بێن ١٠: جەنجاڵی بیانی | |
دەرھێنەر | ئەلێکس وینتەر |
---|---|
نووسین | جۆن تەرمان |
دەستکاری | سکۆت ڕیچەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برۆس. |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ (لەندەن) |
ماوەی فیلم | ٦٩ خوولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەنەدا |
زمان | ئینگلیزی |
داھات | ٤٠ ملیۆن دۆلار |
بێن ١٠: جەنجاڵی بیانی (بە ئینگلیزی: Ben 10: Alien Swarm) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە، لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ئەلێکس وینتەر دەرھێنراوە. ئەم فیلمە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنی کارتۆن نێتۆرک بەناوی بێن ١٠: هێزی بیانی دروستکراوە[١] فیلمەکە پشتڕاستکراوەتەوە کە دووبارە بەرھەمھێنانی جێبەجێکار و دەرھێنانی ئەلێکس وینتەر دەبێت و لە نووسینی جۆن و جەیمس کرایگ تورمان. کاستی فیلمەکە بە درێژایی ھەفتەی بێن ١٠ لە کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٠٩ لە ڕیکلامێکی تایبەتدا ئاشکرا کرا و تیزەرەکە لە کاتی یەکەم نمایشی فیلمی Star Wars: The Clone Wars نمایشکرا.[٢][٣] دوای شەش ڕۆژ لە یەکەم نمایشی تەلەڤزیۆنی ئەمریکی فیلمەکە بە شێوەی دی ڤی دی و بلو ڕەی دیسک بڵاوکرایەوە. ھەروەھا فیلمەکە لە ئوسترالیا لە شانۆییدا نمایشێکی سنوورداری بەدەستھێنا. لە نێوان بەشی دووەم و سێیەمی فیلمی بێن ١٠: ھێزی بیانی ڕوودەدات. لە جیھانی عەرەبیدا فیلمەکە بە ژێرنووس لە کارتۆن نێتۆرک بە زمانی عەرەبی لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ نمایشکرا.