برۆک لێسنەر | |
---|---|
لەدایکبوون | Brock Edward Lesnar ١٢ی تەممووزی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ) Webster |
زانکۆ | |
پیشە | Mixed martial arts fighter، professional wrestler، American football player |
حیزب | پارتی کۆماری |
ھاوسەر | Sable |
مناڵ | Mya Lesnar |
خەڵاتەکان |
بڕۆک ئێـدوڕد لێزنەر (لە دایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٧٧) زۆرانبازێکی پیشەگەری ئەمریکییە،[١] پێشووتر یاریزانی شەڕکەری ناو قەفەز(MMA) و یاریزانی تۆپی پێیی ئەمریکی بووە. ئەو بەنمایشەکانی لە دەبلیوو دەبلیوو ئی دەناسرێتەوە ، ناوبراو پێنج جار بووەتە پاڵەوانی دەبلیوو دەبلیوو ئی ھەروەھا سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی پشتێنی گەردوونی دەبلیوو دەبلیوو ئی.[٢]
دوای تەواو کردنی کۆلیژ ھاتە نێو جیھانی زۆرانبازی دەبلیوو دەبلیوو ئی ھەروەھا سێ جار براوەی OVW southern tag team champion لەگەڵ شێڵتن بێنجامین، دوای ئەوەی ھاتە کۆمپانیای دەبلیوو دەبلیوو ئی توانی پشتێنی دەبلیوو دەبلیوو ئی بەدەست بھێنێت کە دوای پێنج مانگ لە یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٥ ساڵی بوو بە گەنجترین زۆرانبازی مێژووی دەبلیوو دەبلیوو ئی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٦ برۆک یەکەم دەرکەوتنی لە MMA بوو، و بووە پاڵەوان کاتێک یەکەم یاری خۆی ئەنجام دا دژی مین سۆ کیم ، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ چووە کۆمپانیای UFC و یەکەم یاری خۆی دۆڕاند دژی فرانک میر و ھەر لە کۆمپانیای UFC دۆڕانێکی دیکەی تووش بوو ئەویش لەلایەن کەین ڤەلاسکێز کە لە سالی ٢٠١٩ کەین ھاتە دەبلیوو دەبلیوو ئی و لە نمایشی کڕاون جووڵ(ئەڵماسی پاشایەتی) لە سعودیە بە برۆک لێسنەر دۆڕایەوە و ھەر لە ساڵی ٢٠١٩ برۆک لێسنەر وازی لە UFC ھێنا کە ڕایگەیاند و لە ژیانی زۆرانبازی پشتێنی گەورەی بردوە لە کۆمپانیای دەبلیوو دەبلیوو ئی وەک universal Championship و دواین یاری لە نمایشی Wrestlemania ی ٢٠٢٢ ئەنجام دا کاتێك لە یاری جۆری ″براوە هەموو شتێک دەبات″ بەرامبەر ڕۆمان ڕەینز دۆڕا و پشتێنی WWE لەدەستدا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە برۆک لێسنەر تێدایە. |