![]() |
![]() | |
دامەزرێنەر(ەکان) | کاوە ئۆناتلی |
---|---|
شوێنی سەرەکی | , سوێد |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | کوردستان |
بەڕێوەبەران | کاوە ئۆناتلی |
خزمەتگوزارییەکان | فەرھەنگ، گەڕانی ھەواڵ، ڤیدیۆ، وێنە |
خاوەن(ەکان) | کاوە ئۆناتلی |
ماڵپەڕ | https://www.egerin.com/ |
ئەگەڕین (بە کوردیی باکووری: Egerîn) مۆتۆرێکی گەڕانی وێبە کە بەپێی بینگ نووسراوە. ئەگەڕین یەکەمین مۆتۆری گەڕانی وێبی زمانی کوردییە و لەسەر دابینکردنی سیستمی بڵاگ و گەڕان، کە ڤیدیۆ و وێنە و ھەواڵ لە خۆدەگرێ بۆ گەلی کورد تەرکیزی کردووە.
ئەگەڕین بەدەستی کاوە ئۆناتلی، کوردێکی خەڵکی شاری باتمانی کوردستانی باکوور کە ئێستا لە وڵاتی سوێد دەژی، بەدی ھاتووە. ئۆناتلی دەڵێ ئەگەڕینم بۆ ئەو مەبەستە دروست کردووە کە گووگڵ و مۆتەرەکانی گەڕانی تر ٤٠ میلیۆن کوردیان لە بەکارھێنانی خزمەتەکەیان بە زمانی دایکی مەحرووم کردووە. ئەو ئێژێت بە ڕوونی دیارە کە گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سەر ئینترنێتدا پێویستە و کورد، وەک ھەموو نەتەوەکانی تر مافی بەکارھێنانی زمانی دایکی خۆی ھەیە. وەک ئەو دەڵێ ئەگەڕین توانای ناساندنی بەڵگە و ئەلفوبێکانی کوردی ھەیە.[١]