ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٢٠١٠- | ئەمستەردامشێ | ||||||||||||||
٢٠١٠–٢٠١٨ | ئەیاکس | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠١٨–٢٠٢١ | لاوانی ئەیاکس | ٣٢ | (١٦) | ||||||||||||
٢٠٢٠–٢٠٢١ | ئەیاکس | ١٢ | (٣) | ||||||||||||
٢٠٢١–٢٠٢٢ | لایپزیگ | ٩ | (٠) | ||||||||||||
٢٠٢٢ | ئەیاکس (خواستن) | ١١ | (٧) | ||||||||||||
٢٠٢٢- | ئەیاکس | ١ | (١) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٧ | ھۆڵەندای خوار ١٥ ساڵان | ٦ | (٤) | ||||||||||||
٢٠١٧ | ھۆڵەندای خوار ١٦ ساڵان | ٥ | (٥) | ||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان | ٢٤ | (١٦) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
برایان ئبینیزەر ئادی برۆبی (لەدایکبووی ١ی شوباتی ٢٠٠٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ھۆڵەندییە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی خولی نایابی ھۆڵەندی ئەیاکس.
برۆبی دەستی بە کاروازی لاوێتی کرد لەگەڵ AFC پێش ئەوەی بەشدار بێت لە ئەکادیمیای ئەیاکس لە ساڵی ٢٠١٠.[١][٢]
برۆبی یەکەمین یاری خۆی لە خولی ھۆۆڵەندی بۆ ئەیاکس ئەنجامدا لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٢ بەسەر فۆرتونا سیتارد.[٣] یەکەمین یاری خۆی لە ئەورووپادا ئەنجامدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر ئەتلانتا لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و ئاستەکەی ستایش کرا لەلایەن ڕاھێنەر ئێریک تێن ھاگ.[٤]
لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئەیاکس مارک ئۆڤەرمارس، پشت ڕاستی کردەوە کە برۆبی یانەکە جێ دەھێڵێت لە کاتی کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرز.[٥] برۆبی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی لە ١٨ی شوبات، دووەم گۆڵی ئەیاکسی تۆمار کرد لە یاری یەکەمی قۆناغی ٣٢ ی خولی ئەورووپا کە بردنەوەیان تۆمار کرد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لیڵ.[٦]
لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١، لایپزیگ گرێبەستی لەگەڵ برۆبی ڕاگەیاند.[٧] لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ پەیوەندی کرد بە یانەکەوە.[٧]
لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕاگەیەندرا کە برۆبی دەگەڕێتەوە بۆ ئەیاکس بۆ ماوەی شەش مانگ بە خواستن بە بێ ھەبوونی بژاردەی کڕین.[٨] ئەو درێسی ژمارە ١٨ی پێبەخشرا، کە پێشتر لەو وەرزەدا لەلایەن یۆرگن ئکێلێنکامپەوە لەبەردەکرا.[٩] یەکەم یاریکردنی خۆی لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەنجامدا لە یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ئۆترێخت وەک ھێرشبەری سەرەکی، دوو گۆڵی تۆمارکرد پێش ئەوەی لە خولەکی ٧٠ دابنیشێت بۆ یاریزان داڤی کلاسن لە بردنەوەی ٣–٠.[١٠]
لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢، ئەیاکس گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ برایان برۆبی واژوو کردبە بڕی ١٦٫٣٥ ملیۆن یۆرۆ و ٣ ملیۆن یۆرۆی زیادکراو کە بەپێی ئاست و یاریکردن دەبەخشرێت.[١١][١٢]
برۆبی ڕەچەڵەکی غانییە و لە ھۆڵەندا لەدایکبووە،[١٣] برۆبی بانگھێشت کرا بۆ ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان لە ھەردوو جامی ئەورووپی خوار ١٧ ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ھەردوو پاڵەوانێتییەکەیان یەک بە دوای یەک بردەوە.
برای بچووکی یاریزانانی تۆپی پێ دێریک لوکاسێن، کێڤن لۆکاسێن، و ساموێل برۆبییە.[١٤]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
لاوانی ئەیاکس | ٢٠١٨–١٩ | خولی پلە دووی ھۆڵەندی | ٢ | ٠ | - | - | - | ٢ | ٠ | |||
٢٠١٩–٢٠ | خولی پلە دووی ھۆڵەندی | ١٣ | ٧ | - | - | - | ١٣ | ٧ | ||||
٢٠٢٠–٢١ | خولی پلە دووی ھۆڵەندی | ١٧ | ٩ | - | - | - | ١٧ | ٩ | ||||
کۆی گشتی | ٣٢ | ١٦ | - | - | - | ٣٢ | ١٦ | |||||
ئەیاکس | ٢٠٢٠–٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ١٢ | ٣ | ٠ | ٠ | ٧ | ٣ | - | ١٩ | ٦ | |
لایپزیگ | ٢٠٢١–٢٢ | بۆندسلیگا | ٩ | ٠ | ١ | ٠ | ٤ | ٠ | - | ١٤ | ٠ | |
ئەیاکس (خواستن) | ٢٠٢١–٢٢ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ١١ | ٧ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | - | ١٣ | ٧ | |
ئەیاکس | ٢٠٢٢–٢٠٢٣ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٠ |
کۆی گشتی | ١١ | ٧ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١٤ | ٧ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٦٤ | ٢٦ | ٢ | ٠ | ١٢ | ٣ | ١ | ٠ | ٧٩ | ٢٩ |
ئەیاکس
ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە برایان برۆبی تێدایە. |