ئەندرۆید ١١ (بە ئینگلیزی: Android 11) یازدەھەمین وەشانی سەرەکی و ١٨ھەمین وەشانی ئەندرۆید، ئەو سیستەمی کارپێکردنی مۆبایل کە لەلایەن ھاوپەیمانی دەستی کراوە بە سەرۆکایەتی گووگڵ.[٢] لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. یەکەم مۆبایل کە لە ئەورووپا بە ئەندرۆیدی ١١ خرایە بازاڕەوە مۆبایلی ڤیڤۆ X51 5G بوو[٣] و دوای بڵاوبوونەوەی تەواو جێگیر، یەکەم مۆبایل لە جیھاندا کە لەگەڵ ئەندرۆید ١١ ھات دوای گووگڵ پیکسڵ ٥ وەن پڵەس 8T بوو.[٤][٥] بەپێی ڕاپۆرتی ٩بۆ٥گوگڵ, ھەتا ڕێکەوتی ئایاری ٢٠٢٢[نوێکردنەوە],ئەندرۆید ١١ بووەتە بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی کارپێکردن بە پشکی ٢٨٫٣٪.[٦][٧] ئەمەش لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە بەڕێژەی لەسەدا ٤ زیادی کردووە (ھەم لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و ھەم لەسەر تابلێتەکان).[٨]
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندرۆید ۱۱ تێدایە. |