بۆگلاتک گەبرا

بۆگلاتک گەبرا
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
Kembata Zone، ئیتیۆپیا
مردن٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١١-٠٢) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەمھەری، زمانی ئینگلیزی، Kambaata
پیشەزانستیار
پەروەردەزانکۆی ماساشوستس لە ئەمھێرس
خەڵاتەکانBruno Kreisky Award for Services to Human Rights، North–South Prize، King Baudouin International Development Prize، Jonathan Mann Award for Health and Human Rights، Knight of the Legion of Honour

بۆگلاتک گەبرا (لەدایکبووی ١٩٥٠یەکان - مردووی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩)[١] چالاکوان و زانای ئیتیۆپیا بوو. لە ساڵی ٢٠١٠، ئاژانسی ئیندپێندێنت لەوەسفی ئەودا نووسیویەتی «ئەو ژنەی کە دەستیکرد بەیاخیبوون لەنێو ژنانی ئیتیۆپیا».[٢]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

لەگەڵ خووشکەکەی (فیکرتا گابرا)، بەیەکەوە ڕێکخراوێکیان دامەزراند بۆ بەرگریکردن لەمافەکانی ژنانی ئەتیوبیا بەناوی کەی ئێم گی ئەتیوبیا، کە سەرەتا ناوی ڕێکخراوەکە «ژنانی کەمباتا بەیەکەوەن» بوو،[٣] جگە لەبەرگریکردن لەمافی ژنان ئەو ڕێکخراوەکە کاری خێرخوازیشی دەکرد، ھەروەھا لەپاڵ دژایەتیکردنی خەتەنەکردنی مێینە، بەشوودانی بەزۆر، دژایەتیکردن بۆ فڕاندنی بووک، دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچان و ژنانی لاو.[٤] بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٣، لە ٦٩٪ ھاوسەرگیریی لە ئەتیوبا بەشێوەی زۆرداری یان فڕاندنی بووک بووە.[٢] بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئیندپێندێنت، ڕێکخراوەکەی گەبرا توانیبووی ٩٠٪ ڕێژەی ڕفاندنی بووک لە کەمباتا کەمبکاتەوە. ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیکنۆمیست ئەوا ڕێکخراوەکە توانیبووی ڕێژەی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێینە لەڕێژەی ١٠٠٪ بۆ ٣٪ کەمبکاتەوە.[٢][٥]

لە ساڵی ٢٠١٥، گەبرا خەڵاتی نۆرت-ساوتی پێدرا کە خەڵاتێکە لەلایەن کونسڵی ئەورووپا دەبەخشرێت بۆئەو کەسانەی لەبواری مافەکانی مرۆڤ چالاکن. لە ساڵی ٢٠٠٧، خەڵاتی جۆنتان مانی پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیھانی و مافەکانی مرۆڤ. لە ئایاری ٢٠١٣،[٦] بەھۆی بەشداریی و چالاکییەکای خەڵاتی کینگ باودیۆینی بەلژیکی پێبەخشرا.[٣][٥][٧]

باکگراوند

[دەستکاری]

بۆگلاتک گەبرا یەکێکبووە لە قوربانییانی خەتەنەکردنی مێینە ئەوکاتەی کە تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، خوێندنیشی لەلایەن باوکییەوە لێ قەدەغەکرابوو و بەڵام بەدزییەوە دەچووە قوتابخانەی سەرەتایی.[٣][٨] دواتر، توانی خوێندنی مایکرۆبایلۆجی بخوێنێت لە ئوورشەلیم، ماوەیەکیش لە زانکۆی ماساچوستس لە ئەمریکا بەشداری لە کۆڕسێکی ئاڵووگۆڕی خوێندن بەشێوەی سکۆلارشیپ کرد.[٢] لەو کاتەی لەئەمریکا بوو، گابرا یەکەم ڕێکخراوی خێرخوازی لەبواری گەشەپێدان و خوێندن دامەزراند کە یارمەتی قوتابییانی ئامادەیی و زانکۆکانی ئەتیوبی دەدا کە تاکوو بڕی ٢٦ ھەزار دۆلار کتێب وەربگرن.[٩]

دواتر گابرا دکتۆرای لە ئێپیدمیۆلۆجی بەدەستھێنا، دوای ئەوەش لەساڵانی نەوەدەکان گەڕایەوە بۆ ئەتیوبیا بۆ کارکردن و زامنکردنی مافەکانی ژنان لە ئەتیوبیا. لەگەڵ گەڕانەوەی ئەوا کۆڕ و قسەکردنی دەستپێکرد لەسەر بابەتێکی ھەستیار ئەویش لەسەر ئایدز بوو، گابرا لەوە تێگەیشت پێش ئەوەی بتوانێت گۆڕانکاری لەسەر کۆمەلگاکەی درووستبکات ئەوا دەبێت خۆی ببێتە کەسێکی کاریگەر لەنێویاندا، بۆئەمەش پردێکی درووستکرد کە تاکوو منداڵان بەئاسانی بگەنە نزیکترین قوتابخانەیان ھەروەھا بازرگانانیش بگەن بە بازاڕ و دوکانەکان. کاتێک پردەکە تەواوبوو، گابرا لەگەڵ خووشکەکەی ڕێکخراوی کەی گی ئێمی ئەتیوبیان دامەزراند، لادێ بە لادێ دەگەڕان بۆئەوەی ھۆشیاری بدەن لەمافەکانی ژنان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Ethiopian Women Rights Advocate Passes Away». www.ezega.com. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ Hari، Johann (March 16, 2010). «Kidnapped, Raped, Married: The Extraordinary Rebellion of Ethiopia's Abducted Wives». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب Rosenberg، Tina (July 17, 2013). «Talking Female Circumcision Out of Existence». The New York Times. لە 17 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «KMG Ethiopia». KMG Ethiopia. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Standing up for women». The Economist. May 23, 2013. لە 17 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Fulbright Alumna Awarded King Baudouin Prize in Belgium». Bureau of Educational and Cultural Affairs. United States Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «Bogalatech Gebre (Ethiopia)» (PDF). eeas.europa.eu. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Abducted. Raped. Married. Can Ethiopia's wives ever break free?». Abbay Media. March 17, 2010. لە ڕەسەنەکە لە 2014-08-19 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٩ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Shetty، Priya (June 23, 2007). «Bogaletch Gebre: ending female genital mutilation in Ethiopia». The Lancet. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)