برایان کریستانت | |
---|---|
بە ئیتالی: Bryan Cristante | |
لەدایکبوون | San Vito al Tagliamento، ئیتاڵیا | ٣ی ئازاری ١٩٩٥
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 24 |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
خەڵاتەکان | Knight of the Order of Merit of the Italian Republic |
برایان کریستانت (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٩٥)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ یانەی ڕۆمای خولی ئیتاڵیا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات.
پێش ئەوەی ببێتە یاریزانی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا و یاری بۆ ئاستە جیاوازەکان کردووە. سەرەتا مافی یاریکردنی ھەبووە بۆ ھەڵبژاردەی کەنەدا چونکە باوکی خاوەن ڕەگەزنامەی کەنەدییە بەڵام ھەڵبژاردەی ئیتالیای ھەڵبژارد.[١][٢]
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی خوار ٢١ ساڵانی ئیتاڵیا ئەنجامدا، لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ئینگلتەرا لە ساوسھامپتۆن بە ئەنجامی ٣–٢ دۆڕا.
بانگھێشتی ھەڵبژاردەی باڵای ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرا بۆ یارییەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. بەرامبەر مەقدۆنیا و ئەلبانیا لە ٦ و ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[٣] یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ٦ی تشرینی یەکەم ئەنجامدا، لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کە کە ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر مەقدۆنیا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوو، ھاتە ناو یاریگا.[٢][٤] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تۆمارکرد، بەرامبەر مۆڵدۆڤا لە یارییەکی دۆستانەدا؛ کە بە ئەنجامی ٦–٠ ئیتالیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٥]
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاھێنەرەوە خرایە پێکھاتەی ئیتاڵیا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠.[٦] لە ١١ی تەممووز، نازناوەکەی لەگەڵ ئیتاڵیا بەدەستھێنا دوای بردنەوەیان بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی لە یاری کۆتاییدا، دوای ئەوەی لە کاتی زیادکراودا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوو؛ کریستانتی لە یاری کۆتاییدا یاریزانی یەدەگ بوو لە گێمی دووەمی یارییەکەدا ھاتە شوێنی نیکۆلۆ بارێلا، ڕۆڵی ھەبوو لە یارمەتیدانی ئیتاڵیا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوە دوای جێبەجێکردنی لێدانی گۆشە بەھۆیەوە لیۆناردۆ بۆنۆچی گۆڵی تۆمارکرد.[٧]
ڕۆما
ئیتاڵیا
{{cite web}}
: Check date values in: |access-date=
و |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە برایان کریستانت تێدایە. |