وەشانێکی سیستەمی بەکارخەریی ئەندرۆید | |
![]() | |
Screenshot وێنەی شاشەی ئەندرۆید ١٣ | |
گەشەپێدەر | گۆگڵ |
---|---|
بنەماڵە | ئەندرۆید |
ھەبوونی گشتی | ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ |
وەشانی کۆتایی | 13.0.0_r74 (TQ3C.230805.001.B2)[١] / ٧ی ئابی ٢٠٢٣ |
جۆری ناوک | تاک ناوک (ناوکی لینوکس) |
پێش | ئەندرۆید ١٢ |
دوای | ئەندرۆید ١٤ |
ماڵپەڕی فەرمی | android٫com |
باری پشتگیری | |
پشتگیریکراو |
ئەندرۆید ١٣ سیانزەیەمین وەشانی بڵاوکراوە و بیستەمین وەشانی ئەندرۆیدە، سیستەمێکی کارپێکردنی مۆبایلی زیرەکە کە لەلایەن دەستەی ھاوپەیمانی کراوە بە سەرۆکایەتی کۆمپانیای گوگڵ پەرەی پێدراوە و لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ بەشێوەیەکی گشتی و پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی ئەندرۆید (AOSP) بڵاوکرایەوە[٢] یەکەمین ئامێر کە لەگەڵ ئەندرۆید ١٣ بەردەستکرا بریتی بوون لە گۆگڵ پێکسڵ ٧ و پێکسڵ ٧ پڕۆ.
ھەتا مانگی ئابی ٢٠٢٣ ڕێژەی ٣٣.٥%ی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید کاریان بە ئەندرۆید ١٣ کردووە، بەمەش دەبێتە زۆرترین وەشانی بەکارھاتووی سیستەمی ئەندرۆید.[٣]
ئەندرۆید ١٣ (ناوی کۆدی تیرامیسو) [٤] [٥] [٦] لە بەرواری ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە[٧] و یەکەمین وەشانی گەشەپێدەران دەستبەجێ بۆ زنجیرەی گوگڵ پێکسڵ بڵاوکرایەوە (لە پێکسڵ ٤ تا پێکسڵ ٦, بەبێ پشتگیری بۆ پێکسڵ ٣ و پێکسڵ ٣ئەی)، ڕاستەوخۆ دوای ٤ مانگ یان زیاتر لە بڵاوبونەوەی وەشانی جێگیری ئەندرۆید ١٢ بڵاوکرایەوە.