ترانسناسیۆنالیزم

ترانسناشنالیزم یان نه‌ته‌وه‌بڕى دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کارنامە و بابەتی توێژینەوە زانستییەکانە کە لە ئەنجامی بەرەوپێشچونی پەیوەندی نێوان میللەتان و پاشەکشەی رۆڵ و کاریگەری ئابوریانە و کۆمەڵایەتییانەی سنوری نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکانە وە ھاتووەتە ئاراوە.

ئەم زاراوەیە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا لە لایەن راندۆڵف بۆرنێی نوسەرەوە بۆ گوزارشتکردن لە ‘‘ رێگایەکی نوێ بۆ بیرکردنەوە و گوزارشتکردن لە پەیوەندی نێوان کلتورەکان‘‘ بەشێوەیەکی باو بەکارھێنرا. لە ھەمانکاتدا زاراوەکە خۆی لە لایەن ھاوکارێکی کۆلێژەوە داھێنرا.

ترانسناشناليزم پرۆسه‌يه‌كى ئابوورييه‌ كه‌ سه‌رۆكارى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ دوباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى جيهانييانه‌ى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان، كه‌ تێيدا ئاسته‌ جۆراوجۆره‌كانى به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌ر به‌هه‌مێك ئه‌كرێت له‌ يه‌ك كاتدا له‌ چه‌ند وڵاتێكدا بێته‌ بوون. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى گشتى به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچوونه‌. نه‌ته‌وه‌بڕى يان ترانسناشناليزمى ئابوورى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى كه‌ به‌ جيهانگيرى ناسراوه‌ له‌ نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا به‌ پاڵپشتى و كارئاسانى ئينته‌رنێت و په‌يوه‌ندى بێته‌ل به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌ خۆيه‌وه‌دى، هه‌روه‌ك چۆن ئاسانكارى هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ى جيهانى به‌هۆى كۆڵۆنياليزم و هاوكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌ته‌وه‌جياوازه‌كانه‌وه‌ ئه‌كرێت وه‌ك به‌شێك له‌ نه‌ته‌وه‌بڕى (يان ترانسناشناليزم) ته‌ماشابكرێت، كه‌ له‌م پرۆسه‌يه‌دا مه‌به‌ستيان كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچون و زيادكردنى قازانجه‌ به‌ باشترين شێوه‌ى گونجاو به‌ چاوپۆشين له‌ سنوره‌ سياسييه‌كان.

لايه‌نگرانى نه‌ته‌وه‌بڕى سه‌رمايه‌دارى به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌ن كه‌ ئاسانكراى بكه‌ن بۆ هاتوچۆى خه‌ڵك و بيروباوه‌ڕ و شتومه‌كه‌كان له‌ نێوان هه‌رێمه‌كاندا. ئه‌وان باوه‌ڕيان وايه‌ كه‌ زيادبوونێكى رێژه‌يى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى جيهانگيرى سه‌رمايه‌دارى. ئه‌وان جه‌خت له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ناكرێت بابه‌تگه‌لى وه‌ك لێشاوى به‌رده‌وامى ده‌ستى كارى كۆچبه‌ران و هاوكارى جيهانى و لێشاوى جيهانيانه‌ى پاره‌ و لێشاوى جيهانيانه‌ى زانيارى و هاوكارى جيهانيانه‌ى زانيارى، له‌ چوارچێوه‌ى سنورى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌ييدا قه‌تيس بكريت.

سه‌ره‌ڕاى لايه‌نه‌ ئه‌رێنييه‌كانى، ره‌خنه‌گرانى تيۆرى نه‌ته‌وه‌بڕى (ترانسناشناليزم ) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌بڕى سه‌رمايه‌دارى له‌سه‌ر بنه‌ماى قۆرخكارى رووله‌زيادبوو و به‌ناوه‌ندكرنى سه‌رمايه‌ له‌ لايه‌ن گروپه‌ زاڵ و كاربه‌ده‌سته‌كانى ئابورى جيهان و بلۆكه‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ بوون. پسپۆڕان ره‌خنه‌گرى له‌ سه‌رمايه‌دارى جيهانى (و ئابوورى جيهانى و قه‌يرانه‌ نايه‌كسانه‌كانى) پاڵپشتى مۆدێلێكى تر له‌ نه‌ته‌وه‌بڕى ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ر ئاستى خواره‌ و له‌ نێوان كرێكاره‌كان و هاو-كاره‌كان و بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسييه‌كاندا بێت.(رۆبنسن2014)

نه‌ته‌وه‌بڕى (يان ترانسناشناليزم) وه‌ك چه‌مك، بيرۆكه‌(تيۆرى) و ئه‌زموون بووته‌ كه‌ره‌سته‌ى نوسينێكى گرنگى زانسته‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]