![]() لۆگۆی ئەپ گەلەری ھواویی | |
پەرەپێدەر(ان) | گرووپی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ھواویی |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢٠١١[١] ٢٠١٨ لە جیھاندا[١] | , لە چین
وەشانی جێگیر | ١١٫٣٫١٫٣٠٢ / ١ی تەممووزی ٢٠٢١ |
سەکۆی پێژمێری | ئەندرۆید (سەرچاوە-کراوە)، ھارمۆنی ئۆ ئێس |
زمانەکان | بەردەستە بە ٨٠ زمان |
جۆر | کۆگای بەرنامە |
وێبگە | https://appgallery.huawei.com |
ھواویی ئەپ گەلەری (کورتکراوە AppGallery لەسەر شاشە) بریتییە لە بەڕێوەبەری کۆکراوە و دابەشکەری سەکۆی پێژمێر، یان 'کۆگای بەرنامە'، داڕێژراوە لەلایەن کۆمپانیای ھواویی بۆ سیستەمی سەرچاوەکراوەی کارپێکەری ئەندرۆیدی تایبەت بە کۆمپانیای گوگڵ و سیستەمی ھارمۆنی ئۆ ئێس.[٢] تایبەت بە کۆمپانیای ھواوی چینی، ئەپ گەلەری بەکاردێت لەلایەن ٤٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکەوە لەسەر ٧٠٠ ملیۆن ئامێری ھواویی.[٣][٤]
ئەپ گەلەری ھواویی، بڵاوکرایەوە لە ٢٠١١[٣][٥] کە چیتر کۆمپانیا چینییەکە ناتوانێ خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گۆگڵ لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی دابمەزرێنێت و یەکەم مۆبایلیش کە بەبێ خزمەتگوزاری گۆگڵ بڵاوکرایەوە ھواویی مەیت ٣٠ بوو، کە تەنھا ئەپ گەلەری و خزمەتگوزاری بەرنامەکانی ھواویی (HMS) تێدا بەردەست بوو وەک کۆگای دابەزێنەری بەرنامەکان و بێبەش بوو لە کۆگای گۆگڵ پلەی و سەرجەم بەرنامەکانی تری کۆمپانیای گۆگڵ.[٦]
لە چین، و پاشان لە ساڵی ٢٠١٨ لە جیھاندا، دواتریش لەسەر ھەموو مۆبایلە نوێیەکانی ھواویی بەشێوەی بنەڕەتی جێگیرکران پاش ئەوەی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی گۆگڵ (GMS) لێ قەدەغە کرا بەھۆی جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٩ ەوەھەتا ڕێکەوتی چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئەپ گەلەری گەیشت بە ڕێژەی ٣٥٠ ملیار بەرنامەی دابەزێنراو.[٧] ھەر لەھەمان ساڵدا ئەپ گەلەری توانی بگات بە ڕێژەی زیاتر لە٤٩٠ ملیۆن بەکارھێنەر لە ١٧٠ وڵاتی جیاوازدا،[٨] ھەروەھا نزیکەی ١٫٦ ملیۆن پرۆگرامساز.[٣]
ھەتا ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢١[نوێکردنەوە]، ئەپ گەلەری زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی بە ڕێژەی ساڵانەی لە ٨٣٪ زیادکردنی بەرنامەی بەرھەمھاتووی ھەبووە.[٩]