بوعەلام خوخی (بە عەرەبی: بوعلام خوخي؛ لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٩٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕەچەڵەک جەزائیرییە، بەرگریکاری ناوەندی یانەی سەدد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە.
بوعەلام لە جەزائیر لەدایکبووە و دەرکەوتووە، پەروەردەی لاوانی یانەی شەراقەی جەزائیرییە، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ گەیشتە تیمی یەکەمی یانەکە، دەرفەتى بەشداریکردنى نەبوو، لەدوای وەرگرتنی پۆستی ڕاھێنەرایەتی لەلایەن فەرید زەمیتی، دەرفەتی یاریکردنی لەگەڵ ئیسلام سلێمانی بۆ دروستبوو.
بوعەلام نمایشێکی لە یانەی شەمالەوە پێگەیشت، پەسەندی کرد. پاش ئەوەی گەیشتە قەتەر، ئولی شتیلیکەی ڕاھێنەری یانەی عەرەبی دەرفەتێکی پێشکەشکرد و بوعەلام پەسەندی کرد، پاش ماوەیەک گرێبەستی لەگەڵ واژوو کرا.
خوخی بەخێرایی جێگەی خۆی لە تیمی یەکەمی یانەی عەرەبی کردەوە، پاش ئەوەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ گەیشتە قەتەر. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٠، لەیاری کۆتایی جامی شێخ جاسم بەشێوەی سەرەکی بەشداریکرد، عەرەبی ١-٠ براوە بوو. پاش ئەو ئاستەی لە پاڵەوانیەتی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا پێشکەشی کرد، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، یانەی ئیتیحاد نمایشێکی خواستنی پێشکەشکرد، یانەی جوبیرۆ یواتای ژاپۆنی نمایشێکی گواستنەوەی پێشکەشکرد، بەڵام خوخی گرێبەستەکەی لەگەڵ عەرەبی نوێکردەوە.
لە تەممووزی ٢٠١٧، پەیوەندیی بە یانەی سەددەوە کرد.
لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، بانگھێشتی تیمی لاوانی خوار ٢٣ ساڵانی جەزائیر کرا بۆ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر بە توونس. لەگەڵ گەیشتنی بە قەتەر، یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر ھەوڵی پێدانی ڕەگەزنامەی لەگەڵدا، بەڵام ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند دەیەوێت بۆ جەزائیر یاری بکات. بەڵام بۆ یارمەتیدانی یانەکەی لە پشکی یاریزانانی بیانی، ڕازیبوو.
سەرەڕای ئەوەی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی جەزائیر کرابوو، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی قەتەر کرا، کە جەمال بەلمازیی ھاونیشتمانی سەرپەرشتی دەکرد، ئەویش سەری سووڕما کاتێک یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر پێی ڕاگەیاند کە دەتوانێت خوخی بانگھێشت بکات. یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٥ی کانوونی یەکەم بوو، بەرامبەر بە فەڵەستین بوو لە پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا.
لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بەرامبەر بە سعوودیە، ٢ گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروستکرد. لە بەرامبەر بە کووەیت، ٢ گۆڵی تۆمارکرد و قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە. بە ٢ گۆڵی خوخی بەرامبەر بە ئوردن، قەتەر بوو بە پاڵەوان، خوخی بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە. یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٤ بانگھێشتی کرد.
خوخی بانگھێشتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و جامی ئاسیای ٢٠١٩ و جامی عەرەبی ٢٠٢١ و جامی کەنداوی عەرەبی ٢٣ و ٢٤ کراوە.
خوخی بانگھێشت کرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.
ز. | ڕێکەوت | یاریگا | بەرامبەر | گۆڵ | ئەنجام | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | عەرەبستانی سعوودی | ١–٠ | ٤–١ | پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیای ٢٠١٤ |
٢ | ٣–١ | |||||
٣ | ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ | یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر | کووەیت | ١–٠ | ٣–٠ | |
٤ | ٢–٠ | |||||
٥ | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | ئوردن | ١–٠ | ٢–٠ | |
٦ | ٢–٠ | |||||
٧ | ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ | یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر | کۆریای باکوور | ١–٠ | ٣–١ | دۆستانە |
٨ | ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ | سعوودیە | عەرەبستانی سعوودی | ٢–١ | ٢–١ | جامی کەنداوی عەرەب ٢٢ |
٩ | ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | بووتان | ١١–٠ | ١٥–٠ | پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ |
١٠ | ١٣–٠ | |||||
١١ | ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | ماڵدیڤ | ١–٠ | ٤–٠ | |
١٢ | ٣–٠ | |||||
١٣ | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | ڕووسیا | ١–١ | ٢–١ | دۆستانە |
١٤ | ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | بەلجیکا | ئایسلەند | ٢–٢ | ٢–٢ | |
١٥ | ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | ئیمارات | کۆریای باکوور | ٣–٠ | ٦–٠ | جامی ئاسیای ٢٠١٩ |
١٦ | ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | ئیمارات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | ١–٠ | ٤–٠ | جامی ئاسیای ٢٠١٩ |
١٧ | ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ | یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر | ئەفغانستان | ٦–٠ | ٦–٠ | پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣ |
١٨ | ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ | یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | ٤–٢ | ٤–٢ | جامی کەنداوی عەرەب ٢٤ |
١٩ | ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | ٣–٠ | ٥–٠ | جامی عەرەبی ٢٠٢١ |
٢٠ | ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ | یاریگای شاری پەروەردەیی، ڕەیان، قەتەر | بولگاریا | ٢–١ | ٢–١ | دۆستانە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوعەلام خوخی تێدایە. |