بەکرێگیراوەکان ٣ The Expendables 3 | |
![]() | |
دەرھێنەر | پاتریک ھیویس |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئاڤی لێرنەر |
کاست | تاوانکاریی ئەکشن |
مۆسیقا | برایان تایلەر |
دەستکاری | سێن ئەلبێرتسن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڵاینزگەیت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (ئەمریکا) |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | بەکرێگیراوەکان |
تێچوون | ٩٠–١٠٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٢١٤٬٧ ملیۆن دۆلار |
بەکرێگیراوەکان ٣ (بە ئینگلیزی: The Expendables 3) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٤یە، لە دەرھێنانی پاتریک ھیوز و لە نووسینی کرایتۆن ڕۆتنبێرگەر و کاترین بینێدکت و سیلڤێستەر ستالۆن. بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی بەکرێگیراوەکان و درێژەی فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ (٢٠١٢)یە. کۆمەڵێک ئەکتەر ڕۆڵ لە فیلمەکەدا دەگێڕن، لەوانەش: «سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، ئانتۆیۆ باندراس، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، تێری کروز، مێڵ گیبسن، ئارنۆڵد شوارزنێگەر». چیرۆکی فیلمەکە ئەوەیە کە (بارنی) تیمێکی نوێ و کەم ئەزموون پێکدەھێنێت بۆ دەستگیرکردنی (ستۆن بانکس)، کە دامەزرێنەری دەستەی بەکرێگیراوەکان بووە، ھەرچەندە (ستۆن بانکس) تیمە نوێیەکە دەستگیردەکات، ڕکابەری (بارنی) دەکات بۆ ڕزگارکردنیان. وێنەگرتن لە ١٩ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆدیۆیەک لە بولگاریا دەستیپێکرد.