ئاندرو تەیت | |
---|---|
لەدایکبووی | ئیمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ شیکاگۆ، ئیڵینۆی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نیشتەجێبوون | بوچارێست، ڕۆمانیا |
نەتەوە | ئەمریکی بەڕیتانی |
باڵا | ١٩٠ cm (٦ پێ ٣ in)[١][٢] |
کێش | ٨٩٫٨١ kg (١٩٨ lb; ١٤ st ٢ lb) |
دابەشکردن | نیوە قورس |
Fighting out of | لووتۆن، ئینگلتەرا بوچارێست، ڕۆمانیا |
تاقم | ستۆرم جیم |
پەیوەندییە دیارەکان | ئیمۆری تەیت (باوک) |
وێبگە | cobratate |
Boxing record from BoxRec | |
Mixed martial arts record from Sherdog | |
last updated on: ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢ |
ئێمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) کەسایەتییەکی ئینتەرنێتیی ئەمریکیی بەریتانی و یاریزانێکی پێشووی کیک بۆکسێنە.[٣] لێدوانەکانی لەسەر بابەتەکانی وەک دەستدرێژیی سێکسی مشتومڕیان لەسەر بووە و ئاندرو تەیت بە دژەژن داندراوە، کە بووە ھۆی ئەوەی فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر بەربەستی بکەن.[٤]
تەیت لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی لەدایکبووە، و لە شاری لووتۆن لە ئینگلتەرا گەورە بووە. باوکی ئەمریکییەکی ئەفریقی بووە بە ناوی ئیمۆری تەیت، کە مامۆستایەکی نێودەوڵەتیی شەتڕەنج بووە، دایکی وەک یاریدەدەری نانخواردن کاری دەکرد.[٥][٦][٧]
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، تەیت لە ئەکاونتی جێتەری خۆی ڕایگەیاند کە بوو بە موسڵمان، ڤیدیۆیەکی تەیت بڵاوبوویەوە کە لە مزگەوتێکی دوبەی لە ئیمارات نوێژ دەکات، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ محمد حیجاب وتووێژکاری ئیسلامی بەریتانیا دەرکەوتووە و تێیدا هۆکارەکانی موسڵمانبوونی خستۆتەڕوو.[٨][٩][١٠][١١][١٢]
لە ساڵی ٢٠٠٩دا، بڵاوکرایەوە کە تەیت سەرقاڵی فرۆشتنی ڕیکلامی تەلەڤیزیۆنی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە لایەکەوە مەشقی بۆکسێن و ھونەری جەنگیی کردووە. لەو ساڵەدا، لە پاڵەوانێتیی کێشی کروزەری فول کۆنتاکت لە شاری دێربی لە ئینگلتەرا خەڵاتی پاڵەوانێتیی کۆمەڵەی کاراتێی وەرزشیی نێودەوڵەتیی بەدەستھێنا و لە ئەورووپا پلەی یەکەمی لە خولەکەدا بەدەستھێنا. ھەرچەندە لە کۆی ١٩ یاریدا ١٧ یاریی بردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوە یەکەم پشتێنە و نازناوەی بووە.
تەیت یەکەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی دووبارەدا بەرامبەر ژان لوک بینۆیت بەدەستھێنابوو، کە پێشتر بەرامبەر بینۆیت بە بڕیار دۆڕا. لە ساڵی ٢٠١٣دا، تەیت دووەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی ١٢ خولیدا بەدەستھێنا و بووە پاڵەوانی جیھان لە دوو خولی جیاوازی کێشدا. شەڕەکە لە شاری شاتۆریناردی فەڕەنسا ڕوویدا.[١٣]
لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ پۆلیسی ڕۆمانیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاگاداری کردنەوە کە ڕەنگە ژنێکی ئەمریکی لەو ماڵە دەستبەسەرکرابێت، دواتر لێکۆڵینەوەکە لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان و تیرۆری ڕێکخراوی ڕۆمانیا کرا، فراوانتری کرد بۆ ئەوەی تۆمەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی بگرێتەوە، لە ٢٧ی نیساندا پۆلیسی ڕۆمانیا گوتی کە ھیچ کەسێک لەو دۆسیەیەدا تۆمەتبار نەکراوە و دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامە، و تایت ڕەتیکردووە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت.[١٤][١٥]
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |وێبگە=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندروو تەیت تێدایە. |