ئەڤین ئەحمەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ستۆکھۆڵم، سوێد | ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧-ئێستا |
ئەڤین ئەحمەد (لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠) خانمەئەکتەر و نووسەرێکی سوێدیی بە ڕەچەڵەک کوردە. دوو جار بۆ خەڵاتی گوڵدباگن پاڵێوراوە.[١]
ئەڤین ئەحمەد لە ستۆکھۆڵم لە سوێد لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لەدایکبووە، لەنێو خێزانێکی کورددا. باوکی ئەکتەرێکی شاری سلێمانییە و دایکیشی خەڵکی عەفرینە لە سووریا. لە ئاکالا، ستۆکھۆڵم گەورە بووە و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لەوێ ژیاوە.[٢]
ئەڤین لە ئەکادیمیای ستۆکھۆڵم بۆ ھونەرە درامییەکان خوێندوویەتی.[٣] یەکەم دەرکەوتنی سەر شاشەی لە ٢٠٠٧دا بوو لە بەفیلمکردنێکی ڕۆمانی چاوێکی سووری یۆناس حەسەن خەمیری.[٤]
دوای دەرکەوتنی لە زنجیرەی دانیمارکیی پاش وێرانکاریی باران و زنجیرەی سوێدیی تاوانکاریی درامیی لمی جووڵاو لە ٢٠١٩دا ناوبانگی پەیدا کرد.[٥]
دوای بەرجەستەکردنی کەسایەتیی سەرەکیی لیا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی پارەی خێرا زیاتر ناسرا.[٦]
لە سەرەتای ٢٠٢٢دا، ئەڤین ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی سەرەکیی بەرھەمی نێتفلیکسی ئێرن کارتەر کێیە؟. ئەمە یەکەم ڕۆڵی دەبێت بە زمانی ئینگلیزی. زنجیرەکە لە کۆتاییی ئابی ٢٠٢٣دا بڵاوکرایەوە.[٧][٨]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | چاوێکی سوور | یاسەمین | |
٢٠١٤ | چاوە شینەکان | جازمین | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٥ | بێک - کوشتارەکانی نەخۆشخانەکە | سارا | |
لە پێویستی یان حەزدا | پیس | ||
٢٠١٧ | خەون ببینە | میرجا | |
چ سێرکێکە | ئاگنس | ||
٢٠١٨ | کچانی خۆر[٩] | بێریڤان | |
٢٠١٩ | لمی جووڵاو | ئەڤین ئۆراک | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
ئێستا کاتی ئێمەیە (ڕێستۆرانتەکە) | کارمن | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | |
پەیوەندی بە دایکەوە بکە! | ماگی | ||
باران[١٠] | کیرا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | |
٢٠٢٠ | سۆنامی | سارا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢١–٢٠٢٢ | پارەی خێرا[١٠][١١] | لیا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢٣ | ئێرن کارتەر کێیە؟[١٢] | ئێرن کارتەر | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢٤ | حەشارگەی دزەکان ٢: پانتێرا | TBA | پاش بەرھەمھێنان[١٣] |