بابەک قوربانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی ئازاری ١٩٨٩ کرماشان |
مەرگ | ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (٢٥ ساڵ ژیاوە) کرماشان |
پیشە | Amateur wrestler |
بابەک قوربانی (١٩ی ئازاری ١٩٨٩ – ۱٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) زۆرانبازی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کەلە کێشی ٩٦ کیلۆگرام بوو بە پاڵەوانی یاریەکانی ئاسیایی گوانگژۆ.
بابەک قوربانی لە ڕۆژی ھەینی ٢٩ ی ژۆن ٢٠١٢ کاتێک کە ھاوڕێ لەگەڵ براکەی بۆ سەیران ئەچن بۆ کوێستانەکانی کرماشان لەگەڵ چەن کەس تووشی شەڕ ئەبن و بە تفەنگی ڕاو یەکێک لە ئەو کەسانە ئەکووژێت.[٥] پاشان لە لایان پۆلیسەوە دەسبەسەر کراو لە بەندیخانەی دیزێل ئاوای شاری کرماشان بۆ دادگایی کردن بەند ئەکرێت.
بابەک قوربانی لە ڕۆژی ۱٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱٤ ھاوڕێ لەگەڵ چەند بەندکراوێکی دیکە لە چاوەڕوانی سێدارە بە حەپی خەو خۆیان ئەکوژن و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات.