توانی خۆری (بە ئینگلیزی: Solar Power) بریتییە لە کرداری گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ کارەبا، کە ئەویش بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت، یەکەمیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەختەی خۆری، دووەمیان لە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی خۆری چڕ. لە سیستەمی وزەی خۆری چڕدا ئاوێنە یان هاوێنەی گەورە بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگرتن و چڕکردنەوەی بڕێکی زۆری ڕووبەر لە تیشکی خۆر بۆ یەک دانە تیشکی بچووک. تەختەی خۆری هەڵدەستێت بە گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ تەزووی کارەبایی لە ڕێگەی کرداری کاریگەری تەختەی خۆری.[١]
لە سەرەتاوە تەختەی خۆری بەکارهێنراوە وەک سەرچاوەیەکی کارەبا دابینکردن بۆ بەجێگەیاندنی کارە بچووک و مامناوەندەکان، هەر لە ژمێرەرێکەوە بگرە کە بەهۆی یەک دانە خانەی وزەی خۆرەوە ئیش دەکات هەتا دەگاتە ئەو خانووانەی کە بە تەواوی بەهۆی هێزی خۆرەوە کارەبایان بۆ دابین کراوە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی تەختەی خۆری لەسەر بنمیچی خانووەکان.
ناو | بڕی وزە (مێگاوات) |
شوێن | ساڵی تەواوکردن |
---|---|---|---|
Solar Star I and II | 579 | USA | 2015[٢] |
Topaz Solar Farm | 550 | California, USA | 2014 |
Desert Sunlight Solar Farm | 550 | California, USA | 2015 |
Longyangxia Dam Solar Park | 320 | Qinghai, China | 2013 |
California Valley Solar Ranch | 292 | California, USA | 2013 |
Agua Caliente Solar Project | 290 | Arizona, USA | 2014 |
Mount Signal Solar | 266 | California, USA | 2014[٣] |
Antelope Valley Solar Ranch | 266 | California, USA | pending |
Charanka Solar Park | 224 | Gujarat, India | 2012 |
Mesquite Solar project | 207 | Arizona, USA | pending (planned 700 MW) |
Huanghe Hydropower Golmud Solar Park | 200 | Qinghai, China | 2011 |
Gonghe Industrial Park Phase I | 200 | China | 2013[٤] |
Imperial Valley Solar Project | 200 | California, USA | 2013 |
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی); نرخی |ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |