بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان (بە ئینگلیزی: Federal Highway Administration) بەشێکە لە دیپارتمانی ئازوگوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەرپرسی بەشی شاڕێگەکانە. ئەم دەزگایە لە ساڵی 1967دا دامەزراوە. چەندین بەشی جۆراوجۆری ھەیە وەکوو: بەشی ژێرخانەکان، بەشی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆجی، بەشی یاسا و ڕێسا و بەشی کاروباری گشتی.
بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان لە دەیەی ١٩٨٠وە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئازوگوێزەوە دەستی پێکردووە. سەرەتا AASHTO وەک یەکێ لە یارمەتیدەرەکانی ئەم بەرنامەیە چالاک بوو.[١][٢]