ئەنجێلا دەیڤز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Angela Davis | |
لەدایکبوون | بێرمینگھام، ئالاباما، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤
بەشێکە لە | Black @ Stanford |
باوک | Benjamin Frank Davis |
خوشک و برا | Fania Davis، Ben Davis |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی |
بواری کار | فێمینیزم، بزاڤا ئاشتیخوازی یێ، ھەڵسووڕاوی |
شوێنی کارکردن | زانکۆی کالیفۆرنیا |
پەروەردە | زانکۆی کالیفۆرنیا، سان دیێگۆ، زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین، Brandeis University، Little Red School House and Elisabeth Irwin High School |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Herbert Marcuse |
Doctoral student | Kamari Maxine Clarke |
ئەندامی حیزبی | Communist Party of the United States of America |
نەژاد | ئەمریکییە ئەفریقییەکان |
ئەرشیڤەکان لە | Stuart A. Rose Manuscript, Archives, and Rare Book Library، Schlesinger Library |
ئەندامی | Phi Beta Kappa Society، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست |
ئەنجێلا دەیڤز (بە ئینگلیزی: Angela Davis؛ لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤) کەسایەتی چالاکوانی سیاسیی، فەیلەسووف، ئەکادیمی و نووسەری ئەمریکییە.[١] ئەو مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتاکروز. ئەو ھەڵگری بیری مارکسییە، ماوەیەکی زۆر ئەندام بوو لە حیزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا (CPUSA). ئەو ئەندامی دامەزرێنەرانی کۆمیتەی ھاوبەشی دیموکراسی و سۆسیالیزمە (CCDS). ئەنجێلا تا ئێستا دە کتێبی نووسەر لەسەر چینی کۆمەڵایەتی، فێمێنیزم، نەژاد، ھەروەھا سیستمی زیندانیی ئەمریکا.
لە ناوەڕاستی ١٩٧٠، دەیڤز ناوبانگی جیھانیی پەیداکرد بەوەی لە ڕووداوێکی کوشتن و ڕفاندن تێوەگلابوو، ئەو بووە یەکێک لە داواکراوترین کەسەکانی ئێف بی ئای، دواتر لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٠ لە نیویۆرک سیتی دەستگیرکرا. دوای پڕۆسەی دادگایی کردن، ئەوا ١٨ مانگ زیندانیی کرا.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٨٠ خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی ئەمریکا، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا.[٣]
لە ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی ئەنجێلا دەیڤز بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵ دیاری کرا، ھەروەھا لەلایەن ھەمان گۆڤار بەژنی ساڵ بۆ ساڵی ١٩٧١ ھەڵبژێردرا.[٤][٥]
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجێلا دەیڤز تێدایە. |