ئەلێکساندە تساتوریان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | زاقاتالا، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا | ٢٨ی ئازاری ١٨٦٥
مەرگ | ١٧ی ئازاری ١٩١٧ تبلیس | (٥١ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئەرمەنی |
پیشە | شاعیر و وەرگێڕ |
ئەلێکساندەر تساتوریان (بە ئەرمەنی: Ալեքսանդր Ծատուրյան؛ ٢٨ی ئازاری ١٨٦٥ لە زاقاتالا – ٣١ی ئازاری ١٩١٧ لە تبلیس) شاعیر و وەرگێڕێکی ئەرمەنی بووە.
ئەلێکساندەر تساتوریان لە ١١ی نیسانی ١٨٦٥ لە شاری زاقاتالا لەدایک بووە. لە خێزانێکی ھەژارەوە پەروەردە بووە. خوێندنی لە بەشە ناوخۆیییەکی کڵێسا-پەرستگا و قوتابخانەیەکی سێ ساڵەی ناوچەیی خوێندووە. دواتر ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەر بردووە. تساتوریان لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە نووسین کردووە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٥ چاپی کردوە. یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ساڵی ١٨٩١ بڵاوکرایەوە.[١][٢]
تساتوریان جگە لە بەرھەمە ڕەسەنەکانی، وەرگێڕی شیعر و نووسینی شاعیرانی ڕووسی و ئەورووپیش بووە، دوو بەرگی وەرگێڕانی شیعری بە ناوی «شاعیرانی ڕووسی» لە ساڵی ١٩٠٥دا بڵاوکردەوە.[٣]
تساتوریان وێناکردنی کار و ئازار و خەونی گەلی ڕەسەنی خۆی لە «لە گۆرانییەکانی ڕەنجەوە»، ساڵی ١٨٩٣ دەرخستووە. تساتوریان لە کۆمەڵە شیعری تەنزئامێزی «گاڵتەجاڕی قەڵەم» (١٩٠١) گاڵتە بە خراپەکارییەکانی دەوڵەمەند و پیاوانی کڵێسا دەکات.[٤] زۆرێک لە شیعرەکانی تساتوریان بوون بە گۆرانی فۆلکلۆر، لە ٣١ی ئازاری ١٩١٧ لە شاری تبلیس کۆچی دوایی کردووە و لە تبلیس لە پانتێۆنی خۆجیڤانک بە خاک سپێردرا.[٥]