بەنداوی داریان، بەنداوێکی خاکییە کە لە ھەوراماندا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر چۆمی سیروان بەستراوە.
پرۆژەی بەنداوەکە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان لە ھەوراماندا دەستی پێکردووە. ئەم بەنداوە لە شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشاندایە و بۆ چێکردنی وزەی کارەبا و کۆکردنەوەی ئاوی خواردنەوە دروست دەکرێت. بەنداوی داریان بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی ١٥٥ مەتر دەبێت.
ئەم بەنداوە دەبێ بە ھۆی چوونە ژێر ئاوی کانی بڵەوە کە کانییەکی مێژووییە لە کوردستاندا. ھەروەھا چەن ھەکتار جەنگەڵ و چەند گوندێکی ناوچەی ھەورامانیش دەباتە ژێر ئاو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەنداوی داریان تێدایە. |