باوکی یەزید کوڕی تەیفووری کوڕی عیسای کوڕی شروسانی بەستامی، موسڵمانێکی سۆفییە، نازناوی سوڵتانی عارفانی پێ بەخشراوە لە نێو کورد و فارس و تورکدا بە بایەزیدی بەستامی ناسراوە. باپیرە گەورەی شروسانی بەستامی پێش ئەوەی موسڵمان بێت زەردەشتی بووە. لە ساڵی ١٨٨ی کۆچی[١] لە بەستام لە ناوچەی خوراسان لە شوێنێک کە پێی دەگوترێ ناوچەی موبدان لەدایکبووە.[٢][٣] و ساڵی ٢٦١ کۆچی یان ساڵی ٢٣٤ کۆچی وەفاتی کردووە.[٤]
بایەزیدی بەستامی بڕوای بە یەکبوون لەگەڵ خودا ھەبووە، لە پای چەند قسەێکی وەکوو (پاک و بێگەردی بۆ خۆم چەند بەرزە شان و شکۆم بەھەشت یاری مناڵانە بۆم) و نموونەی ئەوانە... بەشێک لە زانایانی ئیسلام بە کافر و ھەڵگەڕاوە و جاھیل ناوزەدیان کردووە.
شوێنکەوتوانی بایەزید تەیفووری یان بەستامی یان پێ دەگوترێت گلکۆی ئەو جێگای ڕێز و گرنگییە لای ئەھلی تەسەوف و بەشکۆوە لێی دەڕوانن.[٥][٦]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)