بیابانی جەمسەری

بیابانی جەمسەری ئەو ناوچانەی ساڵانە بارانبارینیان بە کەمتر لە ٢٥٠ ملم و پلەی گەرمییەکەیان لە وەرزی ھاوین کەمتر بێت لە ١٠ سلیلیزی بە بیابانە جەمسەرییەکان دادەنرێن.[١] بیابانە جەمسەرییەکان ڕووبەرێکی زۆری ڕووی زەوی دادەپۆشن کە نزیکەی ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بەو ڕادەیە بووە بە گەورەترین بیابانی سەر زەوی لە دەشتایی چەو و بەردی بادەمی (ڕووبارە بەردینە وشکەکان) دروست کراون.

لە جەمسەری باکووردا دوو ناوچەی ژینگەیی ھەیە: یەکەم تەندرا و دووەم بیابانە جەمسەرییەکان ئەم دوو ناوچە یە دەکەوێتە باکووری گۆی زەویەوە بەرەو جەمسەرەکان و باکووری کیشوەرەکانی ئەمریکاو ئەوروپاو ئاسیاو جەمسەری باشووریش دەگرێتەوە.[٢] بە پێچەوانەی تەندرا کە لە ھاویندا بۆ گوڵا و فاونا بارودۆخی گونجاوی ھەیە، بیابانی ئانتارکتیکا وشک دەبێت و بە چینێکی ھەمیشەیی سەھۆڵدا دادەپۆشرێت. حاڵەتی سروشتی لە بیابانی جەمسەری یوتەلدا ڕێگە بە بەردەوامی ژیان نادات، جگە لە ھەندێک میکرۆئۆرگانیزم کە دەتوانن لە نێو سەھۆڵەکەدا لە چینەکانی ماددەی ئۆرگانی و نائەندامیدا بژین. ئەم مایکرۆبایۆلۆجییانە لە بەکتریاشینەکان نزیکن و چەندین کاری ئەنجام دەدەن، لەوانە کۆنترۆڵکردنی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە سەھۆڵی ھەڵوەشاوە.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Priscu، John C.؛ Fritsen، Christian H.؛ Adams، Edward E.؛ Giovannoni، Stephen J.؛ Paerl، Hans W.؛ McKay، Christopher P.؛ Doran، Peter T.؛ Gordon، Douglas A.؛ Lanoil، Brian D.؛ Pinckney، James L. (٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٨). «Perennial Antarctic Lake Ice: An Oasis for Life in a Polar Desert». Science (بە ئینگلیزی). ٢٨٠ (5372): ٢٠٩٥–٢٠٩٨. doi:١٠.١١٢٦/science.٢٨٠.٥٣٧٢.٢٠٩٥. ISSN ٠٠٣٦-٨٠٧٥. PMID ٩٦٤١٩١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Woodford، Chris (2011). Arctic tundra and polar deserts. Internet Archive. Chicago, Ill. : Heinemann Library. ژپنک ٩٧٨-١-٤٣٢٩-٤١٧٢-٧.
  3. ^ https://pubs.usgs.gov/gip/deserts/types/