تانجیرۆ کامادۆ | |
---|---|
بە ژاپۆنی: 竈門 炭治郎 | |
خوشک و برا | Nezuko Kamado |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ژاپۆنی |
پیشە | demon hunter، swordfighter، بەکرێگیراو |
ئافرێنەر | Koyoharu Gotōge |
ئەکتەری دەنگی | Natsuki Hanae، ساتۆمی ساتۆ، Qian Xinyu، Renato Novara |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | لەتکەری شەیتان، Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba |
لە گەردوونی چیرۆکی | Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba universe |
Superhuman feature or ability | superhuman strength، enhanced smell |
ڕۆڵی گێڕانەوە | پاڵەوانی چیرۆک |
زنجیرەفیلم | Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba |
جۆری کەسایەتی | The Chosen One |
تانجیرۆ کامادۆ (بە ژاپۆنی: 竈 門 炭 治郎، ھێپبێرن: Kamado Tanjrou) کەسایەتییەکی خەیاڵییە و پاڵەوانی سەرەکیی مانگای «کۆیۆھارۆ گۆتۆگ»یە بەناوی لەتکەری شەیتان و لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ ژمارە ١١ (شوێشا) لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە،[١] یەکەم بەرھەمی کۆیۆھارۆ گۆتۆگی بوو، تانجیرۆ ھەرزەکارێکە ھەوڵدەدات خوشکەکەی بەناوی نێزوکۆ وەک مرۆڤێکی تەواو بگەڕێنێتەوە دوای کوشتنی خێزانەکەی لەلایەن موزان کیبوتسوجییەوە گۆڕاوە بۆ ئەھریمەن دوای ھێرشێک کە بووە ھۆی کوژرانی ئەندامانی تری خێزانەکەی، دوای ئەوەی لەگەڵ گیو تۆمیۆکای ئەھریمەنکوژ کۆدەبێتەوە، تانجیرۆ لەلایەن گیوەوە شمشێرێکی پێدەدەرێت بۆ ئەوەی ببێتە بکوژێکی ئەھریمەن بۆ ئەوەی یارمەتی خوشکەکەی بدات جارێکی دیکە ببێتەوە بە مرۆڤێکی تەواو و تۆڵەی خێزانەکەی بکاتەوە،[٢] و تانجیرۆ لە ڕۆمانێکی سووکدا دەرکەوتووە کە بە سەرەتای مانگاکە دادەنرێت.
گۆتۆژ دوای پێشنیاری سەرنووسەرەکەیان تانجیرۆی دروستکردووە بۆ ئەوەی کەسایەتی سەرەکیی گەشاوە لە ڕۆمانە تاریکەکەیدا، دیزاینەکەی لەژێر کاریگەری ھیمورا کێنشین لە مانگای «نۆبوھیرۆ» و «واتسوکی ڕورۆنی کێنشین» بوو کاتێک بڕیاریاندا کە کەسایەتییەکە چۆن بێت، بە پلەی یەکەم دەنگی کەسایەتییەکە لەلایەن ناتسوکی ھانای بە زمانی ژاپۆنی و زاکی ئەگویلار بە زمانی ئینگلیزییەوە کرا.
کەسایەتییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانی مانگا و ئەنیمێ پێشوازییەکی باشی لێکرا بەھۆی سرووشتی خەمخۆری و پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوشکەکەی لە ھەمان کاتدا بووەتە شەڕکەرێکی بەھێز، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە کەسایەتییەکە چەندین خەڵات بەدەستبھێنێت بە پشتبەستن بە ناوبانگەکەی لەگەڵ توانای دەنگی ھانای کە ئەویش خەڵاتێکی وەرگرت، ھەروەھا لە نمایشی ئەگویلار پێشوازی لێکرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تانجیرۆ کامادۆ تێدایە. |