بەرھەمھێنانی فیلم | |
---|---|
![]() | |
لقی | audiovisual production، وێنەگرتنی سینەمایی |
بەشێکە لە | پیشەسازیی فیلم |
بەرھەمەکان و ماددەکان | فیلم |
فیلمسازی یان بەرھەمھێنانی فیلم (بە ئینگلیزی: Filmmaking) بریتییە لەو پرۆسەیەی کە فیلمێکی جووڵاو بەھۆیەوە بەرھەم دەھێنرێت. فیلمسازی کۆمەڵێک قۆناغی ئاڵۆز و جیاواز لەخۆدەگرێت، کە لە چیرۆکێکی سەرەتایی، بیرۆکەیەک، یان کۆمیسیۆنێکەوە دەست پێدەکات. پاشان بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی سیناریۆنووسی، کاستینگ، پێش بەرھەمھێنان، وێنەگرتن، تۆمارکردنی دەنگ، دوای بەرھەمھێنان، و نمایشکردنی بەرھەمی تەواو لەبەردەم بینەردا. چەندین چوارچێوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە سەرانسەری جیھاندا ڕوودەدات. چەندین تەکنەلۆژیا و تەکنیکە سینەمایییەکان بەکاردەھێنێت .
ھەرچەندە فیلمسازی لە سەرەتادا بەکارھێنانی "فۆتۆگراف"ی تێدابوو بەڵام ئێستا زۆربەی بەرھەمە فیلمییەکان دیجیتاڵین.[١] ئەمڕۆ فیلمسازی ئاماژەیە بۆ پرۆسەی داڕشتنی چیرۆکێکی بینراو و بیستراو بە شێوەیەکی بازرگانی بۆ دابەشکردن یان پەخشکردن.