بازاڕەک
بازارک | |
---|---|
پۆتانەکان: 35°18′46″N 69°30′57″E / 35.31278°N 69.51583°Eپۆتانەکان: 35°18′46″N 69°30′57″E / 35.31278°N 69.51583°E | |
شار | ئەفغانستان |
ھەرێم | پەنخشێر |
بەرزایی | ١٩٩١ مەتر (٦٬٥٣٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥)[١] | |
• پایتەختی کاتی | ٢٤٬٧٢٣ |
• شاری | ٢٤٬٧٢٣ |
ناوچەی کاتی | UTC+٤:٣٠ (کاتی ستانداردی ئەفغانستان) |
Control | تاڵیبان |
بازاڕەک (فارسی: بازارک) پایتەختی پارێزگای پەنجشێرە، لە دۆڵی پەنجشێری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان و لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ەوە پایتەختی کاتیی کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستانە. ھەریەک لە گوندەکانی خانێز، جەنگیلەکە، مەلاسپە، پاراندھ و ڕەحمانخێڵ سەر بەم شارەیە، گۆڕی ئەحمەد شاھ مەسعود ناسراو بە «شێری پەنجشێر» دەکەوێتە ئەم شارەوە. بازاڕەک شارێکی بچووکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢٤٬٧٢٣ کەس بووە و تەنھا ٣ قەزای پۆلیسی ھەیە (نەھیاس). کۆی ڕووبەری زەوی شاری بازاڕەک ٩ ھەزار و ١٢٢ ھێکتارە، لەکاتێکدا ٢٬٧٤٧ خانووی گشتی لەو شارەدا ھەیە.ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٥[نوێکردنەوە][١] دوای ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبان، بازاڕەک بووەتە تاکە پایتەختی پارێزگایەک کە نەکەوتبێتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە و لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە.[٢]
لە سەردەمی حوکمی تاڵیبانی ئەفغانستاندا، بازاڕەک و ناوچەی دۆڵی پەنچشێر قەڵایەک بوو بۆ گرووپی دژە تاڵیبانی و ھاوپەیمانی باکووری موجاھیدینی پێشوو، شارۆچکەی ڕەسەنی ئەحمەد شا مەسعودە. کە بە گوندێکی شارستانی پۆلێن کراوە، دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان زەوییە پێشکەوتووەکان وەک نیشتەجێکردن و دامەزراوەکان و کشتوکاڵ بە درێژاییی ڕووباری پەنجشێر ھەڵکەوتوون و زەوییە تاپۆکراوەکانی بە نزیکەی ٣٠٪ی ڕووبەری زەوی بنیات نراوە، بەڵام زۆرینەی زۆری زەوییە بێ تاپۆکان رێژەی ٨٤٪ە.[٣] لە تەمووزی ٢٠١١دا، بریکارێکی ئاسایشی نیشتیمانی تەقەی لە دوو ئەمریکی کرد و بووە ھۆی مەرگیان، یەکێکیان ئەندامی ھێزی چەکداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، لەکاتێکدا ئەوەی تریان بەڵێندەرێکی مەدەنی بوو، ھێرشبەرەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی دەرھی سەر بە پارێزگای پەنچشێر بوو، بەڵام لە کابول کاری دەکرد ھەروەھا لە ڕووداوەکەدا لەلایەن کارمەندانی سوپای ئەمریکاوە کوژرا.[٤]