ئەلێکس لاوتەر

ئەلێکس لاوتەر

لەدایکبوون (١٩٩٥-٠٥-٠٤) ٤ی ئایاری ١٩٩٥ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
پیتەرسفیڵد، ھەمپشر، ئینگلتەرا
پەروەردەکۆلێژی چورچەر
کۆلێژی کینگز لەندەن
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٠-ئێستا

ئەلێکس لاوتەر (لەدایک بووی ٤ی مایسی ١٩٩٥) ئەکتەرێکی بەریتانییە. بەناوبانگە لە رۆڵی لە زنحیرە درامای تۆڕی نێتفڵکس، کۆتایی دونیای نەفرەتی، ھەروەھا لە رۆڵی ئالان تورینگی بچووک لە فلیمی یاری لاسییکردنەوە (٢٠١٤) بەشداری کردووە. ئەوە بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵاتی باشترین نواندنی لاوی ساڵی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەنی پێبدرێت، ھەروەھا ستایشی رۆڵی ناسراو بە کیننی لە ئەڵقەی (بێدەنگ بە و سەما بکە) ی وەرزی سێی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ئەنتۆلۆژی ئاوێنەی رەش کراوە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

لاوتەر لە پیتەرسفیڵد، ھەمپشر لە دایک بووە.[١] بچووکترینی سێ منداڵ بووە لە خێزانەکەی، ئەو وتی کە ئیلھامی بوون بە ئەکتەری دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەو کاتەی کە خەریکی میکیاژ کردنی یارییەکانی بووە بۆ کات بەسەربردنی خۆی.[٢] دایک و باوکی ھەردووکیان لە بواری یاسا کار دەکەن،[٢] برا گەورەکەشی، کامیرۆن لاوتەر، کاری بەرھەمھێنانی فیلم دەکان، خوشکە گەورەکەشی ئیڵی لاوتەر لە پۆلیسی گشتی کار دەکات.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠، ھەردوو برا پێکەوە کاریان لە فلیمی ترس کرد.

لە ساڵی ٢٠٠٩، لاوتەر کاری نوسین و ئەکتەری لە شانۆگەرییەکی یانەی دراما لە کۆلێژی چورچەر کرد.[٤][٥] لاوتەر لە قوتابخانەکەی، رۆڵی ڕاتی بینی لە شنەبای نێوان بییەکان.[٦] لاوتەر درامای لە شی سی ئێس ئی نەخوێند،[٣] ھەتاوەکو یەکەمین کاری پیشەیی خۆی لە بواری نواندن، وا دانرابوو کە مێژوو لە کۆلێژی کینگیز لەندەن بخوێنێت.[٣] لاوتەر ڕاھێنانی لەگەڵ شانۆی نیشتیمانی لاوانی کرد.

پیشەگەری

[دەستکاری]

لاوتەر لە تەمەنی شازدە ساڵییەوە، دەستی بە کاری ئەکتەری پیشەگر کرد، ئەو کاتەی کە لە رۆڵی جۆن بلاکمۆر کرد لە شانۆی ساوث داونسی دەیڤید ھەیر کرد لە فیستیفاڵی چێشتەری شانۆیی.[٢] یەکەم دەرکەوتنی لە سینەما، لە فلیمی براوەی خەڵاتی ئۆسکار گەمەی لاسییکردنەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بوو.[٢][٧][٨][٩] ئەم نواندنەی بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵاتی باشترین نواندنی لاوی ساڵی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەنی ساڵی ٢٠١٥ی پێبدرێت.[١٠]

لە ساڵی ٢٠١٦، لاوتەر رۆڵی سەرەکی ناسراو بە کینی بینی لە ئەڵقەیەکی وەرزی سێی درامای ئەنتۆلۆژی بەریتانیی خەیاڵی زانستی ئاوێنەی رەش.[١١] ھەر چەندە ئەڵقەکە، پێداچوونەوەی جۆراجۆری بۆ کرا، بەلام ستایشی لاوتەر ستایشی نواندن و دەرکەوتنێکی ناوازەی تێدا کرا. لە ساڵی ٢٠١٧، لەگەڵ جێسیکا باردن، رۆڵی سەرەکی جەیمس لە درامای تەلەفزیۆنیی رەسەنی نێتفڵکس، کۆتایی دونیای نەفرەتی بینی. نواندنەکەی لاوتەر، بووە ھۆی کە ستایشی زیاتری لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێبەخشرێت.

ناسینەوە

[دەستکاری]

لاوتەر لە لایەن ماگی سمیث لەسەر کارەکانی ستایش کراوە،[٢] پێی وتووە کە «زۆرینەمان ژیانمان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ئەوە بە دەست بێنین کە تۆ بەم تەمەنە بچووکە بە دەستت ھێناوە».[٢] لاوتەر بەرواردی بین ویشاوی ئەکتەری پێ کراوە،[٢] کە خۆشی ئەوی بە ئادڵی خۆی داناوە.[١٢]

فیلمنامە

[دەستکاری]
ساڵ ناونیشان رۆڵ تێبینی
٢٠١٣ بینجەمین بریتن: ئاشتی و ململانێ بینجەمین بریتن[١٣] درامای بەڵگەنامەیی
٢٠١٤ یاری لاسییکردنەوە ئالان تورنیگی لاو بردنەوەی خەڵاتی ڕەخنەگرانی فلیمی لەندەن لە بەشی باشترین ئەکتەری لاوی ساڵ[١٤]

پاڵێوڕاوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فیستیفاڵی فیلم لە بەشی باشترین ئەکتەری نوێی بەریتانی[١٥]

ئێکس + وای ئیسحاق کوبەر[١٣]
٢٠١٦ ڕۆیشتن ئیللۆت[١٦]
٢٠١٧ نمایشی نامۆکان بیڵی بلۆم
ماڵئاو کریستۆفەر رۆبن کریستۆفەر رۆبنی گەورە
٢٠١٨ چیرۆکی خێوەکان سیمۆن رفکند

تەلەفزیۆن

[دەستکاری]
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٣ شاری ھۆڵبی فرێد بامبەر ئەڵقەی یەک
٢٠١٦ ئاوێنەی رەش کیننی ئەڵقەی: بێدەنگ بە و سەما بکە
٢٠١٧ کوشتارگە خۆبەخش: جۆزێف بەڵگەنامەیی درۆ
کۆتایی دونیای نەفرەتی جەیمس کورتە زنجیرە (ڕۆڵی سەرەکی - ھەشت ئەڵقە)
کۆتایی ھاورد تیبی کورتە زنجیرە
ساڵ ناونیشان رۆڵ تەختەی شانۆ
٢٠١١ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر فیستیفاڵی شانۆی چێشستەر[١٧]
٢٠١٢ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر شانۆی ھارۆڵد پینتەر[١٨]
٢٠١٣ ھێڵەکانی ھەلە ڕایان شانۆی ھامپیستید[١٩]
٢٠١٤ The Glass Supper جەیمی شانۆی ھامپیستید[٢٠]
٢٠١٥ توێکی تێکشکاو و قوڕ دێریک ماڵی شانۆی ساوثوارک[٢١]
٢٠١٧ و ٢٠١٨ جەنگەڵ سام شانۆی یۆنگ ڤیک و ماڵی شانۆ[٢٢]

رادیۆ

[دەستکاری]
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٣ داونزی باشوور جۆن بلاکمۆر
٢٠١٤ چۆن بە دروستی ماڵئاوا دەکەیت تۆبی[٢٣]
رۆک می ئامادیوس چارڵی[٢٤] رادیۆی بی بی سی ٤ [٢٤]
٢٠١٥ ڕەت کردنەوە و کەوتن[٢٥] پیتەر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «25 Under 25s to Look Out For». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Bellotti، Alex. «Teenage prodigy Alex Lawther following footsteps of Ben Whishaw and Benedict Cumberbatch». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب «Actor Profile». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Bordon Post». لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «Old Churcherian Alex Lawther has continued to enjoy a successful and varied acting career since leaving Churcher's». Churcher's College. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Parkes، Tom (١٦ی شوباتی ٢٠١٥). «New star in the game». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Teenage prodigy Alex Lawther following footsteps of Ben Whishaw and Benedict Cumberbatch». Ham & High. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Meet the Actor Who Plays a Young Benedict Cumberbatch in 'The Imitation Game'». Yahoo. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. ^ «Alex Lawther's performance as teen Turing gave director goosebumps». The Star. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  10. ^ «'Boyhood' Wins at U.K. Critics' Awards as U.S. Talent Triumphs». Variety.
  11. ^ «The Stories For 'Black Mirror' Season 3 Have Been Revealed (Spoiler-Free)». The Verge (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  12. ^ «Alex Lawther Tickets - Tour Dates & Artist Information - ATG Tickets». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا «Alex Lawther: Actor». The Stage.
  14. ^ «Alex Lawther: Actor». The Critics Circle. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ «Alex Lawther: Actor». British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. ^ «Alex Lawther: Actor». Peccadillo Pictures. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  17. ^ «South Downs/The Browning Version, Minerva Theatre, Chichester, review». The Telegraph.
  18. ^ «South Downs/ The Browning Version, Harold Pinter Theatre - review». London Evening Standard. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  19. ^ «Fault Lines Cast and Crew». Hampstead Theatre. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  20. ^ «The Glass Supper, Hampstead Downstairs - theatre review». London Evening Standard. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  21. ^ «Crushed Shells and Mud Official site». Southwark Playhouse. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  22. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  23. ^ «Afternoon Drama on BBC R4». BBC Radio 4.
  24. ^ ئ ا «Rock Me Amadeus». BBC Radio 4.
  25. ^ «Afternoon Drama».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]