Bull | |
---|---|
چەشن | دراما |
دانەر | |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | Jeff Rona |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | United States |
زمان | English |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٧٩ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
ماوەی پەخش | ٤٣ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | CBS Television Distribution |
پەخش | |
تۆڕ | CBS |
فۆرماتی وێنە | HDTV 1080i |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ | – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
بۆڵ زنجیرەیەکی تەلەڤیریۆنیی درامیی ئەمریکییە و، لە پاڵەوانێتی مایکڵ وێزەرڵییە. سی بی ئێس داوای لە بەرنامەکە بۆ زنجیرەیی لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ کرد،[١] و بۆ یەکەم جار لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ پەخشکرا.[٢]
لە ئایاری ٢٠١٩دا، زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم لە لایەن سی بی ئێس نوێکرایەوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پەخشکرا.
زنجیرەکە دوای فەرمانبەرانی کۆمپانیای شیکارکردنی دادگایی (تاک) دەکەوێت –کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری لەلایەن دکتۆر جەیسن بۆڵەوە– دەروونناس و شارەزای زانستی دادگایییە، سەرۆکایەتی دەکرێت. بۆڵ تواناکانی خۆی و تیمەکەی نەک تەنھا بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی دادوەران، بەڵکوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەو بیانویەی پارێزەری بریکارەکەی بەکاری دەھێنێت کە کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دەستەی دادوەران دەبێت، بەکاردەھێنێت.
لە ٢ی شوباتی ٢٠١٦دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە سی بی ئێس داوای بۆ بەرھەمھێنانی پایڵتی زنجیرەکە کردووە. ئەڵقەکە لەلایەن پۆڵ ئاتاناسیۆ نووسراوە کە چاوەڕوانبوون لەگەڵ فیڵ مکگڕاو، جەی مکگڕاو، جەستن فاڵڤی، داڕڵ فڕانک، ماڕک گۆفمن، ستیڤن سپیڵبێڕگ، ڕۆدریگۆ گاڕسیا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بن. تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ، کارخانەی پۆڵ ئاتاناسیۆ، بەرھەمھێنانەکانی ٢٩ قۆناغ، ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس لە کۆمپانیا بەرھەمھێنەرە بەژداربووەکانی پایڵت بوون. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٦دا، سی بی ئێس بە فەرمی داوای پایڵتەکەی بۆ زنجیرەیی کرد. دوای چەند ڕۆژێک، دەربارەی زنجیرەکە بڵاوبوویەوە، کە بۆ یەکەم جار لە سێشەممەی پایزی ٢٠١٦ لە کاتژمێر ٩ پەخش دەکرێت. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، سی بی ئیس زنجیرەکەی بۆ تەواوی وەرز بە ٢٢ ئەڵقە ھەڵگرتەوە.[٣] لە تشرینی دووەمدا ئەڵقەیەکی زیادە داواکرا.[٤] لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧دا، سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی دووەم نوێکردەوە کە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.[٥][٦] لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨دا، سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی سێیەم نوێکردەوە کە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.[٧][٨] لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە ی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی چوارەم نوێکردۆتەوە.[٩] لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩دا، دوای نوێکردنەوەکە ڕاگەیاندرا کە بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکانی داڕڵ فڕانک، و جەستن فاڵڤی و ستیڤن سپیڵبێڕگ لەگەڵ کۆپانیا بەرھەمھێنەرەکەی تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ دوای وەرزی سێیەم بە ھۆی ئەو ھەراسانە مشت و مڕەی لەگەڵ ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە مایکڵ وێزەرڵی ھەیانە جیادەبنەوە.[١٠]
مایکڵ وێزەرڵی و جێنیڤا کاڕ و فرێی ڕۆدڕیگەز و کڕێس جاکسن و جەیمی لی کیڕکنەر بەشێکبوون لە کەسایەتییە سەرەکییەکان. ئانابێڵ ئاتاناسیۆ لەبەر دەرھێنانی فیلمێکی سەربەخۆ نەیتوانی بۆ وەرزی سێیەم بگەڕێتەوە.[١١]
ئێڵزا دوشکو لە سێ ئەڵقەی کۆتاییی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بە کەسایەتییەکی دووبارەبووەوە دەرکەوت کە لە وەرزی یەکەمدا بۆ کەسایەتی سەرەکی بەرزبووەوە. بەھەر حاڵ، دوای سکاڵایانەی دوشکو دەربارەی وێزەرڵی پێشکەشی کردبوو کە لێدوانی ئاماژەییی سێکسی دەرپەڕاندووە، دەرکرا. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند کە سی بی ئێس گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ دوشکو کە ٩٫٥ میلیۆن دۆلاری پێدەدەن، کە نزیکەی کرێی کەسایەتییەکی سەرەکی بە درێژایی چوار وەرزە.[١٢] لە ئایاری ٢٠١٩دا، تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ ڕایگەیاند کە ئەوان لەمەودوا بەژداری لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە ناکەن، لەگەڵیاندا فاڵڤی و فڕانک و سپیڵبێڕگ لەمەودوا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەت ناکەن.[١٣]
بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی، نجیرەکە لە شانیشینە یەکگرتووەکان لە ۱۳ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۷ لەسەر فۆکسی شانشینە یەکگرتووەکان پەخشکرا.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)