بیگ ھیت میوزیک

بیگ هیت میوزیک (پێشتر بە بیگ هیت ئینتەرتەینمنت ناسرابوو) کۆمپانیایەکی سەرگەرمیی کۆریای باشوورە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن بانگ شی-هیووکەوە دامەزراوە. لە مانگی ئازاری ٢٠٢١دا[١] لەلایەن کۆمپانیای خاوەنیەوە، هایب کۆرپۆرەیشن، کە پێشتر ناوی کۆمپانیای بیگ هیت ئینتەرتەینمنت ئێڵ تی دی بوو، ناوەکەی گۆڕدرا. لە ئێستادا، تەنیاژەن لی هیوون و گرووپە کوڕەکانی وەک بی تی ئێس و تی ئێکس تی لەم کۆمپانیایەدا درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. ئەم کۆمپانیایە پێشتریش ماڵی تەنیاژەن لیم جیۆنگ هی، گرووپەکانی ٨ئەیت، ٢ ئەی ئێم و، گلام بوو.

مێژوو

[دەستکاری]

٢٠٠٥–٢٠٢٠: Big Hit Entertainment

[دەستکاری]

کۆمپانیای بیگ هیت ئینتەرتەینمەنت لە ١ی شوباتی ٢٠٠٥ دامەزراوە[٢] و، لە ساڵی ٢٠٠٧ گرێبەستی لەگەڵ تیپی میوزیکی سێ کەسیی ٨ئەیت واژۆ کرد.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیاکە گرێبەستێکی بەڕێوەبردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای JYP Entertainment واژۆ کرد لەبری گرووپێکی کوڕان بە ناوی 2AM.[٤] لەو ساڵەدا، بانگ شی-هیووک وەک یەکەم ئەندامی BTS گرێبەستی لەگەڵ RM واژۆ کرد و دەستی بە ئۆدیشن لە سەرتاسەری وڵات کرد بۆ دامەزراندنی ئەندامانی دیکەی گرووپەکە[٥] — بە تی ئێس یەکەمین بەرنامەیان بۆ جەماوەر لەژێر سەرپەرشتیی بیگ هیت لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ پێشکەش کرد.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ لیم جیۆنگ-هی واژۆ کرد[٧]، و گرووپی کچانی GLAMی وەک هاوکاری لەگەڵ سۆرس میوزیک پێک هێنا.[٨] گرووپەکە تا ساڵی ٢٠١٤ چالاک بوو، بەڵام بەهۆی مشتومڕێکەوە کە بەهۆی تێوەگلانی یەکێک لە ئەندامەکانی بەناوی کیم دا-هی-یەوە دروست بووبوو، هەڵوەشایەوە. کیم دوای ئەوەی تاوانبار کرا بە داواکردنی بێدەنگانە (باجی بێدەنگبوون) لە لی بیوونگ-هوون، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.[٩][١٠][١١]

دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستی هاوبەشی نێوان بیگ هیت و JYP لە نیسانی ٢٠١٤، سێ ئەندامی 2AM گەڕانەوە بۆ JYP، لە کاتێکدا لی چانگ-مین لەگەڵ بیگ هیت مایەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کاری تاکەکەسی و وەک بەشێک لە دووانەی Homme.[١٢] هەروەها لەم ساڵەدا تیپی میوزیکی 8Eight هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی گرێبەستەکانی بایک چان و جوو هی لەگەڵ بیگ هیت کۆتاییی هات.[١٣] لە مانگی ئایاری ٢٠١٥، لیم جیۆنگ هی، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی کە سێ ساڵە بوو، لە دەزگاکە جیا بووەوە.[١٤]

لە شوباتی ٢٠١٨، Homme دوای ئەوەی گرێبەستەکەی ئەندام چانگمین کۆتاییی هات، هەڵوەشایەوە. ئەو کۆمپانیاکەی بەجێ هێشت بۆ ئەوەی دەزگای تایبەتی خۆی دابمەزرێنێت، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا لی هیوون وەک هونەرمەندێکی تاکەکەسی بەردەوام بوو.[١٥] لە مانگی ئۆکتۆبەردا گرووپی بی تی ئێس گرێبەستەکەیان لەگەڵ دەزگاکە بۆ ماوەی حەوت ساڵی دیکە نوێ و درێژ کردەوە. بیگ هیت دووەم گرووپی خۆی بە ناوی Tomorrow X Together (TXT) لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بۆ یەکەم جار دروست کرد.[١٦]

لە شوباتی ٢٠٢١ کۆمپانیای بیگ هیت هاوبەشییەکی لەگەڵ Universal Music Group ڕاگەیاند، کە بریتی دەبێت لە چالاکییەکی هاوبەشی نێوان Big Hit America و Geffen Records لەژێر ناونیشانی کۆمپانیایەکی لۆس ئەنجلۆس و پەرەپێدانی گرووپێکی پۆپ لە ژێر مۆدێلێکی کاریگەر بە کەی پۆپ. هەروەها، Universal Music Group لەمەودوا زیاتر پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی بیگ هیت بە ناوی «Weverse» بەکار دەهێنێت.[١٧] لە ئەنجامی ئەم هاوبەشییەدا، بیگ هیت لە مانگی ئۆکتۆبەردا گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی بی تی ئێس دابەشکردنی لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە لە Sony Music's Columbia Records و The Orchard بگوازێتەوە بۆ Universal.[١٨][١٩][٢٠]

٢٠٢١–ئێستا: وەک بیگ هیت میوزیک

[دەستکاری]

لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١، کۆمپانیای بیگ هیت ئینتەرتەینمەنت ڕای گەیاند کە ناوی گۆڕاوە بۆ Hybe Corporation بۆ ئەوەی جەختی زیاتر لەسەر یەکە بازرگانی و وەبەرهێنانە فراوانەکانی بکاتەوە. لەگەڵ گۆڕانکارییەکە، ناوی Big Hit record label گۆڕا بۆ Big Hit Music.[٢١][٢٢][٢٣]

لە ١ی نیسانی ٢٠٢١ کۆمپانیای هایب لەڕێگەی بڕیارێکی دەستەی کارگێڕییەوە ڕای گەیاند کە بزنسی لەیبلێ (بیگ هیت میوزیک) لە Hybe جیا دەکاتەوە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێ. کۆمپانیای هایب ١٠٠%ی پشکەکانی لە کۆمپانیا نوێیەکەدا دەبێت.[٢٤]

لە 1ی تەممووزی 2021، بیگ هیت میوزیک لە هایب جیا کرایەوە و بوو بە لقێکی هایب.[٢٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «RAND Review: March-April 2021». 2021. doi:١٠.٧٢٤٩/cpa٦٨٢-٤. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  2. ^ «Yes, Virginia, Comets Do Hit Planets:»، Shoemaker by Levy، Princeton University Press، لاپەڕە ٢٢٥–٢٤٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢١، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  3. ^ Jin، Sung-Won؛ Kim، Se-Hoon؛ Choi، Jong-Il؛ Ha، Sung-Kon؛ Lim، Dong-Jun (2014). «Late Infection from Anterior Cervical Discectomy and Fusion after Twenty Years». Korean Journal of Spine. ١١ (1): ٢٢. doi:١٠.١٤٢٤٥/kjs.٢٠١٤.١١.١.٢٢. ISSN ١٧٣٨-٢٢٦٢.
  4. ^ Koo، Hwa Seon؛ Yoon، Min-Ji؛ Hong، Seon-Hwa؛ Ahn، Jungho؛ Cha، Hwijae؛ Lee، Danbi؛ Kwon، Hwang؛ Choi، Dong Hee؛ Lee، Kyung-Ah (٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Embryo-Derived Chemokine CXCL12 Enhances Pregnancy Outcome via Improvement of Endometrial Receptivity». dx.doi.org. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «Griffin, Sir Francis (Frederick), (3 June 1904–22 July 1982), retired; Director, Ryland Vehicle Group Ltd, 1941–78»، Who Was Who، Oxford University Press، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  6. ^ MacDougall، Alicia Ann (٢٣ی شوباتی ٢٠٢١). «The Relational Interpretation of Dreams». doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٠٠٣١٦٢٤١٤. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  7. ^ Kang، Kyung-Hee؛ Hwang، Hye-Jeong؛ Hong، Su-Min؛ Lim، Yeon-Hwan؛ Lee، Young-Hee (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Study on gout screening programme in province». The Journal of Digital Policy and Management. ١١ (12): ٦١٥–٦٢٠. doi:١٠.١٤٤٠٠/jdpm.٢٠١٣.١١.١٢.٦١٥. ISSN ١٧٣٨-١٩١٦.
  8. ^ Kim، Seong-Eun؛ Shin، Jeong Eun؛ Hong، Kyoung Sup؛ Lee، Tae Hee؛ Lee، Bong Eun؛ Park، Seon-Young؛ Hong، Sung Noh؛ Jung، Kee Wook؛ Park، Kyung Sik؛ Choi، Suck Chei (2015). «Local Management of Constipation: Enemas, Suppositories». Korean Journal of Medicine. ٨٨ (1): ١٥. doi:١٠.٣٩٠٤/kjm.٢٠١٥.٨٨.١.١٥. ISSN ١٧٣٨-٩٣٦٤.
  9. ^ Han، Sung Min؛ Lee، Young Su؛ Lee، Yoon Kyung؛ Sim، Ji Yeon؛ Kwun، Byung Duk؛ Lee، Byung Hee؛ Kim، Joung Uk (2000). «Coma State after Giant Cerebral Artery Aneurysm Clipping Surgery under Circulatory Arrest, Hypothermia and Barbiturate: A case report». Korean Journal of Anesthesiology. ٣٨ (5): ٩٣٦. doi:١٠.٤٠٩٧/kjae.٢٠٠٠.٣٨.٥.٩٣٦. ISSN ٠٣٠٢-٥٧٨٠.
  10. ^ Kim، Hee-Jae؛ Kang، Je-Won؛ Lee، Byung-Uk (2021). «360° Image Reference-Based Super-Resolution Using Latitude-Aware Convolution Learned From Synthetic to Real». IEEE Access. ٩: ١٥٥٩٢٤–١٥٥٩٣٥. doi:١٠.١١٠٩/access.٢٠٢١.٣١٢٨٥٧٤. ISSN ٢١٦٩-٣٥٣٦.
  11. ^ Reusken، C؛ Cleton، N؛ Medonça Melo، M؛ Visser، C؛ GeurtsvanKessel، C؛ Bloembergen، P؛ Koopmans، M؛ Schmidt-Chanasit، J؛ van Genderen، P (٦ی ئابی ٢٠١٥). «Ross River virus disease in two Dutch travellers returning from Australia, February to April 2015». Eurosurveillance. ٢٠ (31). doi:١٠.٢٨٠٧/١٥٦٠-٧٩١٧.es٢٠١٥.٢٠.٣١.٢١٢٠٠. ISSN ١٥٦٠-٧٩١٧.
  12. ^ Koo، Hwa Seon؛ Yoon، Min-Ji؛ Hong، Seon-Hwa؛ Ahn، Jungho؛ Cha، Hwijae؛ Lee، Danbi؛ Kwon، Hwang؛ Choi، Dong Hee؛ Lee، Kyung-Ah (٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Embryo-Derived Chemokine CXCL12 Enhances Pregnancy Outcome via Improvement of Endometrial Receptivity». dx.doi.org. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ Jin، Sung-Won؛ Kim، Se-Hoon؛ Choi، Jong-Il؛ Ha، Sung-Kon؛ Lim، Dong-Jun (2014). «Late Infection from Anterior Cervical Discectomy and Fusion after Twenty Years». Korean Journal of Spine. ١١ (1): ٢٢. doi:١٠.١٤٢٤٥/kjs.٢٠١٤.١١.١.٢٢. ISSN ١٧٣٨-٢٢٦٢.
  14. ^ Kang، Kyung-Hee؛ Hwang، Hye-Jeong؛ Hong، Su-Min؛ Lim، Yeon-Hwan؛ Lee، Young-Hee (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Study on gout screening programme in province». The Journal of Digital Policy and Management. ١١ (12): ٦١٥–٦٢٠. doi:١٠.١٤٤٠٠/jdpm.٢٠١٣.١١.١٢.٦١٥. ISSN ١٧٣٨-١٩١٦.
  15. ^ Ouh، In-Ohk؛ Park، Seyeon؛ Lee، Ju-Yeon؛ Song، Jae Young؛ Cho، In-Soo؛ Kim، Hye-Ryung؛ Park، Choi-Kyu (2018). «First detection and genetic characterization of porcine parvovirus 7 from Korean domestic pig farms». Journal of Veterinary Science. ١٩ (6): ٨٥٥. doi:١٠.٤١٤٢/jvs.٢٠١٨.١٩.٦.٨٥٥. ISSN ١٢٢٩-٨٤٥X.
  16. ^ «'Sixty Years', Tate Britain, London, April 2019 – present; '100% Women', Richard Saltoun, London, March 2019 - February 2020». Object. ٦ی شوباتی ٢٠١٩. doi:١٠.١٤٣٢٤/١١١.٢٣٩٦-٩٠٠٨.٠٤٦. ISSN ٢٣٩٦-٩٠٠٨.
  17. ^ «Economic activity hit by lockdown orders has shown a slight rebound». OECD Economic Surveys: Thailand 2020. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. doi:١٠.١٧٨٧/١٤d٤٩b٠٦-en.
  18. ^ «Secretary's Department - London Letters - From London (Indexed) - October 1949 - January 1950». ٢٠ی ئابی ٢٠٢١. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  19. ^ «Algebra»، Marrow، The University Press of Kentucky، لاپەڕە ٤٨–٤٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  20. ^ Reichenbach، Michael (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢). «"We can replicate any road in the world on our test rigs"». ATZ worldwide. ١٢٤ (4): ٢٢–٢٥. doi:١٠.١٠٠٧/s٣٨٣١١-٠٢٢-٠٨٠٦-y. ISSN ٢١٩٢-٩٠٧٦.
  21. ^ Kim، Su-Mi (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Analysis of HYBE Insight's BTS Exhibition Content from the New Museology Perspective». Journal of the Korea Entertainment Industry Association. ١٥ (8): ١٩٣–٢٠٢. doi:١٠.٢١١٨٤/jkeia.٢٠٢١.١٢.١٥.٨.١٩٣. ISSN ١٩٧٦-٦٢١١.
  22. ^ «Letter, March 18»، SPOT IN THE DARK، Ohio State University Press، لاپەڕە ١٩–١٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  23. ^ Beganskaitė، Virgilija (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Bibliography of the Lithuanian Parliamentarism: From March 2021 to March 2022». Parliamentary Studies (31). doi:١٠.٥١٧٤٠/ps.vi٣١.٧٨١. ISSN ١٨٢٢-٧٤٩X.
  24. ^ Kim، Su-Mi (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Analysis of HYBE Insight's BTS Exhibition Content from the New Museology Perspective». Journal of the Korea Entertainment Industry Association. ١٥ (8): ١٩٣–٢٠٢. doi:١٠.٢١١٨٤/jkeia.٢٠٢١.١٢.١٥.٨.١٩٣. ISSN ١٩٧٦-٦٢١١.
  25. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 635:attempt to compare nil with number.