ئەمریتا شێر گیل

ئەمریتا شێر گیل
بە پەنجابی: ਅੰਮ੍ਰਿਤਾ ਸ਼ੇਰਗਿਲ
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣
بوداپێست، مەجارستان
مردن٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١(١٩٤١-١٢-٠٥) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
لاھۆر، پاکستان
باوکUmrao Singh Sher Gil
پیشەوێنەکێش
بواری کاروێنەکێشی، ھونەری سۆمایی
پەروەردەBeaux-Arts de Paris، Académie de la Grande Chaumière
شوێنی کارپاریس، مەجارستان، ھیندستان
نەژادخەڵکی ھیند، Hungarians
شاکارەکانThree Girls
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریmodernism
چەشنportrait painting، خۆپۆرترەیت
کارە کۆکراوەکانVictoria Memorial، National Gallery of Modern Art، National Gallery of Modern Art, Bengaluru
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئەمریتا شێر گیل (بە ئینگلیزی: Amrita Sher-Gil؛ ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣–٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١) ژنە وێنەکێشێکی ھیندی-ھەنگاریی بوو.[١] ئەو بەیەکێک لە دیارترین ھونەرمەندە ژنەکانی سەدەی بیستەم و بەتایبەتیش لە ھونەری ھاوچەرخی ھیندی دادەنرێت.[٢] ئەو ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا وانەی تایبەت و فەرمی لەبارەی ھونەرەوە وەرگرت، دواتر لە تەمەنی نۆزدەساڵیدا ناوبانگی دەکرد بەھۆی تابلۆیەکی زەیتی بەناوی کچە گەنجەکە (١٩٣٢).

ئەمریتا لە بۆداپێست، ھەنگاریا لە دایکبووە، ئەو لە ژیانیدا گەشتی بۆ چەند وڵاتێک کردووە، لە نێویاندا چووەتە تورکیا، فەڕەنسا و ھیندستان. ئەمریتا بەیەکێک لە کەسە کاریگەرەکانی ڕێنیسانسی بەنگال دادەنرێت. جگە لە کاری وێنەکێشان ئەوا خەریکی خوێندنەوە و پیانۆژەنیش بوو. تا ئێستاش تابلۆکانی ئەو لە گرانترین تابلۆکانن کە لەلایەن ژنێکی ھیندییەوە کێشرابن، ئەو لەوکاتەی لە ژیانیشدا بوو ئەوا ناوبانگ و ڕێزی بەدەست ھێنابوو.

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

ئەمریتا شێر گیل لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣،[٣] لە بۆداپێست، ھەنگاریا.[٤] باوکی ئومارۆ سینگ شێر گیل، کەسێکی پەنجابی سیخی بوو،[٥] ئەو شارەزابوو لە زمانی سانسکریتی و فارسی، دایکیشی ماری ئەنتۆنیتی، ژنێکی جوولەکەی ھەنگاری بوو کە خەریکی گۆرانی گوتنی ئۆپێرا بوو، دایکی لە بنەماڵەیەکی بۆرژووازی بوو.[٦][٧] دایک و باوکی لە ساڵی ١٩١٢ یەکتریان بینی، کاتێک ماری گەشتی کردبوو بۆ لاھۆر.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Overlooked No More: Amrita Sher-Gil, a Pioneer of Indian Art (Published 2018)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Amrita Sher-Gil | Indian painter». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Great Minds, The Tribune, 12 March 2000.
  4. ^ «Budapest Diary». Outlook. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Amrita Sher-Gil». AWARE Women artists / Femmes artistes (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا «The Indian Frida Kahlo». Telegraph.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ «Revolution personified | Christie's'» (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.