The Americans - ئەمریکییەکان | |
---|---|
![]() | |
چەشن |
|
دانەر | جۆ وایزبێرگ |
ئەکتەران | |
بابەتی کردنەوە | "The Americans Theme" لەلایەن نەیتن باڕ |
ئاوازدانەر(ان) | نەیتن باڕ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی ڕووسی |
ژمارەی وەرزەکان | ٦ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٧٥ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | نیویۆڕک |
ماوەی پەخش |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | 20th Television |
پەخش | |
تۆڕ | ئێف ئێکس |
فۆرماتی دەنگ | DTS-HD Master Audio Dolby Digital 5.1 |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ | – ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨
ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: The Americans) زنجیرە تەلەڤیزیۆنێکی درامای مێژوویی و سیخوڕیە لە درووستکردنی جۆ وایزبێرگ بۆ تۆڕی تەلەڤزیۆنی ئێف ئێکس. چیڕۆکی فیلمەکە لەساڵانی ھەشتاکاندا لە گەرمەی جەنگی سارددا دەست پێ دەکات، و باسی جێرۆکی دوو بریکاری سیخوڕی دەزگای ھەواڵگڕی ڕووسی "کەی جی بی" دەکات بەناوەی ئیلیزابێت جێنینگ (کێری ڕەسڵ) و فیلیپ جێنینگ (ماتیو ڕیس) کەوا خۆیان وەک خێزانێکی ئەمریکی دەردەخەن، و خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی پەیج (ھۆڵی تەیلەر) و ھێنری (کێدریک سێلاتی). دراوسێکەیان بەناوی ستان بیمان (نۆوا ئێمریک) بریکارێکی دەزگای ھەواڵگڕی ئێف بی ئایە و لە بەشی دژە-سیخوڕی کاردەکات، بەڵام ئاگاداری ناسنامەی ڕاستەقینەی خێزانی جێنینگس نییە.[١][٢] وەرزی یەکەمی زنجیرەکە دوای سوێندخواردن ودەستبەکاربوونی سەرۆک ڕۆناڵد ڕێیگن دەست پێ دەکات لە کانوونی دووەمی ١٩٨١، و وەرزی شەشەم و کۆتایی لە کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ دەڕوا بەڕێوە.
زنجیرەکە لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دەستی بە پەخشکرد و لە ٣٠ شوباتی ٢٠١٨ بەکۆتا ھات، دوای وەرزی شەشەم.[٣] زنجیرەکە پێشوازیەکی نایابی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، کەوا بەشێکیان بە باشترین زنجیرە ساڵانی ٢٠١٠ەکانیان داناوە. زنجیرەکە کۆمەڵێک خەڵاتی جۆراوجۆری بردۆتەوە، لەنێویاندا دوو خەڵاتی پیبەدی، پێنچ خەڵاتی کریتکس چۆیس، و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. لەگەڵ خەڵاتێکی باشترین ئاکتەر بۆ ماتیو ڕیس تایبەت بە وەرزی کۆتایی زنجیرەکە.[٤][٥][٦]