ئەپڵ پارک (بە ئینگلیزی: Apple Park) بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵە کە دەکەوێتە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا. لە مانگی نیسانی ٢٠١٧ بەڕووی کارمەنداندا کرایەوە، لەکاتێکدا ھێشتا دروستکردنەکەی بەردەوام بوو، و جێگەی بارەگا سەرەکییەکەی ١ ئینفینت لوپی گرتەوە کە ئەمەیان لە ساڵی ١٩٩٣ کرایەوە.[١] قەبارەی بینای سەرەکی و دیزاینی زەوی سازی بازنەیی، لەلایەن نۆرمان فۆستەر، نازناوی میدیایی «کەشتی ئاسمانی»یان بەدەستھێناوە.[٢] دەکەوێتە سەر شوێنێکی دەرەوەی شار کە کۆی گشتی ١٫٤٦ کیلۆمەتر دووجایە (٣٦٠ دۆنم)، زیاتر لە ١٢٬٠٠٠ کارمەندی تێدایە لە یەک بینای بازنەیی چوار نھۆمی ناوەندی کە نزیکەی ٠٫٢٦ کیلۆمەتر دووجایە (٦٤ دۆنم). ستیڤ جۆبس، ھاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، دەیویست کەمپەکە کەمتر لە پارکێکی بازرگانی بچێت و زیاتر لە پەناگەیەکی سروشتی بچێت؛ لەسەدا ٨٠ی شوێنەکە پێکھاتووە لە شوێنی سەوزایی کە بە دار و ڕوەکی ڕەسەنی ناوچەی کوپەرتینۆ چێنراون کە بەرگریان لە وشکەساڵی ھەیە، و حەوشەی ناوەندی بینای سەرەکی گۆمێکی دەستکردی تێدایە.[٣][٤]