باکووری کەتەلۆنیا | |
---|---|
بەشێکە لە | ناوچە کەتەلۆنییەکان |
Named by | Alphonse Mias |
وڵات | فەڕەنسا |
پایتەخت | Perpignan |
دابەشکاریی کارگێڕی | Pyrénées-Orientales |
پۆتانی شوێن | ٤٢°٣٨′٠″N ٢°٤٠′٠″E |
سەرۆک | Hermeline Malherbe-Laurent |
دانیشتووان | ٤٨٣٬٣٨٠ |
لەخۆگرتنەکان | Rosselló، Vallespir، Conflent، Capcir، French Cerdagne |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ |
ڕووبەر | ٤٬١١٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
باکووری کەتەلۆنیا یان کەتەلۆنیای فەڕەنسی خاکێکی کەتەلۆنی زمان و کولتووری کەتەلۆنییە کە لەلایەن ئیسپانیاوە لە ڕێگەی واژۆکردنی پەیماننامەی پیرینیس لە ساڵی ١٦٥٩ لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی کاریگەری پاراستنی کەتەلۆنییەکان لەلایەن فەرەنسا، فەرمی بەخشراوە بە فەرەنسا، بەھۆی دامەزراندنی کۆماری کەتەلۆنیا.[١][٢] ناوچەکە بە نزیکەیی ھاوتایە لەگەڵ <i id="mwFw">بەشی</i> فەرەنسای مۆدێرن لە پایرەنی ئۆریێنتال کە لە مێژوودا بەشێک بووە لە کەتەلۆنیا لە ناوچەی کۆنی بارسێلۆنا، و لە سەردەمی تاجی ئەراگۆن و میرنشینی کەتەلۆنیا ناوچەکە لەژێر ھەژموونی کەتەلۆنییەکاندا بوو، تاوەکو لەلایەن ئیسپانیاوە درا بە فەرەنسا.[٣][٤][٥]
باکووری کەتەلۆنیا سێگۆشەیەک لە نێوان پیرینیس لە باشوور و کۆربیێر ماسیف لە باکووری ڕۆژئاوا و دەریای ناوەڕاست لە ڕۆژھەڵات پێکدەھێنێت. دەشتی ڕۆسیلۆن لە ڕۆژھەڵات، بە زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی ناوچەکە دادەنرێت.[٦][٧]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باکووری کەتەلۆنیا تێدایە. |