باسم نەعیم

باسم نەعیم محەممەد نەعیم لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ لە شاری بەیت حانون لەدایکبووە، پزیشک و سیاسەتمەداری فەلەستینییە و ئەندامی بزووتنەوەی حەماسە. لە حکوومەتی یەکەمی ئیسماعیل ھەنییە وەک وەزیری تەندروستی و پۆستی وەزیری لاوان و وەرزش لە حکوومەتی دووەمی ئیسماعیل ھەنییە کاری کردووە. دوای دابەشبوونی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٧، لە ساڵانی ٢٠٠٧–٢٠١٢ وەک وەزیری تەندروستی لە حکوومەتی حەماسدا کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بزووتنەوەی حەماس.[١]

باسم نەعیم خاوەنی بڕوانامەی پزیشکییە لە ئەڵمانیا و دکتۆرای لە نەشتەرگەری بەدەستھێناوە. لە کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە شاری غەززە کاری کردبوو.[٢] ھاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کردووە[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ IBP USA. Palestine Business Intelligence Report Volume 1 Strategic and Practical Information. Lulu.com. pp. 24–. ISBN 978-1-4387-3748-5. لە ڕەسەنەکە لە 2020-08-12 ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «JMCC - Basem Naim». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ الإخباریة، سما. «وفاة زوجة وزیر الصحة بحکومة غزة». سما الإخباریة (بە عەرەبی). لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.