ئەنجومەنی کەنداو | |||||
---|---|---|---|---|---|
|
|||||
![]() نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
|
|||||
بارەگای سەرکردایەتی | ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی[١] | ||||
گەورەترین شار | ڕیاز، سعودیە | ||||
زمانی فەرمی | عەرەبی | ||||
جۆر | بلۆکی بازرگانی | ||||
ئەندامێتی | |||||
ڕێبەران | |||||
- | سکرتێری گشتی | نەیف بن فەلاح الحجرەف | |||
- | سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵا | ![]() |
|||
دامەزران | |||||
- | لەسەر GCC | ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ | |||
ڕووبەر | |||||
- | سەرجەم | ٢٦٧٣١٠٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٠٣٢٠٩٢.٨ مایلی چوارگۆشە |
|||
- | ئاو (%) | ٠.٦٪ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ٢٠٢١ | ٦٥،٥٠٦،٩٥٨ (٢٥ھەم) | |||
- | چڕی | ٢١.١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢ھەم) ٥٤.٧٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٨ | ||||
- | سەرجەم | $٣.٦٥٥ تریلیۆن (٧ھەم) | |||
- | سەرانە | $٧١٫٢٠٥ (٧ھەم) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٨* | ||||
- | سەرجەم | $١.٦٣٨ تریلیۆن (١١ھەم) | |||
- | سەرانە | $٣٤٫٢٦٥ (٢٥ھەم) | |||
Gini (٢٠١٢) | ٢٨.٧ | ||||
HDI (٢٠١٨) | ٠.٨٤٠ (٤٥هەم) | ||||
دراو | 6 currencies
|
||||
ماڵپەڕ gcc-sg٫org |
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی (عەرەبی) فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخليج العربية) یاخود ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو یان ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەب، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە.
پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.
سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.
ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.
بیرۆکەی سەرەتایی دامەزراندنی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ میری کووەیت جابر ئەحمەد سەباح لە ساڵی ١٩٧٦دا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکاندا بیرۆکەکەی خستەڕوو، ئەوەش بەھۆی ھەستکردن بە مەترسیەکان کە ھەرەشەیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکرد، پێشنیاریشی کرد دامەزراندنی ئەنجومەنەکە لە کاتی بەستنی لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئوردەن لە ساڵی ١٩٨٠ز ڕابگەیەنرێت.
لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ز سەرکردەی ھەریەکە لە وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین لە کووبوونەوەکدا لە میرنیشینی ئەبووزەبی گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ھاوبەشی کاردکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتەکانیان لە گشت بوارەکاندا تا رادەی یەکگرتنەوەشیان، ھەروھا تۆندکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجومەنەکە کە لە ماددەی چوارەمی پەیڕەوی ئەنجومەنەکەدا ھاتووە.
ناوی وڵات | پایتەخت | ژ. دانیشتووان | ژ. ھاونیشتمانیان | رووبەر (کم²) | فەرمانڕەوا | حوکمڕانی | دراو |
---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() |
ریاز | ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ | ٢٠٬٧٦٨٬٦٢٧ | ٢٬١٤٩٬٦٩٠ | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز | پادشایەتی | ڕیاڵی سعودی |
![]() |
مەسقەت | ٤٬٥٩٢٬١١٥ | ٢٬٥٢١٬٢٨٩ | ٣٠٩٬٥٠٠ | ھەیسەم کوڕی تاریق | میراتگیری | ریالی عومانی |
![]() |
ئەبووزەبی | ٩٬٣٩٧٬٠٠٠ | ١٬٥٨٨٬٨٢٠ | ٨٣٬٦٠٠ | خەلیفە کوڕی زایید | سەرۆکایەتی | درھەم |
![]() |
کووەیت | ٤٬٣٤٨٬٣٩٥ | ١٬٣٨٥٬٧٦٦ | ١٧٬٨٢٠ | سەباح ئەحمەد جابر سەباح | میرنشین | دیناری کووەیتی |
![]() |
دەوحە | ٢٬٦٧٥٬٥٢٢ | ٥٦٠٬١٧٣ | ١١٬٥٨١ | تەمیم حەمەد ئال سانی | میرنشین | ریالی قەتەری |
![]() |
مەنامە | ١٬٣٧٨٬٠٠٠ | ٦٦٤٬٧٠٧ | ٧٦٥ | حەمەد عیسا کوڕی سەلمان | پادشایەتی | دیناری بەحرەینی |
سەرجەم | -- | ٤٤٬٨٢٩٬٠٤٣ | ٢٧٬٤٨٩٬٣٨٢ | ٢٬٦٧٣٬١٢٣ | -- | -- | -- |
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Riyadh
نەدراوە