ئەیسا بەتەرفیێڵد | |
---|---|
Asa Butterfield | |
لەدایکبوون | ئەیسا ماکسوێڵ ثۆرنتن فار بەتەرفیێڵد ١ی نیسانی ١٩٩٧ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٦–ئێستا |
ئەیسا ماکسوێڵ ثۆرنتن فار بەتەرفیێڵد (بە ئینگلیزی: Asa Maxwell Thornton F. Butterfield) (/ˈeɪsə/؛[١][٢] لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٩٧) ئەکتەرێکی بەریتانییە. بەھۆی نواندنی ڕۆڵی سەرەکی برونۆ لە فیلمی ھۆڵۆکستیی کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (٢٠٠٨) ناسرا، و بەھۆشیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتەکانی British Independent Film Awards و لە London Film Critics Circle Award بۆ نواندنکاری لاوی ساڵ لە تەمەنی ١١ ساڵیدا.
بۆ ڕۆڵە سەرەکییەکەی بۆ کاراکتەری ھوگۆ کابرێت لە فیلمی درامیی ھوگۆ (٢٠١٠) لە دەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، بەتەرفیێڵد ستایشێکی زۆری لێکرا و خەڵاتی Young Hollywood Awardی بۆ نواندنی سەرکەوتووی نێر بردەوە و پاڵێورا بۆ Critcs' Choice Movie Award بۆ باشترین نواندنکاری لاو و Empire Award بۆ باشترین ئەکتەری نوێی نێر، لە نێوان چەندان خەڵاتی تریش. پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی British Independent Film Awards بۆ باشترین ئەکتەر بۆ ڕۆڵگێڕانی ناثان ئێڵیس لە فیلمی X+Y (٢٠١٤)ی دەرھێنەر مۆرگان ماتیوس. لە ٢٠١٩دا، بەتەرفیێڵد دەستیکرد بە ڕۆڵگێڕانی ئۆتیس میڵبێرن لە زنجیرەی کۆمێدی-درامیی Sex Educationی نێتفلیکس.
بەتەرفیێڵد لە ئیزلینگتەن، لەندەن لەدایکبووە، و کوڕی جاکێلین فار، دەرونناس، و سام بەتەرفیێڵد، کۆپینووسی ڕێکڵامکردنە.[٣][٤][٥]
سەرەتای کاری نواندنی بەتەرفیێڵد بۆ تەمەنی ٧ ساڵی دەگەڕێتەوە لە شانۆی ئەکتەرانی لاوی ئیزلینگتەن. دواتر چەندان ڕۆڵی لاوەکی وەرگرت لە درامای تەلەڤزیۆنیی After Thomasی ٢٠٠٦ و فیلمی Son of Rambowی ساڵی ٢٠٠٧.[٣][٦] لە ٢٠٠٨دا، ڕۆڵێکی میوانی ھەبوو لە نواندنی دۆنی لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Ashes to Ashes.[٧]
ھەر لە ھەمان ساڵدا، کە تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی کوڕە بێجامە خەتخەتەکە. دەرھێنەر مارک ھێرمان دەڵێت زوو بەتەرفیێڵدیان بینیوە لە تاقیکردنەوەی ڕۆڵەکاندا؛ و ئەو یەکەم ڤیدیۆ بووە کە بەدەستی گەیشتووە و سێیەم کەسیش بووە کە ڕووبەڕوو بینیویەتی. ھێرمان پێیوابوو کە نواندنەکەی بەتەرفیێڵد بێھاوتا بووە، بەڵام دوای تاقیکردنەوەی سەدان کوڕی دیکە ئینجا ئەوی ھەڵبژاردووە، «کەواتە ھیچ بەردێک بە نەسووڕاوی بەجێنەھێڵڕاوە».[٨]
بەرھەمھێنەر دەیڤد ھێیمان و دەرھێنەر مارک ھێرمان بەدوای کەسێکدا دەگەڕان کە بتوانێت بێتاوانی کاراکتەرە سەرکییەکە بەرجەستە بکات، بۆیە پرسیاریان لە منداڵەکان کردبوو کە چی دەزانن لەبارەی ھۆڵۆکۆستەوە. زانیارییەکانی بەتەرفیێڵد لاواز بوو و بەو شێوەیەش ھێشتیانەوە لە وێنەگرتندا بۆئەوەی ئاسانتر بتوانێت بێتاوانیی کاراکتەرەکە دەربخات. کۆتا دیمەنەکان لە کۆتایی کاتی بەرھەمھێناندا وێنەگیران تا ھەردوو ئەو و جاک سکانلن ئامادەبکرێن بۆ کۆتاییھاتنە درامییەکەی فیلمەکە.[٩] بەتەرفیێڵد لە سەدان کوڕدا ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵەکە و لە ھەمان کاتدا بە سەرکەوتوویش تاقیکردنەوەیەکی بۆ ڕۆڵێک لە Mr. Nobodyدا بردەوە. بڕیاریدا کە ڕۆڵەکەی دیکەیان وەرنەگرێت.[٦]
لە ٢٠٠٨دا، بەتەرفیێڵد لە ئەڵقەیەکی زنجیرەی Merlin بەناوی The Beginning of the Endدا دەرکەوت؛ کە ڕۆڵی کوڕێکی لاوی جادووگەر دەگێڕێت کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت لەلایەن ئوثەر پێندراگن چونکە ھەستدەکات ھەڕەشەی لێدەکرێت بە جادووەکەیەوە. بەتەرفیێڵد بە ڕۆڵی مۆردرێد دەرکەوت لە چەند ئەڵقەیەکی تردا.
لە ٢٠١٠دا، بەشێکی کەمی وەرگرت لە فیلمی The Wolfman.[١٠] ڕۆڵی سەرەکیی نۆرمان گرینی لە فیلمی Nanny McPhee and the Big Bang (٢٠١٠) گێڕا. فیلمەکە و نواندنەکەی ھەردووکیان ڕیڤیوی باشیان بۆ ھات. لە تەنەنی ١٣ ساڵیدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی ھوگۆی ماڕتن سکۆڕسێزی کە لە ڕۆمانی The Invention of Hugo Cabretەوە وەرگیراوە. ھوگۆ لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی باشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا.
بەتەرفیێڵد ڕۆڵی سەرەکیی ئاندرو «ئێندەر» ویگنی گێڕا لە بە فیلم کردنەکەی ڕۆمانی Ender's Gameی ئۆرسۆن سکۆت کارد. دوای وێنەگرتنی Ender's Game، بەتەرفیێڵد یەکسەر ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی درامیی بەریتانی X+Y[١١] بە ڕۆڵی ناثان ئێڵیس، لێزانێکی بیرکاری کە ئۆتیزم وایلێکردووە لەگەڵ منداڵانی دیکەی خاوەن پێداویستیدا لە تیمێکی شانشینی یەکگرتوودا ڕکابەری بکات لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بیرکاریدا. فیلنەکە لە ٥ی سێپتەنبەری ٢٠١٤ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلنی تۆرنتۆ پریمیەر کرا[١٢][١٣] و لە ١٣ی مارچی ٢٠١٥ لە سینەماکانی بەریتانیا بڵاوکرایەوە. نواندنەکەی بەتەرفیێڵد دەستخۆشییەکی فراوانی ڕەخنەگرانی وەرگرت[١٤] و بەھۆشیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی BIFA بۆ باشترین ئەکتەر.
دواتر لە ٢٠١٣، بەتەرفیێڵد دەرکەوت کە لە وتووێژدا بێت بۆ ڕۆڵێک لە king of Kastle[١٥] و لە مانگی مەی، کاست کرا بۆ The White Circus.[١٦] لە سەرەتای ٢٠١٤دا، بەتەرفیێڵد کاست کرا بۆ بە فیلم کردنێکی ڕۆمانی Ten Thousand Saints,[١٧] کە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[١٨] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا، بەشداریی لە گروپێکی ئەکتەر کرد لە سێیەم فیلمی شەین کاروث بەناوی The Modern Ocean.[١٩]
لە ٢٠١٦دا، ڕۆڵی سەرەکیی جەیکەب «جەیک» پۆرتمانی گێڕا لە Miss Peregrine's Home for Peculiar Children.[٢٠] ھەروەھا ڕۆڵە سەرەکییەکانی گاردنەر ئیلیۆت لە فیلمی The Space Between Us و سێباستیان لە The House of Tomorrow گێڕا[٢١] لە ساڵی ٢٠١٧دا.
لە ٢٠١٨دا، بەتەرفیێڵد کاست کرا بۆ ڕۆڵی سەرەکیی ئۆتیس میڵبێرن لە زنجیرەی کۆمێدی-درامیی Sex Educationی نێتفلیکس.[٢٢] زنجیرەکە لە ١١ی جەنیوەری ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا.[٢٣]
بەتەرفیێڵد چێژ لە دروستکردن و بەرھەمھێنانی موزیک دەبینێت، ھەروەھا ماشئەپێکی گۆرانییەکانی Teenage Dirtbagی ویتەس و Making Plans for Nigelی XTC بڵاوکردووەتەوە.[٢٤] لەگەڵ براکەیدا، بەشێکە لە گروپێکی موزیکی بەناوی مامبۆ فرێش. لە کۆتایی ٢٠١٢دا، بەتەرفیێڵد یارییەکی ڤیدیۆیی بۆ ئایپاد لەگەڵ باوک و براکەیدا دیزاینکرد بەناوی Racing Blind.[٢٥] یارییەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٣ لە ئاپ ستۆر بڵاوکرایەوە.
بەتەرفیێڵد لە چەند پێشبڕکێیەکی یاریکردنی نینتێندۆدا بەشداربووە. لە ٢٠١٧دا، لە پاڵەوانێتی جیھانیی نینتێندۆدا بەشداریکرد، و زوو لە یارییەکە دەرکرا.[٢٦] ئەو یاریکەری سەرسەختی پێشبڕکێی Super Smash Bros.ە و گرێبەستێ لەگەڵ تیمی پاندا گڵۆبەڵی eSportsدا بەستووە لەژێر تاگی «ستیمپی». یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا لە پێشبڕکێی Genesis 6دا بوو.[٢٧]
لە ٢٠١٧ەوە بەتەرفیێڵد وانەی نواندنی لە ماستەرکڵاسی قوتابخانەی نواندنی The Reel Scene لە لەندەن وتووەتەوە. کۆرسە سێ ڕۆژییەکەی[٢٨] ئەیسا بەتەرفیێڵد بریتییە لە چەند تەکنیکێکی گەشەپێدەر و ئیشەکانی قوتابییەکان لەسەر دیمەنەکانی فیلمەکانی بەتەرفیێڵد، کە دواتر لە کۆتا ڕۆژدا وێنەدەگیرێن. لە ٢٠١٨دا، قوتابییەکانی ئەیسا وەک چەند ئەکتەرێکی زیادە لە دیلمی Greedدا دەرکەوتن کە ئەیساش خۆی تێیدا بەشداربوو.داڕێژە:Fact
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | Son of Rambow | Brethren Boy | |
٢٠٠٨ | کوڕە بێجامە خەتخەتەکە | برونۆ | |
٢٠١٠ | Nanny McPhee and the Big Bang | نۆرمان گرین | |
The Wolfman | بێن تالبۆتی گەنج | ||
٢٠١١ | ھوگۆ | ھوگۆ کابرێت | |
٢٠١٣ | Ender's Game | Ender Wiggin | |
٢٠١٤[٢٩] | X+Y[٣٠] | ناثان ئێلیس | بە ناوی A Brilliant Young Mindیش ناسراوە[٣١] |
٢٠١٥ | Ten Thousand Saints | جود کێفی-ھۆرن | |
٢٠١٦ | Miss Peregrine's Home for Peculiar Children | جەیکەب "جەیک" پۆرتمان | |
٢٠١٧ | The House of Tomorrow | سێباستیان پرێندرگاست | |
Journey's End | جیمی ڕالێی | ||
The Space Between Us | گاردنەر ئیلیەت | ||
٢٠١٨ | Then Came You | کاڵڤین لێویس | |
Time Freak | ستیڵمان | ||
Slaughterhouse Rulez | ویڵۆوبی بلەێک | ||
٢٠١٩ | Greed | فین مەککرێدی |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٦ | After Thomas | ئاندرو | فیلمی تەلەڤزیۆنی |
٢٠٠٨ | Ashes to Ashes | دۆنی | ئەڵقەی ٦ (وەرزی یەکەم) |
٢٠٠٨–٠٩ | Merlin | مۆردرێد | ٣ ئەڵقە |
٢٠١٧ | Thunderbirds Are Go[٣٢] | Space کۆنترۆڵەر کۆنراد (دەنگ) | ١ ئەڵقە |
٢٠١٩–ئێستا | Sex Education[٢٢] | ئۆتیس میڵبێرن | ڕۆڵی سەرەکی |
٢٠٢٠ | 50 States of Fright | براندن بۆید | ٣ ئەڵقە لە کویبی |
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archivedate=
(یارمەتی) ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەیسا بەتەرفیێڵد تێدایە. |