باوەڕەشانی | |
---|---|
بابارشانی - Babarashani | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
گوندەوار | باوەڕەشانی |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠١ز |
بەرزایی | ١٦٧٢ مەتر (٥٬٤٨٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥٠٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | گەڕووسی ، سۆرانی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
باوەڕەشانی یان باباڕەشانی شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری باوەڕەشانی، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردی قسەدەکەن[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری باوەڕەشانیە.
دەڵێن لە دەورانی کۆندا حەوت برا ھاتوونەتە ئەم مەڵبەندە و ھەرکام لە شوێنێکدا نیشتەجێ بوون، کە ئێستا ئەو شوێنانە بەناوی ھەرکام لەو برایانە ناودێر دەکرێت وەک(باوەگوڕگوڕ، باوەنەزەر، باوەفەقێ، باوەسورخە، باوەوسێن، باوەڕەشانی، باوەکەرەم).
باوەڕەشانی ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخی |نووسەر=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو ]