بۆرات | |
---|---|
دەرھێنەر | لاری چارڵز |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ئاران بارۆن کۆون |
وێنەگری سینەمایی |
|
مۆنتاژ |
|
بڵاوکردنەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٨٤ خولەک[١] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی [ئ] |
تێچوون | $١٨ ملیۆن[٣] |
داھات | $٢٦٢٫٦ ملیۆن[٣] |
بۆرات: فێربوونە کولتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان (بە ئینگلیزی: Borat: Cultural Learnings of America for Make Benefit Glorious Nation of Kazakhstan)، ناسراو بە بۆرات (بە ئینگلیزی: Borat) فیلمێکی دۆکیۆکۆمێدیی ٢٠٠٦ە. لە دەرھێنانی لاری چارڵز و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ساشا بارۆن کۆون. بارۆن کۆون ڕۆڵی سەرەکیی بۆرات ساگدیێڤ دەگێڕێت، کە ڕۆژنامەوانێکی کازاخستانییە و گەشت بەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دروستکردنی دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرکەوتنی ڕاستەقینەی لەگەڵ ئەمریکییەکان تێدایە. زۆربەی فیلمەکە دیمەنی نەنووسراوی بۆراتە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکات کە وا دەزانن گەشتیارە و لە دابونەریتە ئەمریکییەکان نازانێت.[٤] دووەمی ئەو چوار فیلمەیە کە لە دەوروبەری کاراکتەرەکانی بارۆن کۆون لە بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤) دروست کراوە: یەکەمیان، Ali G Indahouse، کە لە ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە، و کامیۆیەکی بۆراتی تێدا بوو؛ سێیەمیان، برونۆ، لە ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە. بەشی دووەمی بۆرات لە ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.
بۆرات لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ھەردوو شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەمەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە زۆر بەباشی سەرکەوتوو بوو، لەڕووی ڕەخنەیی و بەبازاڕکردنەوە؛ بە بوودجەیەکی ١٨ ملیۆن دۆلاری، توانی ٢٦٢ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە جیھان. بارۆن کۆون خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی، لەکاتێکدا فیلمەکە پاڵێورابوو بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدیش. بۆرات ھەروەھا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراو.
فیلمەکە ھەرا و ناکۆکی نایەوە دوای دەرکردنی، دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ھەندێک کەس قسەیان دژی دروستکەرانی کرد و تەنانەت داوای یاساییشیان تۆمارکرد. لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان قەدەغەکرا، و حکوومەتی کازاخستان ڕەخنەی لە فیلمەکە گرت. لە ئازاری ٢٠٠٧ لەسەر دی ڤی دی بڵاوبووەوە.
لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، بەفەرمی دانی پێدانرا کە بەشی دووەمی فیلمەکە بە نھێنی وێنەگیراوە و تەواوکراوە، دوای چەند ھەفتەیەک لەوەی کە بارۆن کۆون بینرا بوو لە شێوەی بۆراتدا کە لۆرییەکی بارھەڵگری لە لۆس ئانجلەسدا لێخوڕی بوو. بەشی دووەمی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەلایەن ستودیۆکانی ئەمازۆنەوە بڵاوکرایەوە.
بە فەرمانی وەزارەتی زانیاریی کازاخستان، ڕۆژنامەنووس بۆرات ساگدیێڤ کازاخستان بەجێدەھێڵێت بۆ «یوو ئێس ئاند ئەی»، «مەزنترین وڵاتی جیھان»، بۆ دروستکردنی دۆکیۆمێنتارییەک دەربارەی کۆمەڵگە و کلتووری ئەمریکی. ھاوسەرەکەی، ئۆکسانا، بەجێدێڵێت؛ ھاوبەشەکانی بریتین لە بەرھەمھێنەرەکەی، ئازامات باگاتۆڤ، و مریشکێکی ماڵی.
لە نیویۆرک سیتی، بۆرات ئەڵقەیەکی بەیواچ دەبینێت لە تەلەڤیزیۆن و دەکەوێتە داوی خۆشەویستیی کاراکتەرەکەی پامێڵا ئاندرسنەوە، کە سی جەی پارکەر. لە کاتی چاوپێکەوتن و گاڵتەکردن بە کۆمەڵێکی فێمینیست، دەربارەی ناوی خانمەکتەرەکە و شوێنی نیشتەجێبوونی دەزانێت کە کالیفۆرنیایە. بۆرات بە تەلەگرامێکدا ئاگاداردەکرێتەوە کە ئۆکسانا لەلایەن ورچێکەوە کوژراوە. بە دڵخۆشییەوە، بڕیاردەدات بچێتە کالیفۆرنیا و پامێڵا بکاتە ھاوسەری تازەی. بڕیاردەدەن بە فڕین نەچن، نەکا «جووەکان ھێرشەکەی ١١ی ئەیلوول دووبارە بکەنەوە». بۆرات وانەی شۆفێری دەخوێنێت و ئۆتۆمبێلێکی ئایس کرێمی تێکشکاو دەکڕێت بۆ گەشتەکە.
لە گەشتەکەدا، نامیلکەیەکی بەیواچ دەکڕێت و ڤیدیۆی زیاتر دەگرێت بۆ دۆکیۆمێنتارییەکەی. چەندان بەشداربووی نمایشی شانازیی ھاوڕەگەزخوازان، سیاسەتوانان ئالان کیێس و بۆب بار، و چەند گەنجێکی ئەفریقیی ئەمریکی دەبینێت. بۆرات ھەروەھا لەلایەن تەلەڤیزیۆنێکی ناوخۆیییەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکرێت و ھەواڵەکانی کەشوھەوا تێکدەدات. لە سەردانیکردنی ڕۆدیۆیەکدا، بۆرات خەڵکەکە دەخاتە جۆش بە ئاماژەدانی جینگۆستی، و بەڵام سروودێکی نەتەوەیی کازاخیی خەیاڵی بە ئاوازی سروودی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت، و کاردانەوەیەکی نەرێنی دەبێت.
لە خانووێکدا دەمێننەوە، بۆرات و ئازامات تێکدەچن کاتێک دەزانن خاوەن ماڵەکان جوولەکەن. ھەردووکیان ھەڵدێن دوای ھەڵدانی پارە بۆ دوو قالۆنچە، کە پێیان وایە خاوەن ماڵەکانن و شێوەیان گۆڕیوە. بۆرات ھەوڵدەدات دەمانچەیەک بکڕێت بۆ پارێزگاری، بەڵام ناتوانێت چونکە ھاووڵاتی ئەمریکی نییە، بۆیە ورچێک دەکڕێت.
ڕاھێنەرێکی ئەتەکێت پێشنیاری دەکات کە بۆرات بچێتە ژەمێکی ئێوارەی داخراو لە یانەیەکی خواردن لە باشوور. لە نانخواردنەکە، میوانەکانی تر بێزاردەکات کاتێک دەھێڵێت لێنێڵ، کە لەشفرۆشێکی ئەفریقی-ئەمریکییە، بێتە ماڵەکەوە و بۆ سەر مێزەکە: ھەردووکیان دەردەکرێن. بۆرات دەبێتە ھاوڕێی لێنێڵ، و لێنێڵ داوای پەیوەندیی خۆشەویستی لێدەکات، بەڵام بۆرات پێی دەڵێت کە لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ کەسێکی تردا. بۆرات سەردانی فرۆشگایەکی ئەنتیک و بە دەبەنگی چەندان کەرەستەی میراتیی کۆنفیدراڵی دەشکێنێت.
لە ئوتێلێکدا، بۆرات دەبینێت کە ئازامات دەستپەڕ لێ دەدات لەسەر وێنەیەکی پامێڵا ئاندرسن. بۆرات بە تووڕەیییەوە ھۆکاری گەشتەکەی بۆ کالیفۆرنیا ئاشکرادەکات. ئازامات بە بڕیارەکەی ھەڵدەچێت، و بارودۆخەکە سەرھەڵدەدات بۆ شەڕکردنی ھەردووکیان بە ڕووتی و دەکەونە ڕاڕەوەکە و ئەسانسۆرێکی قەرەباڵغ و ژوورێکی سەمای پڕ لە خەڵک.
ئازامات بۆرات بە جێدێڵێت، پاسپۆرت و تەواوی پارەکەیان و ورچەکەش دەبات. ئۆتۆمبێلەکەی بۆرات بەنزینی تێدا نامێنێت، و بە پێ دەڕوات بۆ کالیفۆرنیا. دواتر لەلایەن چەند قوتابییەکی سەرخۆشی زانکۆی کارۆلینای باشوورەوە ھەڵدەگیرێت. کاتێک ھۆکاری گەشتەکەی دەزانن، ڤیدیۆی سێکسیی پام و تۆمیی پیشاندەدەن کە دەریدەخات پامێڵا پاکیزە نییە. بە بێتاقەتییەوە، بۆرات نامیلکەی بەیواچەکە دەسووتێنێت و، بە ھەڵە، بلیتی گەڕانەوەکەی بۆ کازاخستانیش دەسووتێت.
بۆرات دەچێتە کۆبوونەوەیەکی کڵێسای پێنتێکۆستاڵی یەکگرتوو، کە لەوێدا نێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان چیپ پیکەرینگ و سەرۆکی دادی دادگای باڵای میسیسیپی جەیمس دەبلیوو سمیت جونیەر ئامادەن. ئیمانی خۆی وەردەگرێتەوە و لە ئازامات و پامێڵا خۆشدەبێت. ھاوبەشیی ئەندامانی کڵێساکە دەکات لە پاسێکدا بۆ لۆس ئانجلەس و لەوێ ئازامات لە جلێکدا لە شێوەی ئۆلیڤەر ھاردیدا دەدۆزێتەوە، کە بۆرات وا دەزانێت ئەدۆڵف ھیتلەرە. ھەردووکیان یەک دەگرنەوە و ئازامات شوێنی دۆزینەوەی پامێڵا بە بۆرات دەڵێت. بۆرات لە کۆتاییدا ڕووبەڕوو پامێڵا دەبینێت لە مەراسیمێکی واژووکردنی کتێبدا لە مێگاستۆرێکی ڤیرجیندا. دوای پیشاندانی «کیسەی ھاوسەرگیرییە نەریتییەکەی» بە پامێڵا، بۆرات ڕاوی دەدووێ لە فرۆشگاکەدا لە ھەوڵی ئەوەی بیڕفێنێت، بەڵام پاسەوانەکان دەیگرن.
بۆرات سەردانی لێنێڵ دەکات و پێکەوە دەڕۆنەوە بۆ کازاخستان. چەندان کلتوور و دابونەریتی ئەمریکی دەھێننەوە بۆ گوندەکە، وەک گۆڕانی ھەموو خەڵکەکە بۆ سەر ئایینی مەسیحی (کە وەشانە کازاخییەکە لەخاچدان و ئەشکەنجەدانی جووەکانی تێدایە) و ھێنانی تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەری، وەک ئایپۆد، کۆمپیوتەری لاپتۆپ و تەلەڤیزیۆنی ڕێزۆلووشن بەرز.
جگە لە بۆرات، ئازامات، لێنێڵ، و پامێڵا ئاندرسن، ھیچ کام لە کاراکتەرەکانی تر لەلایەن ئەکتەرەوە بەرجەستە نەکراون.[٤][٥][١٢] زۆربەی فیلمەکە بێ سیناریۆ کراوە.[٤] لە زۆربەی بارەکاندا، ھیچ ئاگادارییەک نەدراوە بە بەشداربووەکان کە لە فیلمەکەدا دەبن جگە لە واژووکردنی فۆڕمێک بۆ قبووڵکردن لەسەر ئەوەی کە ھیچ سکاڵایەکی یاسایی دژی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە نەکەن.[١٣]
وێنەگرتنی سەرەکی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٥دا دەستیپێکرد، کە بارۆن کۆون خەریک بوو شەڕ و ھەرایەک دروستبکات کە بێگومان دیمەنی ڕۆدیۆکەیە لە فیلمەکەدا.[١٤] چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بارۆن کۆون لەلایەن ڕۆڵینگ ستۆنەوە ئاشکرایکرد کە ٤٠٠ کاتژمێر ڤیدیۆ وێنەگیراوە بۆ فیلمەکە.[١٥]
ئەو شوێنەی کە بە کازاخستان لە فیلمەکەدا دانراوە ھیچ پەیوەندییەکی بە وڵاتە ڕاستەقینەکەوە نییە، و بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە بە ڕاشکاوانە نکۆڵی دەکەن لەوەی ھەوڵیان دابێت «سووکایەتی بە باوەڕ و کردەوە و سیفەتە ڕاستەقینەکانی ھەر کەسێک بکەن کە پەیوەندی بە کازاخستانەوە ھەیە» لە ئاگادارییەکی «ھەموو کەسێک خەیاڵییە» دا. ئەو دیمەنانەی بۆرات لە گوندەکەیدا پیشاندەدات لە گوندێکی ڕۆمانیایی گلۆددا وێنەگیراوە، کە زۆربەی لە ڕۆمادایە.[١٦] ناوی دراوسێکەی بۆرات، نورسوڵتان توویاقبای، تێکەڵەی ناوەکانی سەرۆکی پێشووی کازاخی نوورسوڵتان نەزەربایێڤ و سیاسەتوانی ئۆپۆزسیۆن جارماحان توویاقبایییە.
ھیچ زمانێکی کازاخی لە فیلمەکەدا نابیسترێت. دراوسێکانی بۆرات لە کازاخستان لەلایەن خەڵکانی ڕۆمانییەوە ڕۆڵگێڕدراون، کە بێ ئاگا بوون لە بابەتی فیلمەکە تا دوای پریمیەرەکەی. ساشا بارۆن کۆون (بۆرات) بە گشتی لە نوو فیلمەکەدا بە عیبری قسەدەکات (بەھۆی ئەوەی دایکی ئیسرائیلییە و خۆشی باش لە زمانەکە دەزانێت)، لەگەڵ تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند وشەیەکی پۆڵەندیدا. ڕۆمانیش لە سەرەتای فیلمەکەدا قسەی پێدەکرێت لە سەرەتای فیلمەکە لە شارۆچکە ڕۆمانییەکەدا. ئەلفوبێ سیریلیکەکە کە لە فیلمەکەدا بەکارھاتووە شێوازی ڕووسییە، نەک ھی کازاخی، ھەرچەندە زۆربەی وشەکان کە بە کازاخی نووسراوە (بە تایبەتی ناوە جوگرافییەکان)یا بە ھەڵە نووسراون یا وشەن کە مانایان نییە. وشە ئینگلیزییەکان بە تەختەکلیلێک نووسراون کە بە زمانی ڕووسی ڕێکخراوە. پیتەکانی سەر فڕۆکەی ڵۆکھید ئێلەکتراکە[ڕوونکردنەوە پێویستە] لە سەرەتای فیلمەکەدا ئەنجامی پیتی ڕۆمانین کە ھەڵگێڕدراونەتەوە، لەکاتێکدا لە پۆستەرەکانی ڕێکلامدا بە «BORДT» نووسراوە بە پیتی «د»ی سیرلیکی کە شێوازی «A»ی سیرلیکی فاوکسی زیاتر بەکارھێنراوە تا دەرکەوتنێکی «ڕووسی» پێبدات. لەکاتێکدا بارۆن کۆون بە عیبری قسەدەکات لە فیلمەکەدا، کێن داڤیتیان (ئازامات) بە ئەرمەنی قسەدەکات.[١٧]
دی ڤی دییەکە چەندان دیمەنی سڕدراوەی فیلمەکەی تێدابوو، وەک دیمەنێک کە تێیدا بۆرات پرسیاری لێدەکرێت لەلایەن پۆلیسێکەوە لە وەستانێکی ترافیکدا، سەردانکردنی ئارامگەیەکی ئاژەڵان بۆ ھەڵگرتنەوەی سەگێک تا بۆرات لە جووەکان بپارێزێت، وەرگرتنی مەساجێک لە ئوتێلێک، سەردانیکردنی دکتۆرێکی ئەمریکی. ھەروەھا مۆنتاژێکی دیمەنە بڕدراوەکانی فیلمەکە ھەیە، وەک دیمەنێک کە تێیدا بۆرات کارێک وەردەگرێت لە ڕێستورانتی کریستاڵ و بەشداردەبێت لە ڕۆڵگێڕانەوەی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکادا. خشتەی دیمەنە سڕدراوەکان ھەروەھا دیمەنێکی سوپەرمارکێتیشی تێدایە بە خاوەنێکی زۆر ئارامەوە (بۆرات دووبارە و دووبارە پرسیار لە بەرھەمێکی بەشی پەنیرەکانی فرۆشگاکە دەکات و خاوەنەکەش ھەر بە ھەمان شێوە وەڵام دەداتەوە: «ئەوە پەنیرە»)، ڕاپۆرتێکی ڕاستەقینەی تەلەڤیزیۆنی ناوخۆیی سەبارەت بە گۆرانیوتنەکەی بۆرات لە ڕۆدیۆکەدا، و دیمەنێکی «کۆتایی دڵخۆش» دەربارەی بۆرات لە دەرکەوتنی بەرنامەیەکی کازاخی بە ناوی «سێکسیدرۆونواچ»، بەرنامەیەکی ھاوشێوەی بەیواچ کە ئازامات و لێنێڵ و ئەلێکساندرا پۆڵیشی تێدایە. دیمەنێکیش کە تێیدا بۆرات «وا خۆی دەردەخست کە دەستگیردەکرێت» وێنەگیرا، بەڵام لابرا دوای ھەڕەشەی سکاڵای یاسایی لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەکەوە دوای ئەوەی زانیان کە «دۆکیۆمێنتارییەکە» تەنزە.[١٨] لە چاوپێکەوتنێکدا، یەکێک لە نووسەرانی فیلمەکە، دان مەیزەر، دانی پێدانا کە دیمەنێک ھەبووە بەڵام بڕدراوە کە تێیدا بۆرات دەچێتە وێنەگرتنی ڤیدیۆیەکی پۆرنۆگرافیی ڕاستەقینەوە لەگەڵ خانمەکتەر بڕوک بانەردا. مەیزەر وتی بۆیە دیمەنەکە سڕدراوەتەوە تا پێشبڕکێ لەگەڵ دیمەنی شەڕکردنە ڕووتەکەی ناو ئوتێلەکە نەکات، بەڵام وتی لەوانەیە لە دی ڤی دییەکەدا دابنرێت.[١٩] لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠١٦ لە کۆنان، بارۆن کۆون باسی دیمەنەکەی کرد کە چووەتە فیلمێکی پۆرنۆگرافییەوە.[٢٠]
کەمێکی بۆرات لە کۆمیککۆنی نێودەوڵەتیی ٢٠٠٦ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا پیشاندرا، لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٦.[٢١] یەکەم پەخشی بۆ ئەو بینەرانەی پارەیان داوە لە فێستیڤاڵی فیلمی تراڤێرس سیتیی ٢٠٠٦دا بوو،[٢٢] کە خەڵاتی «نایابیی لە فیلمسازی» دا بردەوە.[٢٣]
یەکەم پەخشی فەرمیی فیلمەکە لە تۆرنتۆ لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦دا بوو، لە شانۆی زانکۆی ڕایەرسن لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ. بارۆن کۆون وەک کاراکتەرەکە ئامادەبوو لە عەرەبانەیەکدا کە چەندان لە شێوەی جووتیاردا ڕایان دەکێشا. بیست خولەک بەسەر فیلمەکەدا ڕۆیشت و پڕۆجێکتەرەکە شکا. بارۆن کۆون نمایشێکی پلان دانەنراوی کرد تا بینەرەکان بھێڵێتەوە، بەڵام ھەموو ھەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆجێکتەرەکە شکستی ھێنا.[٢٤][٢٥] فیلمەکە بە سەرکەوتووی پەخشکرا بۆ شەوی دواتر، کە دەستن ھۆفمەنیش لەوێ ئامادەبوو.[٢٦]
لە ئیسرائیل، پۆستەرەکەی کە بۆراتی لە سلینگ بیکنییەکدا تێدابوو ڕەتکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای بازاڕکردنەکەی ئەوێوە و کرا بەو پۆستەرەی کە لە قاتدایە.[٢٧] فیلمەکە یارمەتیدا زاراوەی «مانکینی» بەناوبانگ ببێت.
فیلمەکە بە ژمارە ١ لە بۆکس ئۆفیسدا دەستی بە پەخش کرد، و بۆ دوو ھەفتەی ڕێک لەوێدا مایەوە. فیلمەکە داھاتی زیاتری پەیداکرد لە ھەفتەی دووەمدا ($٢٨٫٢٩٦٫٩٠٠) وەکلە ھەفتەی یەکەم ($٢٦٫٤٥٥٫٤٦٣)، بەھۆی فراوانبوونی بۆ ٢٫٥٦٦ سینەما.[٢٨]
بڵاوبوونەوەی گشتیی بۆرات لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا بوو لە بەلجیکا. لەگەڵ ھاتنی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا بڵاوبووبوەوە، لەگەڵ ١٤ وڵاتی دیکەی ئەورووپی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا، پارەیەکی زۆری پەیداکرد، بە کۆکردنەوەی ٢٦٫٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا، کە بەرزترین بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدادا بۆ فیلمێک کە لە کەمتر لە ١٠٠٠ سینەمادا بڵاوکراوەتەوە[٢٩] تا Hannah Montana & Miley Cyrus: Best of Both Worlds Concert لە ٢٠٠٨دا.[٣٠] ھەرچۆنێک بێت، ڕۆژی یەکەمی (بە نزیکەیی $٩٫٢ ملیۆن)[٣١] گەورەتربوو لە کۆنسێرتەکەی Hannah Montana (بە نزیکەیی $٨٫٦ ملیۆن)،[٣٢] کە تۆماری بەرزترین داھاتی ھەفتەی یەکەمی فیلمێک کە لە کەمتر لە ١٠٠٠ سینەما بڵاوکراوەتەوەی دایە بۆرات. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا، بۆرات پەخشەکەی تێپەڕاند بە کۆی ٢٩ ملیۆن دۆلار.[٣٣]
بۆرات دەستخۆشییەکی ڕەخنەگرانەی فراوانی لێکرا. لە ڕاتن تۆمەیتۆز فیلمەکە خاڵی %٩١ی ھەیە لەسەر پێداچوونەوەی ٢٢٢ ڕەخنەگر، لەگەڵ ھەڵسەنگاندنی گشتیی ٨٫٠٢/١٠. کورتەی پێداچوونەوەی وێبگەکە نووسراوە، «بەشێکی تەنزە، بەشێکی شۆکیۆمێنتارییە، بۆرات ھای-فایڤ لە ھەموو لایەکەوە وەردەگرێت بۆ پڕبوون لە سووکایەتی بە ھەزەلیترین شێوە. یاگشماش!»[٣٤] لە مێتاکریتیک، فیلمەکە خاڵی ٨٩ لە ١٠٠ی ھەیە لەسەر بیروڕای ٣٨ ڕەخنەگر، کە بووەتە «قایلبوونی گەردوونی».[٣٥] ئەو بینەرانەی لەلایەن سینەماسکۆرەوە تاقیکراونەتەوە پلەی B+یان داوە بە فیلمەکە لە ڕێژەی A بۆ Fدا.[٣٦]
تاێ بێر ئەرێنییانە دەربارەی فیلمەکە دوا لە پێداچوونەوەکەی بۆ بۆستن گڵۆب، بە ناوھێنانی بە «گەمژەیی لە باشترین شێوەدا» و ئاماژەی دا کە ھەزەلیترین فیلمی ساڵە.[٣٧] پیتەر ترەیڤەرسی ڕۆڵینگ ستۆن لەبارەیەوە نووسی: «نازانیت خۆشیی سەیر چییە تا سەیری بۆرات نەکەیت. ھای-فایڤ!»[٣٨] لە وتارێکدا دەربارەی گۆڕینی ڕووی کۆمێدیا، گۆڤاری ئەتلانتیک وتی کە «لەوانەیە کۆمێدیترین فیلمی دەیەکە بێت».[٣٩]
گاردیەن فیلمەکەی خستە لیستی دە 'باشترین فیلمەکانی لاسارەکان' (٢٠٠٠–٢٠٠٩)[٤٠]
یەک پێداچوونەوەی نەرێنی لەلایەن ڕەخنەگری ئەمریکی جۆو کوینانەوە ھات، تەنانەت ئەوەنە دوەر ڕۆیشت کە بە بارۆن کۆونی وت «پێچێکی خراپ».[٤١] لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری سلەیت، نووسەر کریستۆفەر ھیچنز داوای مشتومڕێکی کرد بۆ پێشنیارکردنی دژەئەمریکانیزم لە فیلمەکەدا. ھیچنز پێشنیاری کرد جگە لەوەی کە فیلمەکە لادانێکی سەرنجڕاکێشی نیشانداوە لەلایەن بابەتە نەزانراوەکانی فیلمەکەوە، و بە تایبەتی ئاماژەی بە کاردانەوەی میوانەکانی دیمەنی نانی ئێوارە باشوورییەکە بەرامبەر بە ھەڵسوکەوتەکانی بۆرات کرد.[٤٢]
بە پۆستکردنی دیمەنەکانی فیلمەکە لە یووتیووب، بۆرات لە ئینتەرنێتیشدا دەرکەوت. ئەمانەش وتووێژی کردەوە سەبارەت بە ناسنامە نەتەوەیییە جیاوازەکان (کازاخی، ئەمریکی، پۆڵەندی، ڕۆمانیایی، جوو، بەریتانی) کە بارۆن کۆون بەکاریھێناون بۆ دروستکردنی کاراکتەری بۆرات.[٤٣]
بینەرانی ئەمریکی فیلمەکەیان پاراست، کە بۆ چەندان لەو بینەرانەی کە بلیتیان نەمابوو پەخشکرا لە کردنەوەکەیدا، لەکاتێکدا تەنھا لە ٨٣٧ سینەمادا پەخشکرا. بۆرات بە ژمارە ١ دەستی پێکرد لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا، بە کۆی داھاتی $٢٦٫٤ ملیۆن،[٢٩] و بەزاندنی پێشبڕکێکارەکانی Flushed Away و Santa Clause 3: The Escape Clause. کۆی گشتی سینەما لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا $٣١٫٥١١ بوو بە خەمڵێنراوی، کە پێشی Star Wars: Episode III – Revenge of the Sith کەوت، بەڵام ھێشتا لە دوای Pirates of the Caribbean: Dead Man's Chest و پیاوی جاڵجاڵۆکەو بوو.[٤٤] لە بەشی بەرزتریندا تا کۆتایی ھەفتەی دووەمیش مایەوە دوای فراوانبوونی بۆ ٢٫٥٦٦ سینەما، کە کۆی بۆکس ئۆفیسەکەی زیادکرد بۆ $٦٧٫٨ ملیۆن.[٣٣]
لە شانشینی یەکگرتوو، بۆرات بە ژمارە ١ دەستیپێکرد، بە داھاتی ٦٫٢٤٢٫٣٤٤ یۆرۆ ($١١٫٩٣٥٫٩٨٦) لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمدا،[٤٥] ٤٣ەم باشترین داھاتی ھەفتەی یەکەم لە شانشینی یەکگرتوو بەپێی ئازاری ٢٠٠٧.[٤٦] لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە، بۆرات زیاتر لە $٢٦٠ ملیۆنی کۆکردووەتەوە لە جیھاندا.[٤٧]
بۆرات پاڵێورا بۆ ٧٩یەم خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ھەڵگیراوە، بەڵام خەڵاتەکە بەخشرایە The Departed.[٤٨] ھەروەھا پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی، بەڵام دۆڕاندی بەرامبەر Dreamgirls.[٤٩] کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی برۆدکاست ناوی باشترین فیلمی کۆمێدیی ٢٠٠٦یان لێنا، و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی نووسەرانی ئەمریکا بۆ باشترین سیناریۆی ھەڵگیراوە.[٥٠][٥١]
بارۆن کۆون خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی بردەوە.[٤٩] خەڵاتی لە بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی سان فرانسیسکۆ، کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی ئوتا، کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی تۆرنتۆ، و کۆمەڵگەی ڕەخنەگرانی فیلمی ئۆنڵاین وەرگرت.[٥٢][٥٣][٥٤][٥٥] کۆمەڵەێ ڕەخنەگرانی فیلمی لۆس ئانجلەس خەڵاتی باشترین ئەکتەری دایە بارۆن کۆون و فۆرێست ویتەیکەر لە The Last King of Scotland پێکەوە. بارۆن کوۆن ھەروەھا پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر لەلایەن بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەنەوە.[٥٦][٥٧]
بۆرات لە چەندان پێڕستی ١٠ باشترینەکانی باشترین فیلمەکانی ٢٠٠٦ ھاتووە[٥٨]
دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، دارما ئارتەر، بەرھەمھێنەری ھەواڵەکانی WAPT لە جاکسۆن، میسیسیپی، نامەیەکی بۆ نیووزویک کە تێیدا وتی کە دەرکەوتنی بۆرات لە دەزگای تەلەڤیزیۆنەکەدا بووەتە ھۆکاری نەمانی پیشەکەی: «بەھۆی ئەوەوە، بەڕێوەبەرەکەم بڕوای بە تواناکەم و پێشنیارەکانم کە دواتر دەمکرد نەما. چەند نائومێدانەیە کە پیاوێک کە ئەو ھەموو زیانە جێدەھێڵێت ستایش دەکرێت وەک لێزانی کۆمێدیا.» ھەرچەندە ئارتەر وتوویەتی کە لە بەرنامەکە دەرکراوە، بەڵام بە Associated Pressی وت کە گرێبەستی لەگەڵ دەزگاکەدا کردووەتەوە.[٥٩] وتی کە سەیری وێبسایتێکی گشتی کردووە کە بەرھەمھێنەرانی بۆرات داویانەتێ پێش ھێنانی بۆرات بۆ ناو بەرنامەکە.[٦٠]
لە ڕیپۆرتاژێکی ھەواڵدا لەسەر وێنەگرتنی دیمەنی ڕۆدیۆکە کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لدا پەخشکرا، بۆبی ڕاو، بەرھەمھێنەری ڕۆدیۆی سالێم، ڤیرجینا کە لە فیلمەکەدایە، ئاماژەی دا کە ھەستی کردووە قوربانییەکی گاڵتەیەکە. وتی کە «چەند مانگێک» پێش دەرکەوتنەکە کەسێک سەردانیکردووە لەلایەن «وەن ئەمێریکا، کۆمپانیایەکی فیلمی کالیفۆرنیایی کە دۆکیۆمێنتارییەکیان دەربارەی کۆچەرێکی ڕووسی دەکرد»؛ ڕاو قایل بوو کە ڕێگە بە «کۆچەرەکە» بدات کە دوای گوێگرتن لە سروودی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بیڵێتەوە.[١٤] دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ڕاو وتی، «ھەندێک کەس دێن و دەڵێن، 'ھێی، ئیشێکی گەورەت کرد'؛ ئیشێکی گەورەم کرد، بەڵام بە ھیچ جۆرێک نەمویستووە.»[٦١]
سیندی سترایت، ڕێنماییکاری ئەتەکێتییەکەی بۆرات، دوای ئەوە بریکاری پلە بەرز گلۆریا ئۆڵرێدی گرت، کە داوای لە دادیاری مافی گشتیی کالیفۆرنیا کرد تا لەو فێڵبازییە بکۆڵێتەوە کە لەلایەن بارۆن کۆون و بەرھەمھێنەرانی فیلمەکەوە کرابوو.[٦٢]
وێبسایتی ھونەر و کات بەسەربردنی سالۆن ئاماژەی بە خێزانی بێھار (دوو ھاوسەرە جووەکە کە بۆرات و ئازامات لە ماڵەکەیاندا دەمێننەوە) کردووە کە فیلمەکەیان بە «بێھاوتا» ناوبردووە، و وتوویانە کە بارۆن کۆون کەسێکی «زۆر خۆشەویست و بە ئەدەبە» و «لێزانە».[٤] بۆستن گڵۆبیش چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو ھاوسەرەکەدا کرد، کە وتیان فیلمەکەیان بەلاوە زیاتر دژە موسڵمان و دژە سێمیتیک بووە و ترساون لەوەی بارۆن کۆون و ستافەکەی ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی لە ماڵەکەیاندا وێنەبگرن.[٦٣]
فێمینیستەکانی ڕێکخراوی فێمینیستە بەئەزموونەکانی ئەمریکا (VFA) ھەستیان کردووە کە فریودراون، بە «ھەستکردنی ڕوودانی شتێکی سەیر» پێش چاوپێکەوتنەکە و لە کاتی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ بۆراتدا. گاردیەن دواتر ڕاپۆرتی کرد کە ھیچ نەبێت یەکێک لە ژنەکان پێی وابووە کە فیلمەکە شایەنی بینین بووە لە سینەما.[٦٤]
نیویۆرک پۆست بڵاوی کردەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا کە پامێڵا ئاندرسن داوای جیابوونەوەی لە کید ڕۆکی ھاوسەری کردووە بەھۆی کاردانەوەی نەشیاوانەی دەربارەی فیلمەکە لە پەخشێکدا. وتارەکەی نیویۆرک پۆست بە وردی ئاماژەی پێداوە کە ھاوسەرەکەی دەربارەی ڕۆڵەکەی لە فیلمەکەدا وتوویەتی، «تۆ ھیچ نیت جگە لە سۆزانییەک! لەشفرۆشیت! چۆن توانیوتە ئەو فیلمە بکەیت؟»[٦٥] لە چاوپێکەوتنێکدا لە The Howard Stern Show، پامێڵا سەلماندی کە ھاوسەرەکەی دڵخۆش نەبووە سەبارەت بە بەشدارییەکەی لە فیلمەکەدا، بەڵام وتی باسی لەوە نەکرد کە ھۆکاری جیابوونەوەیان بووە.[٦٦]
دانیشتووانی گوندی گلۆد، ڕۆمانیا، سکاڵای یاساییان دژی بەرھەمھێنەرانی بۆرات تۆمارکرد، بە گلەییکردن لەوەی لە بارەی سروشتی وێنەگرتنەکەوە درۆیان لەگەڵدا کراوە و وەک دواکەوتوو و ئینسێست پیشاندراون. ھەندێژیان وتیان کە تەنیا سێ لووی ڕۆمانییان (نزیکەی $١٫٢٨ لە ٢٠٠٤) وەرگرتووە، لەکاتێکدا ھەندێکی تریان ئاماژەیان دا کە ھەر یەکەیان لە نێوان $٧٠ بۆ $١٠٠یان وەرگرتووە، کە بە دڵی خۆیان نەبووە.[١٦] دانیشتووان داوای $٣٨ ملیۆنی قەرەبووی زیانەکانیان کرد.[٦٧] داوایەک لەلایەن دادوەری ناوچەی دەستداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لۆرێتا پرێسکاوە ھەڵدرایە دەرەوە، دوای بیستنی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦دا کە لە بناغەکەوە بەڵگەکان لە سکاڵاکەدا زۆر ناڕوون بوون. جیا لەمە، نەیارەکان ویستیانەوە دووبارە شکات بکەنەوە.[٦٨] لە نیسانی ٢٠٠٨دا، دۆسیەکە دووبارە لابرایەوە، بەھۆی بەڵگەی ناتەواوەوە.[٦٩]
دوو لە قوتابییەکانی زانکۆی کارۆلینای باشوور کە لە فیلمەکەدا دەرکەوتبوون، جەستن سیی و کریستۆفەر ڕۆتێندا، سکاڵایان دژی بەرھەمھێنەرەکان کرد، بە ناوزڕاندن.[٧٠][٧١][٧٢] داواکە لەلایەن سیی و ڕۆتێنداوە لە شوباتی ٢٠٠٧دا لابرا.[٧١] قوتابییەکان داوایان کرد کە ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی دی ڤی دیی فیلمەکە بکرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە.[٧٠][٧١][٧٢][٧٣]
داوایەکی تر لەلایەن دانیشتوویەکی کارۆلینای باشوورەوە کرا کە وتی بارۆن کۆون (وەک بۆرات) خۆی لێ خشاندووە لە تەوالێتێکی ڕێستۆرانتێکی خوارووی کۆڵومبیا، و ئەکتەرەکە قسەی لە بارەی ناوچە ھەستیارەکانی کەسەکەوە کردووە، بێ واژووکردنی ھیچ ڕێکەوتنێکی یاسایی. داواکە باسی لەوەش کرد کە ئەو دیمەنەیان لە دی ڤی دییەکاندا لابردووە و لە ئینتەرنێتیشدا سڕدراوەتەوە.[٧٤]
گۆرانیبێژی ڕۆمانیی مەقدوونی ئێسما ڕێجێپۆڤا داوای دژی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە تۆمارکرد، و ٨٠٠٫٠٠٠ یۆرۆ وەک قەرەبوو داواکرد چونکە فیلمەکە گۆرانیی «Chaje Šukarije»ی ئەویان بەکارھێنابوو بێ ڕەزامەندی خۆی.[٧٥][٧٦] دواتر، ڕێجێپۆڤا ٢٦٫٠٠٠ یۆرۆی سزای پارەی بردەوە، تا ئەو کاتەی دەرکەوت کە بارۆن کۆون ڕەزامەندیی بەکارھێنانی گۆرانییەکەی ئەوی وەرگرتووە لە تۆمارگەکەیدا، کە ئەوی لێ ئاگادار نەکراوەتەوە.[٧٧]
فێلیکس سێدێنۆ، ئەمریکییەکی ٣١ ساڵ، داوایەکی تۆمارکرد دژی فۆکسی سەدەی ٢٠ەم بۆ $٢٫٢ ملیۆن، دوای ئەوەی لەو دیمەنەی کە مریشکێکی زیندوو لە جانتاکەی بۆراتدا ھەڵدێت لە میترۆکەدا وێنەگیرابوو. سێدێنۆ دواتر داواکەی داگرت و ھیچی وەرنەگرت[٧٨][٧٩]
مایکڵ زێنیسکای دانیشتووی بالتیمۆر داوای زیاتر لە $١٠٠٫٠٠٠ی قەرەبووی زیانەکانی لە بارۆن کۆون و فۆکسی سەدەی ٢٠ەم و لایەنەکانی تر کرد. زێنیسکا—کە مامۆستایەکی بیرکاریی قوتابخانەیە و قوتابخانەیەکی شۆفێریشی ھەیە—بە قسەی خۆی $٥٠٠ی پێدرا تا وانەی شۆفێری بداتە ڕۆژنامەنووسە کازاخییەکەی بارۆن کۆون. لە داواکەیدا—کە لە دادگای ناوچەی دەستداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مانھاتن تۆمارکراوە—ڕێنماییکاری شۆفێرییەکە وتی کە پێی وتراوە کە فیلمەکە «دۆکیۆمێنتارییەکە دەربارەی ھاوپەیوەست بوونی خەڵکی بیانی لەگەڵ شێوازی ژیانکردنی ئەمریکیدا»، و ئەگەر سروشتی ڕاستەقینەی فیلمەکەی بزانیبایا، ئەوا ھەرگیز بەشداری نەدەکرد. زێنیسکا وتی کە مافی زیانەکانی پێدرا چونکە داوالێکراوەکان وێنەی ئەویان بەکارھێناوە بۆ ڕێکلامکردنی فیلمەکە.[٨٠] دۆسیەکە لابرا لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨.[٨١] جێفری لێمێرۆند، کە دەرکەوتبوو کە ڕای دەکرد و ھاواری دەکرد، «دوورکەوەرەوە» لەکاتێکدا بۆرات ھەوڵیدەدا باوەش بە کەسانی نەناسراوی سەر شەقامێکی نیویۆرک بکات، دۆسیەیەکی یاسایی تۆمارکرد لەبەرئەوەی وێنەکەی بە نایاساییانە لە فیلمەکەدا بەکارھاتبوو، و تووشی «گاڵتەپێکردن و نزمکردنەوە و سووکایەتیی گشتی بووەتەوە» بەھۆیەوە. دۆسیەکە لابرا.[٨٢]
بارۆن کۆون کاردانەوەی ھەبوو بۆ داواکان و لێدوانی دا: «ھەندێک لە نامەکان کە بۆم دێن کەمێک نائاسایین، وەک دانەیەک کە پارێزەرەکە ئاگاداری کردبوومەوە کە داوای $١٠٠٫٠٠٠م لێدەکرێت و لە کۆتاییدا نووسیویەتی، 'ھەروەھا حەزم بە فیلمەکە بوو. دەتوانیت پۆستەرێک بۆ جێرێمیی کوڕم واژوو بکەیت؟'»[٦٧]
لە ئازاری ٢٠١٢دا، سروودە نیشتمانییە ساختەکەی ناو ساوندتراکی فیلمەکە، کە باسی ھەناردەکردنی پۆتاسیۆمی کوالێتی بەرزی کازاخستان و دووەم پاکترین لەشفرۆشەکانی ھەرێمەکە دەکات، بە ھەڵە لە خەڵاتە مەزنەکانی ھەڵدانی نێودەوڵەتیی ئەمیری کووەیتدا لێدرا. براوەی مەدالیای ئاڵتوونی، ماریا دمیتریێنکۆ، بە پێوە بوو تا تەواوبوونی سروودەکە. تیمەکە گلەییان کرد، و مەراسیمی خەڵاتەکە دووبارەکرایەوە. ڕووداوەکە بەھۆی داونڵۆدکردنی گۆرانییەکی ھەڵە لە ئینتەرنێتەوە ڕوویدا.[٨٣][٨٤]
ناوەندی ئەورووپی لێکۆڵینەوەی دژەزیگمانیزم، کە کار دژی ھەڵسوکەوتە نەرێنییەکان بەرامبەر دۆمەکان دەکات، سکاڵایەکی تۆمارکرد[٨٥] لەگەڵ چەند پارێزەرێکی گشتیی ئەڵمانیدا لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا، لەسەر ئاماژەپێدانی بۆرات سەبارەت بە دۆمەکان لە فیلموکەدا. سکاڵاکە تاوانباری دەکات بە ناوزڕاندن و ئاماژەدانی توندوتیژی دژی کۆمەڵەیەکی ڕەگەز.[٨٦] سەرئەنجام، فۆکسی سەدەی ٢٠ەم ڕوونیکردەوە کە ھەموو دیمەنەکان کە ئاماژە بە دۆمەکان دەکات لە ترایلەرەکانی تەلەڤیزیۆنی ئەڵمانی و وێبسایتی فیلمەکەدا لادەبات.[٨٧]
پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، یانەی بەرەنگاربوونەوەی ناوزڕاندن (ADL) پەیامێکی بڵاوکردەوە بە دەربڕینی گومان سەبارەت بە دژەسێمیتیزمە مۆرکییەکەی بۆرات.[٨٨] ھەردوو بارۆن کۆون (کە جووە) و ADL ئاماژەیان دا کە فیلمەکە بۆرات بەکاردێنێت بۆ دەربڕینی ئەو پێشداوەری و سووکایەتییانەی لە کەسانی ترەوە بەرامبەر جووەکان کراوە،[٨٩] بەڵام ADL دەری بڕی کە لەوانەیە ھەندێک بینەر نائاگاداربن سەبارەت بەم ڕوانگەیەی کۆمێدیای فیلمەکەوە، لەکاتێکدا «تەنانەت لەوانەیە ھەندێکیان وا بیبینن کە بەھێزکردنەوەی ڕقەکەیانە بۆیان».[٩٠]
فیلمەکە لە تەواوی جیھانی عەرەبدا قەدەغەکرا جگە لە لوبنان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (کە فیلمەکەیان بە سانسۆرێکی زۆرەوە بڵاوکردەوە).[٩١][٩٢] یووسف عەبدول حەمید، سانسۆرکارێکی دوبەی لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، فیلمەکەی بە «خراپ و قێزەون و زۆر بێمانا» ناوبرد. سانسۆرکارەکە وتی کە خۆی و ھاوپیشەکانی پێش تەواوبوونی پەخشی فیلمەکە ڕۆیشتوون، و تەنھا نیو کاتژمێری فیلمەکە ماوەتەوە دوای لابردنی ھەموو دیمەنە نەشیاوەکان.[٩٢]
ساوندتراکی بۆرات لە ئایتیوونز ستۆر لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا بڵاوکرایەوە، و لە فرۆشگاکانیش لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا بڵاوکرایەوە. ئەلبومەکە پێکھاتبوو لە مۆسیقای ناو فیلمەکە، پێنج تراک بە ناوی «Dialoguing Excerpt from Moviefilm»، لەگەڵ گۆرانییە دژەسێمیتیزمەکەی «In My Country There Is Problem» لە بەرنامەکەی ئالی جی.[٩٣]
ئەو مۆسیقا فۆڵکەی لە ساوندتراکەکەدایە ھیچ پەیوەندییەکی بە مۆسیقای تایبەتیی کازاخستانەوە نییە. ئەلبومەکە گۆرانی تێدایە کە لەلایەن گۆرانیبێژانی ڕۆمانی و بالکانییەوە وتراون (بە زۆری ئێمیر کوستوریکا و گۆران بێرگۆڤیچ) و مۆسیقای ئاران بارۆن کۆون، ئەندامی دامەزرێنەری سیستەمی دەنگیی زۆھار و برای ساشا بارۆن کۆون، ھەروەھا گۆرانیشی تێدایە کە ساشا بارۆن کۆون خۆی وتوویەتی لە شێوەی کاراکتەرەکەدا.
لە ساڵی ٢٠٠٩، فیلمی برونۆ نمایشکرا. لە نووسینی ھاوبەش، بەرھەمھێنانی ھاوبەش ھەروەھا نواندنی بارۆن کۆون بوو، فیلمەکە لەسەر یەکێکی دیکە لە کەسایەتییەکانی ئەو بوو. برونۆ پەیامنێرێکی ھاوڕەگەزخواز-فاشنی نەمسایییە. وا باسدەکرا کە فیلمەکە بە تێچووی ٤٢ ملیۆن دۆلار ھاتبێتە بەرھەمھێنان.[٩٤]
لە شوباتی ٢٠٠٧، ڕۆپرت مەردۆخ ئەوەی ڕاگەیاند کە ساشا بۆ کۆمپانیای فۆکس واژووی لەسەر فیلمێکی دیکە لە کەسایەتی بۆرات کردووە.[٩٥] بەڵام دواتر لەبەرنامەیەکدا، ساشا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە.[٩٦] دواتر وتەبێژێک لە کۆمپانیای فۆکس ڕای گەیاند کە ھێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر فیلمەکە، ھەر بۆیە ئەوان بیرۆکەی بەشی نوێی ئەم فیلمە بە کراوەیی جێدەھێڵن.[٩٧]
دوابەدوای ئەوە، ساشا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو ھەردوو کەسایەتی بۆرات و عەلی گی لە خۆیدا کوشتووە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەوان ئەوەندە بەناوبانگ بوونە کە چیتر ناتوانن کەسی تر ھەڵبخەڵەتێنن. وێڕای ئەو بڕیارەی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ ساشا بارۆن کۆھن کەسایەتی عەلی گی گەڕاندەوە بۆ زنجیرەی ئێف ئێکس ئێکس و عەلی گی:ڕێزورەکشن.[٩٨] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، لە بەرنامەی جیمی کیمڵ لایڤ! ئەوا ساشا بەکەسایەتی بۆرات دەرکەوتەوە ئەمەش بۆ بەبازاڕکردن و ناساندنی فیلمی گریمسبای، کە خۆی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕا.[٩٩]
لە ئەیلوولی ٢٠٢٠، بەشێکی نوێ لە فیلمی بۆرات بڵاوکرایەوە. لەلایەن بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە ئەوە ئاشکرا کە فیلمەکە بەنھێنی وێنەگرتنی تەواوکراوە، فیلمەکە لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ نمایشکرا.[١٠٠][١٠١] ھەمان مانگ، ستۆدیۆکانی ئەمازۆن مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەیان کڕییەوە و دواتر لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ لە تۆڕی ئەمەزۆن پرایم ڤیدیۆ پەخشکرا.[١٠٢]
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate=
و |archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
و |archive-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٠ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |archivedate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری kill
نەدراوە{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
<ref>
tag with name "kill" defined in <references>
group "" has no content.