بەھەشت لەئیسلامدا

بەھەشت لە ئیسلامدا ئەو شوێنەیە کە وەک پاداشت بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە دوای مردن و زیندووبوونەوە،[ژێدەر پێویستە] یەکێکە لە شتە نادیارەکان و بەڵگەی ھەبووە لە قورئان و فەرموودەدا ھەیە، باوەڕبوون بە بەھەشت بەشێکە لە باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی لەئیسلامدا، موسڵمانان باوەڕیان وایە کە بەھەشت شوێنی کامڵبوونە ھیچ کەموکوڕییەکی تێدانییە بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە،[١][٢] کە نەھیچ چاوێک بینیویەتی و نە وێنای کردووە نە بەمێشکی کەسدا ھاتووە، چەند ناوێکی ھەیە لەوانە: جەناتول فیردەوس، جەناتول نەعیم، جەنەتول مەئوا، جەنەتول خولد و داروسەلام.[٣][٤]﴿إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا ۝١٠٧ [کەھف:١٠٧] (کوردی: ئەوانەی ئیمانیان بەخوای گەورە ھێناوە و کاری چاکەیان ئەنجامداوە ئەوا خوای گەورە جەناتول فیردەوسی بۆ ئامادەکردوون و تێیدا دەمێننەوە)[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وصف الجنة فی القرآن الکریم والسنة النبویة - حسین أحمد عبد القادر». ar.islamway.net (بە عەرەبی). ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «الجنة - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «صفة الجنة - موقع مقالات إسلام ویب». www.islamweb.net. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «بەھەشت و دۆزەخ :: ماڵپەڕی فەرموودھ». fermude.com. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ سوورەتی کەھف، ئایەتی ١٠٧