ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
---|---|
![]() | |
ھەروەھا ناسراوە بە | ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ |
جۆر | |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان(ەکان) | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٦١ |
کۆمپانیا(کان)ی بەرھەمھێنان | نیکلۆدیۆن |
ڕووداونووسی | |
دوای ئەم | کۆمیکەکانی جیھانی ئەڤەتار: |
پیشاندانە پەیوەندیدارەکان | ئەفسانەی کۆرا |
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ھەروەھا ناسراویشە وەک ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ (بە ئینگلیزی: Avatar: The Last Airbender) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. لەسەر نیکلۆدیۆن نمایش کرا و بۆ ماوەی سێ وەرز بەردەوام بوو، زنجیرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە و نووسەری سەرەکی زنجیرەکە ئاڕۆن ئەھاز بووە. زنجیرەکە دەربارەی جیھانێکە کە خەڵک دەتوانن یەکێک لە چوار توخمە سەرەکییەکە کۆنتڕۆڵ بکەن: ئاو، زەوی(خاک)، ئاگر، یان ھەوا. کارەکتەری سەرەکی ناوی ئانگە پێی دەوترێت ئەڤەتار یان ئاڤاتار، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانێت ھەرچوار توخمەکە کۆنترۆڵ بکات. لە زنجیرەکەدا، ئانگ و ھاوڕێکانی کاتارا و سۆکا و دواتریش تۆف بیفۆنگ دەبێت جیھان ڕزگار بکەن بە بەزاندنی پاشا ئۆزای کە فەرمانڕەوای نەتەوەی ئاگرە. ئانگ و ھاوڕێکانی دەیانەوێت کۆتایی بە شەڕێک بھێنن لە نێوان نەتەوەی ئاگر و نەتەوەکانی دیکە کە سەد ساڵە بەردەوام بووە. لەھەمان کاتدا زوکۆ کە پێشتر شازادەی نەتەوەی ئاگر بوو ھەوڵدەدات ئانگ بگرێت و بیبەزێنێت.
ناوەڕۆکی زنجیرەکە لەسەر بنەمای بەشە جیاوازەکانی چاندی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە. ئەو جووڵانەی کارەکتەرەکان دەیکەن کاتێک توخمێک ملکەچ پێدەکەن لەسەر شێوازی جیاوازی ھونەری جەنگی وەک (کۆنگ فو و تایچییە)، و شێوازی ھونەری نمایشەکە لە شێوازی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی دەچێت. «ئەڤەتار: دوایین ملپێچکەری ھەوا» ڕێژەی پلەدانی بەرزی وەرگرت کاتێک کە بڵاو بووەوە واتە خەڵکێکی زۆر سەیریان دەکرد. بەرزترین ڕەیتینگی ٥٫٦ ملیۆن کەس سەیریان دەکرد نمایشەکە بۆ تەمەنی ٦ بۆ ١١ ساڵان کرا، بەڵام تەنانەت ئەو کەسانەی ٦ بۆ ١١ نەبوون سەیریان دەکرد و ئارەزوویان لێ بوو.[١][٢] ڕەخنەگرانیش حەزیان لە زنجیرەکەیە، پێیان وایە کارەکتەرەکانی، ھونەر، مۆسیقا، نووسینەکانی ھەموویان زۆر باشن. جگە لەوەش ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا باسی ئەو شتە قورسانە دەکات کە نمایشەکانی منداڵان زۆر جار باسی ناکەن، وەک ئەمانە شەڕ، جینۆساید، ئیمپریالیزم، ئازادیی ھەڵبژاردن لەخۆدەگرێت. بەرنامەکە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە، پێنج خەڵاتی ئانی، خەڵاتی جێنسیس، خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، خەڵاتی ھەڵبژاردنی منداڵان، خەڵاتی پیبۆدی بەدەستھێناوە. زۆر کەس پێیان وایە ئەم زنجیرەیە یەکێکە لە باشترین زنجیرە ئەنیمەیشنەکان بۆ ھەموو کات.[٣]
لە چوارچێوەی ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە ئاڤاتار: دوایین ملپێچکەری ھەوا و ھەیە، یەکێک لەمانە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی پاشکۆیییە بەناوی ئەفسانەی کۆرا، کە باسی ٧٠ ساڵ دوای ڕووداوەکانی یەکەم نمایش دەکات کە چی ڕوودەدات. ئەفسانەی کۆرا لە ٢٠١٢ نمایش کرا و لە ٢٠١٤ کۆتایی ھات.[٤] ھەروەھا دوو ڕۆمانی پێشوەختە ھەن، فیلمێکی زیندوو ئاکشن، و زنجیرەیەکی کۆمیک، لە مانگی حەوتی ٢٠١٨ تەواوکەری زنجیرەکە لە بلو-ڕەی بڵاوکرایەوە. ئەمە بۆ ئاھەنگێڕانی یادی دە ساڵەی کۆتایی ھاتنی زنجیرەکە بوو. زنجیرەکە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ لە تۆڕی نێتفلێکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە پاراماونت پڵەس و لە Amazon Prime Video لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە. وەشانی ڕاستەوخۆی زنجیرەکە لەژێر ھەمان ناودا لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەر تۆڕی نێتفلیکس یەکەم وەرزی لێ پەخشکرا.
ڕەوەند یان کۆچەرییەکانی ھەوا، خاوەنی کولتوورێکن کە لە ژێر کاریگەری کۆمەڵگەی دەروێشەکانی شاوڵین و ئایینی بودایی تبتن، ھەروەھا لایەنی ئایینی ھیندۆسی لە بیروباوەڕی ڕەوەندی ھەوا جێگیرکراوە.
شانشینی زەوی نەتەوەیەکی فراوانە کە چەندین کولتووری جیھانی ڕاستەقینە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان ئیمپراتۆریەتیی مینگ و ئیمپراتۆریەتیی چینگە لە چین. با سینگ سێ کە پایتەختی شانشینی زەوییە، بنکەکەی لەسەر شاری پەکین و شاری قەدەغەکراو دامەزراوە. دوورگەی کیۆشی سەر بە شانشینی زەوی، لەسەر سەردەمی دەرەبەگایەتیی ژاپۆنی دروستکراوەتەوە.
نەتەوەی ئاگر وڵاتێکی دوورگەییە کە لە ژێر کاریگەریی سەربازیی ئیمپراتۆریی ژاپۆنی و جلوبەرگ و تەلارسازی چینیدایە.
ھۆزەکانی ئاو کۆمەڵگەیەکن کە دەکەونە ناوچە جەمسەرییەکان، ھۆزی ئاوی باشوور لە گوندی بچووک پێکھاتووە، و ھۆزی ئاوی باکووریش شارێکی فراوانی سەھۆڵ و بەفری لەخۆگرتووە.