بەرەی کوردی | |
---|---|
جبهة الأكراد بەشدار لە شەڕی ناوخۆییی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ – ئێستا |
ئایدۆلۆژیا | دیمۆکراسی فرەباوەڕی[٤] |
گرووپەکان | |
سەرکردەکان | |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | |
بەشێکە لە |
|
ھاوپەیمانان | یەکەکانی پاراستنی گەل[١٧] لیوای دیموکراتی باکوور ھێزەکانی شەھبا بەرەی شام (٢٠١٤-٢٠١٥، لەژێر ناوی لیوای تەوحید ھەتا کانوونی یەکەمی ٢٠٢١)[١٨] بەرەی نوسرە (ھەتا ٢٠١٤) |
دوژمنان | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[١٩] بەرەی نوسرە سووریا تورکیا سوپای نیشتمانیی سووریا (لە ۲۰۱۷وە) لیوای سەلاحەدینی ئەییووبی (٢٠١٣) |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
بەرەی کوردی (بە عەرەبی: جبهة الأكراد، بە کوردیی باکووری: Eniya Kurdan) ھەروەھا ناسراو بە لیوای بەرەی کوردی بۆ یارمەتی لە خەڵکی سووریا (لواء جبهة الأكراد لنصرة شعبنا السوري) لیوایەکی کوردییە کە زۆربەی ئەندامانی لە دژبەرانی سووری پێکدێن و لە شەڕی ناوخۆییی سووریا بەشدارییان ھەیە.
بەرەی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان و ناوچە تێکەڵاوە نەتەوەیییەکانی باکووری سووریا وەکوو شێخ مەقسوود، ئەشرەفیە، حەلەب، کانتۆنی عەفرین، ھەرێمی شەعبا و باکووری پارێزگای ڕەققە چالاکی بەڕێوە دەبات.[٢١] ھەروەھا وەکوو بەشێک لە فەتحی حەلەب لە ناوچەکانی بووستان پاشا، حەیدەریە و حەندەراتی حەلەب[١٨] ھەتا تشرینی دووەمی ٢٠١٥، کاتێک کە فەتحی حەلەب بە سوپای شۆڕشییەکان بانگەوازی شەڕکردنی دا، شەڕی کرد.[٢٢]