بوێریی سەگە ترسنۆکەکە | |
![]() | |
دەرھێنەر | جۆن ڕۆبێرت دیلۆرز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڕۆبێرت وینسرۆپ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بوێریی سەگە ترسنۆکەکە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنێکی کۆمێدی ترسناکە. لەلایەن جۆر ئار دیلوۆرت دروستکراوە بۆ کارتوون نێتوۆرک. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەینشی دیلوۆرت بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقە پێکدێت. یەکەم ئەڵقەی لە ساڵی١٩٩٩ پەخشکرا.
ڕووداوی زۆر سەیر بەسەر سەگێک ڕوودەدات بەناوی (کۆردج)، ئەوەی لەگەڵ کۆردج دەژێت خاوەنەکانییەتی بەناوی (میورێل) و (ئوستەیس) ی گەورە، ئەوان دوو ھاوسەری کۆنن لە کێڵگەیەک دەژین لە نۆیر (شارێکی خەیاڵییە لەکانزەس، ئەمریکا، کە پشتگوێ خرابوو کەسی بۆ نەدەچوو، ھەتا میورێلی سکۆتلەندی کە ئافرەتێکی بەتەمەن بوو دۆزییەوە. کۆردج سەگێکی بچووک بوو کاتێک میورێل ئەوی دۆزییەوە، لەگەڵ مێردەکەی بەناوی ئوستەیس کەسێکی زۆر توڕە و چاوچنۆک نیگەران بوو، چێژی لەترساندنی کۆردج وەردەرگرت، کۆردج چاوێکی سپی، لووتێکی ئەرخەوانی، لێوێکی زەرد، ددانێکی پەمبەی ھەبوو. کۆردج و میورێل و ئوستەیس زۆرجار ڕووداوی سەیر و نامۆیان بەسەردەھات، بۆ نموونە: زۆمبی، دێو، بوونەوەری ئاسمانی. زۆربەی جار تەنھا کۆردج خۆی ڕەوانی دەبینی و زۆر دەترسا ھەمیشە خۆی لێیان دەشاردەوە ھەروەھا نەیدەتوانی بە خاوەنەکانی بڵێت چونکە قسەناکات، لەگەڵ ئەوەی سەگێکی ترسنۆکە بەڵام بوێرە بۆ ڕزگارکردنی خاوەنەکەی. زنجیرەکە پێکھاتەی کۆمیدیای ڕەش کۆدەکاتەوە، ترس، خەیاڵی، سریالی، کۆمیدی، ھەندێک جار دراما.
وەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم پەخش | کۆتا پەخش | ||||
Pilot | ١٨ی شوباتی ١٩٩٦[١] | ||||
1 | 13 | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ | ٣١ی ئازاری ٢٠٠٠ | ||
2 | 13 | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ | ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ | ||
3 | 13 | ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ | ٩ی ئابی ٢٠٠٢ | ||
4 | 13 | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ | ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ | ||
Special | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
ئەڵقەیەکی کورت و تایبەتە، بەتایبەتی بەشێوەی (CGI) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە، بە ناونیشانی (The Fog of courage). بە عەرەبی ئەم ئەڵقەیە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەڕێگای یووتیوب بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا نیشان درا.
سەرەتا کارتۆنی بوێریی سەگە ترسنۆکەکە حەوت خولەک بوو کە دروستکرا، بەناونیشانی (مریشکەکە لەبۆشایی ھاتە دەرەوە)، دیلۆرز دەستی کرد بە دروستکردنی ئەڵقەی تر لەگەڵ ھانا باربێرا، کارتۆن نێتۆرک خەرجی دابینکردنی پێشکەش کرد،[٢] دیلۆرز لە ساڵی ١٩٨٥، بوو بە ھەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە بەشی ڤیژوەل ئارت لە نیویۆرک، لە ساڵی ١٩٩١ ستۆدیۆی تایبەت بەخۆی بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشن دروستکرد.[٢]
ئەو ئەڵقە کورتە بۆ یەکەم جار لە کارتۆن نیتۆرک لە ساڵی ١٩٩٦ نیشاندرا، کارتۆنەکانی ھانا باربێرا نوێکاری بۆکرا لەلایەن فرێد سایبێرت، کارتۆنە ماوە کورتەکە وایکرد کە زنجیرەکە لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.[٣]