بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ |
وڵات | عێراق |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی کە پێشتر بەشی لێکۆڵینەوەی سیاسی و تاوان بوو، و بە ئاسایشی ناوخۆ یان بەشی پۆلیسی نھێنیش ناودەبرا،[١] دەزگایەکی ھەواڵگری ناوخۆیی عێراق بوو لە ساڵانی ١٩٢١–٢٠٠٣.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە ساڵی ١٩٢١ لە سەردەمی پاشایەتی لە عێراق دامەزراوە و بە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لە تاوان ناسراوە، دیارترین سەرۆکی بەھجەت عەتییە بوو کە لە دوای کودەتاکەی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە لە سێدارەدرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە تا ساڵی ١٩٩٠ لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆدا مایەوە. کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە خەمی «بەدەستھێنانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق»یان بوو، تەنانەت ئەگەر ئەمە بەکارھێنانی ئامرازی جۆراوجۆری ترساندن و ئەشکەنجەدان لەخۆبگرێت.[٢][٣]