ئەنستیتوی فەڕەنسا ئەنجومەنێکی ئەکادیمییە، لە پێنج ئەکادیمیا پێکهاتووە، کە بەناوبانگترینیان ئەکادیمیای فەڕەنسییە (Académie française).
شوێنی ئەنستیتو لە شاری پاریسە، نزیکەی ١٠٠٠ ڕێکخراو و دامەزراوە لەلایەن ئەنستیتووە بەڕێوە دەبرێن، هەروەها مۆزە و شاتووەکانی(شاتو: جۆرێک بینای فەڕەنسی) بۆ سەردان کراوەن. شایانی باسە نرخی خەڵات و یارمەتییە دارایییەکانی ئەنستیتو بە گشتی بۆ ساڵی ٢٠٠٢ ، بڕی €5,028,190.55 یۆرۆ بوو.
ئەنستیتوی فەڕەنسا ٢٥ی ئۆکتۆبەری ١٧٩٥، لە لایەن دەوڵەتی فەڕەنساوە بنیات نرا.
نەبجومەنی پادشایی کەنەدا، ساڵی ١٨٨٢ کرایەوە، پاش ئەنستیتۆی فەڕەنسا و ئەنجومەنی پادشایی لەندەن گەڵاڵە و دیزاین کرا. هەروەها ئەکادیمیای زانستەکانی لوبنان ژی لە ژێر کاریگەری ئەنستیتوی فەڕەنسا ڕێک خراوە.
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنستیتوی فەڕەنسا تێدایە. |