بێنزیدامین | |
---|---|
لقی | ئاوێتەی کیمیایی |
بەکارھێنان | دەرمان |
داڕشتنی کیمیایی | C₁₉H₂₃N₃O |
پەسەندکراو (یاسا) | CN(C)CCCOC1=NN(C2=CC=CC=C21)CC3=CC=CC=C3 |
World Health Organisation international non-proprietary name | benzydamine |
Medical condition treated | pharyngitis |
Pregnancy category | Australian pregnancy category B2 |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | anti-inflammatory agent، non-steroidal anti-inflammatory drug |
بێنزیدامین (ھەروەھا بە تانتۆم ڤێردی ناسراوە و لە ھەندێک وڵات بە ناوی دیفلام و سیپتابێن ناسراوە)، کە وەک خوێی ھایدرۆکلۆرید بەردەستە، دەرمانێکی دژەھەوکردنی ناستیرۆیدییە (NSAID) کە جێگەییانە کار دەکات وەک سڕکەر و ئازارشکێن بۆ ھێورکردنەوەی ئازار و وەک دژەھەوکەریش، بۆ چارەسەری ھەوکردنەکانی دەم و گەروو بەکاردێت. لەڕووی کیمیایییەوە سەر بە پۆلی ئیندازۆلە.[١][٢]
لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئیتالیا دروست کرا و لە ساڵی ١٩٦٦دا خرایە بازاڕ.[٣]
لەوانەیە بە تەنیا یان لەگەڵ دەرمانی دیکەدا بەکار بھێنرێت بۆ چارەسەر، ئەگەری زیادبوونی کاریگەری چارەسەریی دەکات، بەڵام ڕەنگە لەکاتی کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەدا بکات و کاریگەرییەکی ھەبێت کە نەمانەوێت ڕووبدات، بۆیە پێویستە ئاگادری بین.
لە ھەندێک شوێندا وەک بازاڕ و دەرمانخانەکان، دەرمانەکە وەک کرێم بەردەستە بۆ کڕین بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی (لۆنۆڵ لە مەکسیک لەڕێگەی کۆمپانیای بۆھیرینگەر ئینگلھایم) بۆ چارەسەری جێگەیی ئازار و نادرووستەکانی کۆئەندامی ماسولکە و ئێسک بەکاردەھێنرێت، وەک لەجێچوونی جومگە، ھەوکردنی تورەکەی جومگە، ھەوکردنی ژێ، ھەوکردنی پەردەی جومگە، ئازاری ماسوولکە، ھەوکردنی دەوروبەری جومگە.[٤]
بێنزیدامین لە کاتی زێدەڕەوی لە بەکارھێنانیدا وەک وریاکەرەوەی کۆئەندادمی دەمار و وڕێنەھێن (کەسەکە وڕێنە دەکات و ھەست بە شتانێک دەکات کە لە ڕاستی دا بوونی نییە و حاڵی زۆر تێک دەچێت) کاردەکات.[٥] بە تایبەتی لە نێو ھەرزەکاران، لە پۆڵەندا،[٥] بەرازیل[٦][٧] و ڕۆمانیا.
ھیچ ڕێگرێک نییە بۆ بەکارھێنانی بنزیدامین جگە لە کەسێک کە بزانێت ھەستیاریی ھەیە.
بێنزیدامین بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەرانییەوە بەرگەی دەگیرێت و کێشەیەکی وا دروست ناکات. بەڵام ڕەنگە بە دەگمەن ھەنێک کاریگەریی لاوەکی ھەبێت وەک، ھەستکردن بە سڕی و چووزانەوەی ناودەم، سووربوونەو و خورانی پێست و دروستبوونی لیر، گرفتی ھەناسەدان و خیزەخیز لەکاتی ھەناسەدانا.[٨]
دەرمانەکە دەلکێت بە وەرگرەکانی ئەو شانانەی کە ھەوکردنیان ھەیە، و دروستکردنی پرۆستاگلاندین دەوەستێنێت، و لە کاتی ئاساییدا لە لەشدا کاریگەریی لاوەکی گشتی نابێت و زیاتر جێگەییانە کار دەکات، جیاوازییەکی ھەیە لەگەڵ دژەھەوکردنە ناستیرۆیدییەکانی(NSAID) دیکەدا کە ئەم نابێتە ھۆی دروستبووننی برینی لە ناوپۆشی ئەندامەکاندا وەک ھەرسە برین،[٩]
بێنزیدامین بە لاوازی لەڕێگەی زێ[١٠]و پێستەوە[١١] ھەڵدەمژرێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێنزیدامین لە چالاکی دژەباکتریای دەرو جەستەیی (لەناو تاقیگەدا کراوە In vitro) زۆر چالاکە و ھەروەھا لەگەڵ دژەبەکتریاکانی دیکەدا بەھێزتر دەبێت، بە تایبەتی تێتراسایکلینەکان، دژی بەکتریاکان کە بەرگەگرن بۆ ھەندێک دەرمانی دژەبەکتریا وەک بەکتریاکانی جۆری Staphylococcus aureus و Pseudomonas aeruginosa.[١٢][١٣]
ستافیلۆکۆکوس ئاریوس و پسۆدۆمۆناس ئائرۆگینۆزا کاردەکات.
ھەروەھا ھەندێک چالاکی کانابنۆیدی لە جرجدا (لە مشک گەورەترە) ھەیە بەڵام لە مرۆڤدا تاقی نەکراوەتەوە، وا گومان دەبرێت کار لەسەر وەرگرەکانی 5-HT2A بکات بەھۆی نزیکی و لەیەکچوونی پێکھاتەکەی لەگەڵ سیرۆتۆنین.[١٤][١٥]
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێنزیدامین تێدایە. |