پۆتانەکان: 28°53′N 64°25′E / 28.883°N 64.417°E
بەلۆچستان
بلوچِستْان | |
---|---|
![]() ئاڵای بەلۆچستان | |
![]() ھەرێمی بەلۆچستان بە پەمەیی نیشان دراوە | |
وڵاتەکان | |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• سەرجەم | ١٩–٢٧ ملیۆن[١][٢][٣] |
دانیشتووناسی | |
• گرووپی ڕەگەزی | بەلۆچ |
• زمانەکان | بەلۆچی ھەروەھا: براھوویی، پەشتۆ، فارسی، ئوردوو |
گەورەترین شارەکان |
بەلۆچستان ھەرێمێکی جوگرافییە کە لە ڕۆژاواوە بەسەر ئێران، لە باکوورەوە بەسەر ئەفغانستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە بەسەر پاکستاندا دابەشکراوە.
بەلۆچستان ناوچەیەکی وشک، بیابانی و پڕ لە گڕکانە. لە ڕۆژاواوە تا زنجیرەچیاکانی «بام» درێژەی ھەیە. لە باکووری ڕۆژھەڵات، بەرزایییەکانی سولەیمان لە پەنجابی جیا دەکاتەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، زەنجیرە چیای خرتار تا بیابانی خەرتان کە دەگاتە لای زەریای عەمان سنووری بۆ دادەنێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەگاتە چۆمی ئەندووس و سنوورەکانی کەراچی.
لە لایەکی دیکەوە گەلی بەلۆچ دەکەونە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانەوە (دەکەونە ناو پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، باشووری پارێزگای کرمان، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھورمزگان و باشووری پارێزگای خۆراسانی باشوور) و ناوچەکەیان بیابانییە و گەلھەیان نزیک ٣٫٥ تا ٥ ملیۆن کەسە. لە دیوی ئەفغانستانیش دەکەونە پارێزگای نیمڕۆز و گەلھەیەکی ٥٠٠ ھەزار تا ٢ ملیۆن کەسی پێکدێنن.[٤][٥] ھەروەھا لە پاکستان بە ١٨ تا ٢٠ ملیۆن مەزەندە دەکرێن کە زۆربەیان لە پارێزگای بەلۆچستاندا دەژین.[٦]
لە مێژوودا ناوی بەلۆچستان بە «مەکا» ھاتووە و یۆنانییەکان بە «گدرووزیا» ناویان بردووە.
In the absence of comprehensive census data, an estimate by Professor Abdul Sattar Purdely puts the population of Afghan Baloch at about two million.
An estimated 600,000–500,000 Baloch live in southern Afghanistan, concentrated in southern Nimroz Province, and to a lesser degree in Helmand and Kandahar provinces.