بزووتنەوەی بابل | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
وڵات | عێراق |
سەرۆک | ڕەیان کلدانی |
بزووتنەوەی بابل (بە عەرەبی: حركة بابليون) بە بزووتنەوەیەکی مەسیحی ناسراون لە بازنەی ڕاگەیاندن و گشتیدا، یەکێکە لە فراکسیۆنەکانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، بە سەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە لە لیستی تیرۆریستیدایە، ئەم کوتلەیە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامیی دەستی بەسەر مووسڵ و دەشتی نەینەوادا گرت، و بەشداریان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تری حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەکی بابل، دیالە، ئەنبار، سەلاحەدین، و پارێزگای نەینەوا، و لەنێوان ئەو ناوچانەی کە ڕزگاری کردبوو دێری مار بەھنام بوو لەگەڵ ھێزە عێراقییەکاندا.[١][٢]
پاتریارکی کلدانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە کە نە پەیوەندییەکیان لەگەڵ بزووتنەوەی بابلدا ھەیە نە لەگەڵ سەرکردەکەی، ھەروەھا نوێنەرایەتی ناکات و نوێنەرە فەرمییەکانی تەنیا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن.[٣][٤] ھەروەھا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕەتکراوەتەوە لەوانە عیماد یوخنا و یۆنادام کەننا، کە نوێنەرەکە ڕای گەیاند کە سەرۆکی ئەم کوتلە چەکدارە نوێنەرایەتی مەسیحییەکان ناکات، و ئەو کەتیبانەی کە سەرکردایەتی دەکات نوێنەرایەتی شەخسی ئەو دەکەن، و دوورە لە ئایینی مەسیحییەت. ھەروەھا کڵێسای کلدانی پشتڕاستی کردەوە کە وازی لێھێناوە و نوێنەرایەتی ناکات و ھەندێکیشیان لە بازنەی گشتیدا وەک شەڕکەرێکی مەسیحی دادەنێن کە نوێنەرایەتی مەسیحییەکان دەکات.[٥][٦][٧]
لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩، ڕەیان کلدانی، سەرۆکی میلیشیای بزووتنەوەی بابل، خرایە لیستی تیرۆرەوە، ناوی خرایە لیستی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکاوە، سامانە داراییەکانیشی بەھۆی سەرپێچیکردنی مافەکانی مرۆڤەوە بەسترا.[٨][٩][١٠][١١]
لیستی بابل لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ وەک لیستێک ھاتە ناو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لیستێکی مەسیحیی کلدانییە و نوێنەری سیاسیی تێدایە و ناوبانگی خۆی دەقۆزێتەوە وەک بزووتنەوەیەک کە بە مەسیحی ناسراوە لەناو ڕیزەکانی ھێزەکانی حەشدی شەعبیدا و یاسای کۆتا دەقۆزێتەوە کە ڕێگە بە کەمینەکان دەدات کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنن دوای بەدەستھێنانی چەند ھەزار دەنگێک، مەسیحییەکانی عێراق ئەم لیستەیان بە نامۆ و نائاسایی دانا و دەرکەوتنی لەناکاوی بەبێ ھیچ مێژوو و دەستکەوتێکی سەرکردەکانی کە پەیوەندییەکی پتەویان ھەیە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی نزیک ئێران.[١٢][١٣]