تابعین لە مێژووی ئیسلامدا ئەو کەسایەتییە ئیسلامیانەن کەوا پێغەمبەر محەممەدیان نەبینیوە، لەدوای کۆچی دواییی پێغەمبەرەوە ژیاون (لە سەدەی یەکەم و سەدەی دووەمی ھیجری)، یاخود لە سەردەمی ئەو ژیاون بەڵام بە خزمەتی نەگەیشتوون و ئیمان و موسڵمان بوونیان لەدوای کۆچی دوایییەوە بووە. ڕۆلێکی کاریگەرییان ھەبووە لە ماوەی ژیانیان دا فێری فەرموودە بوون لە سەحابەوە و کەسانی دیکەیان فێرکرد، و ئەوانەن کەوا شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەر و سەحابەکانن.[١][٢][٣]