھا وەک وتاردەری دەستپێکردنی خوێندن بۆ ئاھەنگی دەرچوونی ئەو ساڵە کاری کردووە.[٧] لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤، فێلیکس لە پلەی ٦٣ی لیستی ١٠٠ گەورەترین وەرزشکاری سەدەی بیست و یەکەمی کەناڵی ESPN جێگیرکرا.[٨]ھاوسەرگیری کردووە. خاوەنی کچێکە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٨، کوڕێکیان ھەیە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٤.[٩][١٠][١١] فیلیکس مەسیحییە.[١٢]