بڕایس داڵاس ھاوارد | |
---|---|
![]() ھاوارد لە ٢٠١٨ | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢ی ئازاری ١٩٨١
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک |
پیشە | خانمەئەکتەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٩–ئێستا |
ھاوسەر | سێت گەیبڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
باوان |
|
خزمەکان |
|
واژوو | |
![]() |
بڕایس داڵاس ھاوارد (بە ئینگلیزی: Bryce Dallas Howard؛ لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٨١)[١] خانمەئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکییە، و کچی گەورەی دەرھێنەر ڕۆن ھاواردە.[٢] یەکەم بەشداریکردنی لە تەمەنی ھەشت ساڵان بوو لە فیلمێکی باوکیدا بە ناوی Parenthood، یەکەم بەشداریکردنی لە فیلم بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Villageدا بوو لە ساڵی ٢٠٠٤.[٣] ئەو بەشداری لە چەندین فیلم کردووە، بەناوبانگرینیان Rocketman، Jurassic World، Jurassic World: Fallen Kingdom. کاری دەرھێنانی بۆ ٣ فیلم کردووە، یەک لەوانە بەناوی Dads. ھەروەھا بەشداری چەند زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە وەک ئەکتەر و دەرھێنەر.
ژیانی ھاوژینی لەگەڵ سێت گەیبڵ پێکھێناوە و ٢ منداڵیان ھەیە.[٤]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە=
(یارمەتی)
![]() | ئەم ئەکتەر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |